مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمڕۆ 30ى تشرینى یەکەمى 2022

  • قودس
    حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی روبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه‌‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش چاویان له ‌حكومه‌تی نوێیه‌
  • له ‌ساڵیادی ده‌ستگرتنی عه‌بدلوفه‌تاح بورهان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتدا، له ‌چه‌ند شارێكی سودان هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی سه‌پێنراو
  • سه‌ڵتی ئوردونی یه‌كێكه‌ له‌ناوچه‌ كلتوریی‌ و مێژویه‌كان كه‌ چه‌ندین پاشماوه‌‌و شوێنه‌واری دێڕینی تێدایه‌، به‌شوێنی فه‌رهه‌نگ‌و كلتوره‌ جیاوازه‌كان ناسراوه‌

 

  • شه‌رقولئه‌وست
    لایه‌نگرانی به‌شیر هه‌ڕه‌شه‌ له ‌عه‌بدولفتاح بورنان ده‌كه‌ن ‌و داوای ده‌ركردنی نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ‌سودان ده‌كه‌ن
  • حوسیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه‌ له ‌یه‌مه‌ن
  • میشیل عون كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌جێدێڵێت ‌و لوبنانیش به‌ره‌و پاشاگه‌ردانی ده‌ستوری‌ و سیاسی ده‌ڕوات ‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ روبه‌ڕوی قه‌یرانی ئه‌منی ببێته‌وه‌

 

  • ئەلعەرەب
    له ‌كه‌مپی زه‌عته‌ر له ‌ئوردن نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ‌منداڵانی سوری هاتوون، به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ ئاواره‌ بوون
  • لایه‌نه‌ ‌شه‌ڕکەرەکانى لیبیا پێشوازی له ‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو
  • به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌ یه‌ك له ‌دوایه‌كه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌شداری له‌هه‌ڵبژارد

 

  • زەمان
    محەمەد سودانی ‌و نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رێكکه‌وتوون

    واشنتۆن مۆسكۆ به‌ به‌كارهێنانی چه‌كی خۆراك تۆمه‌تبارده‌كات له‌پاش كشانه‌وه‌ی له ‌رێكه‌وتنی هه‌رنارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌

  • سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری فایه‌ق زیدان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی ژنان ده‌كات له‌ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌ باڵاكانی دادگا

هەواڵی زیاتر

Back to top button