عێراقییەکان نیگەرانن لە وشکبوونی دیجلە و فورات و دژی ئەنقەرە خۆپیشاندان دەکەن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 19ى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقئەوسەت

  • عێراقییەکان نیگەرانن لە وشکبوونی دیجلە و فورات و دژی ئەنقەرە خۆپیشاندان دەکەن
  • واشنتن فڕۆکە و کەشتی جەنگی ناردە ئاوەکانی کەنداو بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە دەریاییەکان
  • هاوبەشیی سعودیە-تورکیا بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

قودسی عەرەبی

  • وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە بەغداد: راهێنان بە دوو هەزار و 100 سەربازی عێراقی دەکەین
  • هاوپەیمانێتی ئیدارەدانی دەوڵەت هۆشداری دەدات لە دروستکردنی فیتنە کە “کەسانی گوماناوی” بانگەشەی بۆ دەکەن
  • دانیشتوانی کەمپەکانی باکوری سوریا لەژێر گەرمایەکی توند و دۆخێکی مرۆیی سەختدان

عەرەبی ئەلجەدید

  • سەرۆکی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا: ئاسایشی وڵاتانی کەنداو ئاسایشی تورکیایە
  • دروێنەی جەنگی سودان؛ زیانی 45 ملیار دۆلار
  • هێرشی سەر کریمیا ئاگری لە جەنگی ئۆکراین بەردا

ئەلعەرەب

  • حکومەتی عێراق گەمارۆ دەخاتەسەر خاوەن بۆچوونەکان لەژێر ناوی “رەوشتی باش”
  • ئێران فشاری سەر ئۆپۆزسیۆنی توند کردووەتەوە لە ترسی هەڵگیرسانەوەی خۆپیشاندانەکان
  • بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین تەحەدای ئۆپێک پڵەس دەکات

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە بەریتانیا و دەڵێت، یاساى کۆچبەران کە دوێنێ پەرلەمانى وڵاتەکە پەسەندى کرد پێشێلى مافى مرۆڤ دەکات
  • پلەى گەرما لە رۆماى پایتەختى ئیتاڵیا ریکۆردى شکاند و دارستانەکانى وڵاتەکەش گڕیان گرت، یەکێتى ئەوروپاش حاڵەتى فریاگوزارى رادەگەیەنێت
  • بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەک لەسەردەمى کۆرۆنادا 28 هەزار کەس لە بەریتانیا رێنماییەکانیان پێشێلکردووە

عەرەب نیوز

  • روسیا دواى کشانەوى لە رێککەوتنامەى داونەوێڵە هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى ئەو کەشیانە دەکات کە دەیانەوێت گەنمى ئۆکراین بگوازنەوە
  • بەهۆى کەمى کارەبا لە عێراق دۆخى بەرزبوونەوەى پلەى گەرما خراپتر دەبێت و مەترسی توشبوونى جەڵتەى دڵ زیاتر دەبێت
  • بەهۆى بڵاوکردنەوەى توندوتیژى و منداڵ خستنە بەرەى جەنگ، فەیسبوک، تویتەر و یوتوب چەندین پەیج و ئەکاونتى حوسیەکانى یەمەن دەسڕنەوە

چاینە دەیلى

  • سەرۆکى چین جەخت لە گرنگى هەڵمەتەکانى جوانکردنى وڵاتەکەى دەکاتەوە و دەڵێت، چین بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن لە پرسە ژینگەییەکاندا
  • کۆمپانیاکانى بوارى تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا دەڵێن، کەمکردنەوەى هەناردەکردنى چیپی ئەلیکترۆنى لەلایەن ئەمریکاوە بۆ چین بازاڕەکان ناسەقامگیر دەکات
  • چین ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا دەست بە گفتوگۆ بکات لەبارەى ئاڵنگارییەکانى کەشوهەوا

واشنتن پۆست

  • وەزارەتى دادى ئەمریکا نامەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ دەنێرێت و پێی دەڵێت، هێشتا ئامانجى دادگایە، کە هەوڵیدا ئەنجامى هەڵبژاردنى ساڵى 2020 پێچەوانە بکاتەوە
  • یاسایەکى ئیدارەى بایدن لەبارەى سنورداکردنى کۆچبەران دەبرێتە دادگا و رەنگە گۆڕانکارى تێدا بکرێت
  • ئەمریکا داوا لە ئۆکراین دەکات پلانى سەربازى تۆکمە دابنێت بۆ هێرشە پێچەوانەکانى بۆسەر روسیا، چونکە تاوەکو ئێستا هێرشەکانى ئەنجامى ئەوتۆیان نەبووە

رۆژنامە فارسییەکان

جمهوری ئیسلامی

  • پەرلەمانتاران: کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان لەدەستی حکومەتدا نەماوە
  • کچانی ئەفغانستان بێبەشبوون لە بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانی وەرگیران لە زانکۆکان
  • جەواد زەریفی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران: بەداخەوەم کاتێک ئیسرائیل دەڵێت ئێران لە سەرەتای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدایە، خۆشحاڵ دەبین

دنیای ئیقتیساد

  • حەوت ملیار دۆلار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە
  • هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئێران لە هیچ نزیکبووەتەوە
  • ئەردۆغان بە 200 بازرگانەوە خۆی کرد بە سعودیەدا

ئەبرار

  • خەڵکی ناڕازییە لەژێرخانی پەیوەندییەکان ناڕازین
  • چین ئاو و هەوا جیهانیش لەنێوان خۆی و ئەمریکادا دابەش دەکات
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: جەخت لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین دەکەینەوە

کەیهان

  • ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس ناچارن بە زمانی فارسی وەڵامی سوپای پاسداران بدەنەوە
  • رەیسی: توانیومانە پێنج هەزار پڕۆژەی لەکارکەوتوو بخەینەوەکار
  • دەستنیشانکردنی 308 هەزار هەژماری بانکی گوماناوی کە ئاڵگۆڕیان بە هەزار و 200 ملیارد تمەنەوە کردووە

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button