لە رووداوێکی دەگمەندا 55 نەهەنگ گیریانخوارد و مردن، تەنها یەکێکیان رزگارکرا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 18ى تەمموزى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، وڵاتەکەی پێویستی بە تانک و تەکنەلۆجیای زیاترە و دەبێت ژمارەی سەربازان کەمبکرێنەوە
  • نەخۆشی زەهایمەر بەرێژەی 60% خاودەکرێتەوە و دەرمانێکی تازەش دەبێتە خاڵی وەچەرخانی روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە
  • بەگوێرەى راپرسییەک کارمەندانی کەرتی حکومی بەریتانیا سێ ساڵ زوتر لە کارمەندانی کەرتی تایبەت خۆیان خانەنشین دەکەن

ژاپۆن تایمز

  • دوای گیانلەدەستدانی 40 کەس بەهۆی لافاوەوە، سەرۆکی کۆریای باشور بەڵێندەدات چاکسازیی لە هەنگاوەکانی روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا بکات
  • ئەمریکا و کۆریای باشور لەبارەی یەکەمین پلانی ئەتۆمیی نێوانیان کۆدەبنەوە، کە تایبەتە بە رێگاکانی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکور
  • دادگای باڵای ژاپۆن بڕیاریدا قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی نێوان دوو کەسی هەمان رەگەز کارێکی دەستورییە

واشنتن پۆست

  • بەرپرسانی روسیا و ئۆکراینیش پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئۆکراین هێرشی کردووەتە سەر پردەکەی کریمیا کە لەلایەن روسیاوە داگیرکراوە
  • بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکانی، کەنەدا سەربازانی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت بۆ کوژاندنەوەی و لە ئەمریکاس زەنگی ئاگادارکردنەوەی کوالیتی هەوا لێدەدرێت
  • لە روداوێکی دەگمەندا 55 نەهەنگ لە کەناراوەکانی دورگەی سکۆتلەندا لە بەریتانیا گیریانخوارد و مردوون و یەکێکیش رزگارکرا

عەرەب نیوز

  • رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە سەردانێکیدا گەیشتە سعودیە بۆ برەودان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان
  • بەهۆی روخانی باڵەخانەیەکەوە لە میسر نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و تیمەکانیش بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانی دیکەدا
  • بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە سبەى بەرگی کەعبە نوێدەکرێتەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • مانگى داهاتوو کۆنگرەیەکى فراوان لەبارەى قەیرانى کەمئاویی لە عێراق بەڕێوەدەچێت
  • پسپۆڕان: رێگەى پەرەپێدان دەبێتە سەرچاوەیەکى گەورەى ئابوورى و رەخساندنى هەلیکار
  • سزاى ئەو کەسانە توندتر دەکرێت کە سوکایەتى بە بیروباوەڕ ئاینییەکان دەکەن

شەرقولئەوسەت

  • لە عێراق دەستدرێژیی دەکرێتە سەر بارەگاى حزبە شیعییەکان و سەدریش توندوتیژیی رەتدەکاتەوە “لە هەر لایەنێکەوە بێت”
  • ئەردۆغان بە سعودییە گەشتەى بۆ کەنداو دەستپێکرد “وەربەرهێنان و سەقامگیریی”
  • رەخنە لە وەرگرتنى چەکدارانى حەشدى شەعبى لە زانکۆى تاران دەگیرێت “پاڵنەرى ئایدۆلۆژى و سیاسى لەپشت بڕیارەکەوەیە”

قودسى عەرەبى

  • مالیکى داواى بەڵگە دەکات کە سووکایەتى بە باوکى موقتەدا سەدر کردبێت
  • ئەردۆغان: لارییمان نییە لە دیدارى ئەسەد، لە باکوور سووریاش ناکشێینەوە
  • فەرمانبەرانى سوودان چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوەش نیگەرانى لێکەوتووەتەوە

عەرەب

  • مالیکى هەوڵى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دەدات
  • ئەردۆغان لە کەنداو بەدواى چارەسەردا دەگەڕێت بۆ قەیرانى ئابوورى وڵاتەکەى
  • ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە حزبوڵڵا لە سەرکێشییەکانى سەر سنوور

هەواڵی زیاتر

Back to top button