چەند هاوپەیمانێتییەکی تازەى سوننی سەرەتایەکن بۆ خستنی حەلبوسی

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 20ى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

قودسی عەرەبی

  • مالیکی دەستی بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ سەدر درێژکرد و جەختدەکاتەوە “ناکۆکی بە مانای شەڕ نایەت”
  • رەخنە لە دوو پڕۆژەیاسا دەگیرێت کە هەڕەشە لە ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتیانە لە عێراق دەکەن
  • فاینانشیاڵ تایمز: جەنگی ئۆکراین شاری دوبەی کردووەتە ناوەندی بازرگانی بە نەوتی روسی

ئەلعەرەب

  • چەند هاوپەیمانێتییەکی تازەى سوننی سەرەتایەکن بۆ خستنی حەلبوسی
  • قەیرانی خواردن دیسان بەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت بەهۆی وشکەساڵی و بەرزی پلەکانی گەرما
  • گۆڕانی هەڵوێستی ئیمارات دەرگای وڵاتانی کەنداو بەڕووی ئەردۆغاندا کردەوە و رێککەوتنی 50 ملیار دۆلارییان ئیمزاکرد

شەرقئەلئەوسەت

  • لە کابوڵ خۆپیشاندان دژی داخستنی ئاریشگاکانی ژنان کرا
  • لەدوای کشانەوەی لە رێککەوتنی گەنم، روسیا هەموو کەشتییەکانی ئۆکراین بە چاوی سەربازییەوە دەبینێت
  • ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی حزبوڵای لە لوبنان کردە ئامانج

 

عەرەبی ئەلجەدید

  • یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ 113 ملیار دۆلار
  • دابەشبوونی ناوخۆیی مەترسی ستراتیژییە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل
  • میسر پشتی لە قەیرانی گەنم بەهۆی جەنگی ئۆکراینەوە کردووە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەهۆی مانگرتنی پزیشکانى نەشتەرکار لە بەریتانیا نەشتەرگەریی دەیان هەزار نەخۆش لەم هاوینەدا لە وڵاتەکە راگیراوە
  • ئاستی هەڵاوسان لە بەریتانیا زیاتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا و بەڕێژەی 7.9% دابەزیوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی رێژەی سووی بانکی لە وڵاتەکەدا
  • هێرشی موشەکی روسیا بۆ سێیەم شەو بۆسەر بەندەری ئۆدێسای ئۆکراین بەردەوامبوو و ژمارەیەک کوژراویشی لێکەوتووەتەوە

چاینە دەیلی

  • شارەزایانی بواری وزە هەنگاوەکانی چین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی کاربۆنی بە گرنگ وەسفدەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی وڵاتەکە
  • بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنانی رۆبۆت لە شەنگەهای چین، کەرتی تەکنەلۆجیای ئەو شارە بەرهەمی باشی بەخۆیەوە بینیوە
  • لە ساڵی نوێدا، کۆمپانیای هواوی چەندین ئامێر بە تایبەتمەندی G5.5 دەخاتە بازاڕەوە کە ئامانج لێی خێراکردنی پەرەسەندنی نەوەی ئینتەرنێتی 5G یە

 

واشنتن پۆست

  • لەسەروبەندی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە جیهاندا، چین دەڵێت خۆی بڕیار لەبارەی هەنگاوەکانی چارەسەری گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەدات
  • بەهۆی ئەوەی ڤلادیمیر پوتین تۆمەتبارە بە تاوانەکانی جەنگ، گەشت بۆ وڵاتی ئەفریقای باشور ناکات، کە بڕیاربوو بۆ لوتکەی بریکس لەو وڵاتە ئامادە بێت
  • ئەمڕۆ جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان بە بەشداریی 32 وڵات لە نیوزلەندا دەستیپێکرد

عەرەب نیوز

  • لەدوای کۆتاییهاتنی رێککەوتننامەی دانەوێڵەی ئۆکراین، روسیا لە هێرشەکانیدا بۆسەر بەندەرەکانی ئۆکراین 60 هەزار تۆن دانەوێڵەی لەناوبردووە
  • لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵا لە سوریا سێ چەکداری ئەو گروپە کوژران و چواری دیکە برینداربوون
  • وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی، کۆمپانیای ئۆتۆبێلی کارەبایی لوسیدی ئەمریکی چەندین ئۆتۆمبێلی بۆ سعودیە دابینکرد و لەمڕۆوە بەردەست دەبن بۆ بەکرێدان

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمانی ئیمروز

  • سەرۆکی پەرلەمان: جێگەی داخە هیچ وەزیرێکی ژنمان نییە
  • لێخۆشبوونە 120 رۆژییەکەی ئەمریکا بۆ پێدانی قەرزی ئێران لەلایەن عێراقەوە هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو رێککەوتنی ئەتۆمی
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ جۆرە سنورێکمان نییە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر

ئەبرار

  • جێگری سەرۆککۆماری گەڕانەوەی مەفرەزەکانی پۆلیسی ئەخلاقی بۆ شەقامەکانی تاران رەتکردەوە
  • لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی ئەروپا بگاتە ئەنجامێک
  • باجی سەر هاوڵاتیان 30 ئەوەندە زیادی کردووە و بووەتەهۆی بێئومێدی خەڵکی

کەیهان

  • کڕینی گەنمی جوتیاران 100 هەزار ملیار تومەنی تێپەڕاند
  • فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوپا: حیجاب هێڵی سوری ئێمەیە
  • نەگۆڕینی نرخی پترۆکیمییاکان دۆخی بۆرسەی ئێرانی گەرم کرد

جمهوری ئیسلامی

  • وەزیری دەرەوەی ئێران: رێگە نادەین روسیا و چین وا هەست بکەن تەنها بژاردەی ئێمەن
  • ئەنجومەنی چاودێری پشتیوانی لە گرانی نرخی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی کرد
  • بەمنزیکانە عەلی رەزا عینایەتی وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە سعودیە دەستبەکاردەبێت

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button