رۆژنامەکان: بەغداد سێ پەنابەری کوردی رادەستی رژێمی سوریا کردەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 17ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بازگەکانی کوردستان بە شێوازێکی جوان و نەرم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن
  • لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دانانی پلانێکی گشتگیری راگەیاند بۆ دابینکردنی چەکی پێشکەوتو  بۆ سوپا
  • باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە ڕەتیکردەوە فەرمان دەرچووبێت بۆ لێپرسینەوە لێی

شەرقولئەوسەت

  • سەدرییەکان هێرشی شەوانە دەکەنە سەر بارەگاکانی حزبی دەعوە
  • ساڵح موسلیم: گڵۆپی سەوز نادرێت بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاڤا
  • دوای 14 ساڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سوریای کرد

قودسی عەرەبی

  • گرژی لە نێوان هێزە شیعیەکانی عێراق دروستبووە بەهۆی “بێڕێزیکردن”بە باوکی موقتەدا سەدر
  • سیستانی داوا لە پارتریاکی کلدانەکان دەکات بگەڕێتەوە بەغداد
  • بەغداد سێ پەنابەری کوردی رادەستی رژێمی سوریا کردەوە

عەرەب

  • سودانی باس لە رێککەوتنێک دەکات لەگەڵ سوریا بۆ رووبەرووبونەوەی مادەی هۆشبەر
  • سەدر بە هێز وەڵامی ئەو هەوڵانە دەداتەوە کە دەیانویست لە گۆڕەپانی سیاسی دوری بخەنەوە
  • هەنگەوانان رووبەرووی وشکەساڵی دەبنەوە بۆ پاراستنی بەرهەمهێنانی هەنگوین

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە نزمی کوالیتی خوێندنی زانکۆکانی وڵاتەکەی نیگەرانە و دەڵێت خوێندکاران “خەڵەتێنراون”
  • پارتی کرێکارانی بەریتانیا، کە ئۆپۆزسیۆنە، دەڵێت بەریتانیا پێویستی بە دانانی سێ هەزار تۆرباینی هەوایی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ ئەوەی بەڵێنی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی بۆ سفر بباتە سەر
  • پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلی گەرمای زۆر بەهێز لە ئەوروپا ئاستی پێوانەیی تۆمار بکات

واشنتن پۆست

  • چەند گروپێک لە هونەرمەند، نوسەر و فیلمسازی ئەمریکا دەڵێن چاتەکانی زیرەکی دەستکرد کارەکانی ئەوانیان بەکارهێناوە بەبێ ئەوەی رەزامەندییان وەربگرن یان قەرەبوو بکرێنەوە
  • دوای شەش مانگ لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی بەرازیل، لولا داسیلڤا، بۆ پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن روبەڕوی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە
  • شەپۆلە کوشندەکانی گەرما لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا هیچ وچانێکیان نییە و کرێکارانی بیناسازیی ناوچەکە لە خراپترین دۆخدان

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوادەکات ئاسایشی ئینتەرنێتی وڵاتەکەی بەهێزتر بکرێت و کەرتی زانیاریی بەرەوپێش ببرێت
  • ژمارەی گیانلەدەستداوانی لافاو و داڕمانی زەوی لە کۆریای باشور بۆ 39 کەس بەرزبووەوە
  • سەرەڕای خراپی دۆخی کەشوهەوای وڵاتەکە چین ساڵێکی پڕ بەرهەمی دانەوێڵەی هەبووە و بەرهەمەکەی زیاتر لە 146 ملیۆن تۆن بووە

عەرەب نیوز

  • سعودیە و ژاپۆن بە ئەنجامدانی 26 گرێبەستی ئابوری پەیوەندییەکانی نێوانیان بەهێزتر دەکەن
  • سەرەڕای نکۆڵییەکانی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان لەبارەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە دژی سەربازانی حکومەت، توندوتیژییەکانی سودان بەردەوامە
  • کەشتییەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەتاڵکردنی زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت لە ناو کەشتییەکی مەترسیداری گیرخواردوو، گەیشتووەتە یەمەن

هەواڵی زیاتر

Back to top button