لە چاوی درۆنێکی رووسییەوە: سەربازانی ئۆکراین مەدەنی دەکوژن و تەرمەکانیان دەشارنەوە

زووم:

“ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی ئەگەرچی سەرنشینەکانی ئاڵای سپییان هەڵکردووە، بەڵام سەربازانی ئۆکراین دێنە سەر رێگەیان و دەیانکوژن، دواتریش تەرمەکانیان دەشارنەوە”. درۆنێکی رووسی ئەم رووداوەی تۆمارکردووە، بە زوویش گرتە ڤیدیۆییەکە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە بە ناوچەیەکی کشتوکاڵیدا تێدەپەڕی و بەرەو ئەو ناوچانە دەچوون کە لەژێر کۆنتڕۆڵی رووسیادان، سەربازانی ئۆکراین تەقە لە شۆفێر و سەرنشینەکانی دەکەن و دەیانکوژن، تەرمەکانیان لەپاڵ درەختەکاندا دەشارنەوە.

میدیای رووسی دەڵێت سەربازانی ئۆکراین وەکو تۆڵەیەک ئەو کەسانەیان کوشتووە، چونکە ئاگاداری ئەوەن بەشێک لە هاوڵاتیانی ئۆکراین هەوڵی هەڵاتن دەدەن بۆ نێو خاکی رووسیا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button