بەریتانیا: ئێران 400 فڕۆکەى بێفڕۆکەوان رادەستى رووسیا دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 21ى تەمموز 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیاڵ تایمز

  • بەهۆى مینڕێژکردنى ناوچەکە لەلایەن رووسیاوە هێرشى پێچەوانەى ئۆکراین بە خاویی بەڕێوەدەچێت، چەندین زرێپۆشى ئەمریکى تێکشکێنراون
  • بەهۆى وەستانى کارى یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لەرێگەى وزى باوە، بەریتانیا رووبەڕووى قەیران دەبێتەوە لە پلانى کەمکردنەوەى پشتبەستن بە وزەى نەوتى
  • بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانکى ئیسرائیل سەربارى بەردەوانى خۆپیشاندانەکان، بەڵام سوورە لەسەر جێبەجێکردنى چاکسازییەکانى کەرتى دادوەریی

چاینا دەیلى

  • شى جینپینگ سەرۆکى چین داوادەکات کەرتى کشتوکاڵى وڵاتەکەى بپارێزرێت و گرنگى بە زەوییە کشتوکاڵییەکان بدرێت بۆ زیادکردنى بەرهەمەکانیان
  • لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هێنرى کیسنجەر وەزیرى پێشووترى دەرەوەى ئەمریکا لە پەکین، سەرۆکى چین جەختى لە گرنگى پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و چین کردەوە
  • لە وێستگەى بۆشایی ئاسمانیى شێنژوى چینى یەکەم گەشتى دەرەوەى وێستگەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا

نیویۆرک تایمز

  • هاوڵاتییە بە تەمەنەکانى ئەوروپا ئەو شەپۆلە گەرمایەى کە کیشوەرەکەى گرتووەتەوە وەکو کۆرۆناى دووەم تەماشا دەکەن
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە لە 30 شار ئەنجامدراوە، رێژەى کوشتن لە ئەمریکا 10% کەمیکردووە
  • منداڵانى تووشبووى شێرپەنجە لە ئۆکراین لەنێو جەنگدا رووبەڕووى جەنگى شێرپەنجە بوونەتەوە

عەرەب نیوز

  • حکومەتى سعودییە باڵیۆزى سوید لە ریاز بانگێشتدەکات و ناڕەزایی پێدەگەیەنێت، داواشدەکات سوید جارێکى دیکە رێگە بە بێڕیزیکردن بە قورئان نەدات
  • بەرپرسى پێشووى ئاژانسى ناوخۆیی ئیسرائیل دەڵێت وڵاتەکەى لە لێوارى شەڕى ناوخۆدایە بەهۆى پێداگریی ناتانیاهۆ لەسەر چاکسازییەکانى کەرتى دادوەریی و بەردەوامى خۆپیشاندانەکان
  • پاش کۆتاییهاتنى رێککەوتننامەى دانەوێڵە، رووسیا و ئۆکراین بە هێرشکردنە سەر کەشتى مەدەنى لە دەریاى رەشدا هەڕەشە لە یەکتر دەکەن

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

شەرقولئەوسەت

  • بەڵگەنامەى فەرمى بەریتانى: ئێران 400 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى رادەستى رووسیا کردووە بۆ بەکارهێنانى لە جەنگى ئۆکرایندا
  • خراپى پەیوەندییەکانى نێوان عێراق و سوید گەیشتە کشاندنەوەى باڵیۆزەکان
  • نەتەوەیەکگرتووەکان: نیوەى دانیشتووانى سودان پێویستییان بە هاوکاریی هەیە

عەرەب

  • پۆپۆلیزمی سەدر و لایەنگرەکانى عێراق رادەکێشنە نێو قەیرانێکى دیپلۆماسییەوە
  • ئەردۆغان لە کەنداو دەیچێنێت و ناتۆ لە ئەوروپا دەیدوورێتەوە
  • سەکردەکانى بزووتنەوەى ئیسلامى لە سودان جەنگاوەرەکانیان چەکدار دەکەن بۆ رزگارکردنى عەبدولفەتاح بورهان

قودسى عەرەبى

  • لایەنگرانى سەدر باڵیۆزخانەى ستۆکهۆڵم دەسووتێنن هاوکات لەگەڵ رووداوێکى تازە لەبارەى سووتاندنى قورئان و “بێڕێزیکردن بە ئاڵاى عێراق” لە سوید
  • دیاردەى بەکرێدانى دووکانى زێڕنگەریی لە سووریا پەرەى سەندووە پاش بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ و داڕمانى بەهاى لیرە
  • حاڵەتەکانى توندوتیژیی سێکسى لە سودان زیادیانکردووە

عەرەبى جەدید

  • بەندەرەکانى دانەوێڵەى ئۆکراین لەژێر ئاگرباراندان
  • سزادانى بانکە عێراقییەکان بەهاى دینار دادەبەزێنن
  • سووتاندنى قورئان و باڵیۆزخانە.. عێراق پەیوەندییەکانى لەگەڵ سوید دەپچڕێنێت

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button