كەرتی بانکی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی دۆلار شکستیهێنا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 23ى تەمموزى 203

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پارتی و یەکێتی بە یەک لیست ناچنە نێو هەڵبژاردنی پارێزگاکان، گومان زاڵە بەسەر گفتوگۆکاندا
  • هیچ ترسێکی بومەلەرزە لەسەر کوردستان نییە
  • 70%ى زەویە کشتوکاڵییەکانی عێراق بەدەست دیاردەی بەبیابان بوون دەناڵێنن

شەرقولئەوسەت

  • بەهۆی کەمی ئاو و کارەبا…هاوینی عێراق لە ماڵی هەژارانەوە بووە بە دۆزەخێکی داخراو
  • جەنگی دوو جەنەڕاڵەکەی سودان پێی نایە رۆژی 100هەمینەوە
  • پاریس چین تۆمەتبار دەکات کە هاوکاری سەربازی روسیا دەکات

قودسی عەرەبی

  • دانوستانەکانی عێراق و تورکیا، عێراق  لە وشکبوونەوە رزگاردەکات؟
  • کریستیانەکانی عێراق نیگەرانیەکانیان بەردەوامە بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆککۆمار
  • هەسەدە ترسی هەیە ئەمریکا بەنیازبێت قەوارەیەک بۆ هۆزە عەرەبییەکان دروستبکات لە ناوچەی دێرەزور و حەسەکە

عەرەب

  • كەرتی بانکی عێراق شکستیهێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی دۆلار
  • گرێبەستی عێراق لەگەڵ تۆتاڵ ئینێرجی یاساکانی یارییەکە دەگۆڕێت، عێراق دەتوانێت پشت نەبەستێت بە ئێران لە بابەتی گاز و کارەبا
  • چەند هێزێک لەنێو سوپای سودان ئینشیقاقیان کرد و چوونە پاڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینانشیەڵ تایمز

  • روسیا پلانی هەیە دانەوێڵە هەناردەی ئەفریقا بکات و ئۆکراین لە بازاڕەکانی جیهان داببڕێت
  • بەهۆی قەدەغەی هەناردەکردنی برنجی نابەسمەتی لەسەروبەندی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکدا، هیندستان روبەڕوی رەخنەی جیهانی دەبێتەوە
  • کرێی زۆری خوێندکارانی بیانی دەرەوەی بەریتانیا، شوێنی بۆ خوازیارانی ناوخۆی  زانکۆ باڵاکانی بەریتانیا نەهێشتۆتەوە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • رەنگە دەرنەکەوتنی وەزیری دەرەوەی چین لە 25ی مانگی رابردووەوە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بگەیەنێت
  • مامۆستایەکی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بەهۆی دزەپێکردن و بڵاوکردنەوەی پێوەرەکانی دانانی نمرە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی چوونە زانکۆ دەستگیردەکرێت
  • خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی هیندستان بەهۆی روتکردنەوە و سوکایەتیکردن بەدوو ژنی کریستیان لەلایەن بوزییەکانەوە بەردەوامە

واشنتن پۆست

  • سەرەڕای فشارە زۆرەکان بۆ ناردنی چەک و موشەکی دوورمەودا بۆ ئۆکراین، ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی لە ئێستادا ناتوانێت ئەو کارە بکات
  • دەوڵەمەندی ئەفغانستان بە کانزای لیسیۆم، کە بۆ پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەسودە، پەیوەندییەکانی تاڵیبان و هاوبەشە چینییەکانی بەهێزتردەکات
  • کارەساتی وشکەساڵی و کەمئاوی لە کالیفۆرنیا ئەمساڵ گۆڕا بۆ موعجیزە و بەهۆی بارانی بەخوڕەوە تاڤگە و دەریاچەکەنی ئەو ویلایەتەی ئەمریکا بوژانەوە

عەرەب نیوز

  • هاوڵاتییانی ئیسرائیل خۆپیشاندانەکانیان لەدژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەری ناتانیاهۆ فراوانتر دەکەن
  • بەهۆی هێرشێکی درۆنی ئۆکراینەوە بۆسەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە کریمیای داگیرکراودا، رۆژنامەنوسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
  • یۆنان روبەڕوی گەرمترین ساڵ دەبێتەوە لەماوەی 50 ساڵی رابردوودا و پلەکانی گەرما لەسەرووی 40 پلەوەن

هەواڵی زیاتر

Back to top button