رۆژنامەکان: هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکیەکانی نێوان دوو حزبەکەی کوردستان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 16ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لیژنەی دارایی پەرلەمان: حکومەت تانە لە 12 بڕگەی پرۆژەیاسای بودجە دەدات
  • لە کەرکوک بە تانکەر ئاو دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا
  • پلاندانان: %3.4ی هاوڵاتیانی عێراق تەمەنیان سەروو 65 ساڵە

شەرقولئەوسەت

  • بەغداد بێدەنگی ئەمریکای بەرامبەر رێککەوتنی عێراق-ئێران وەک رەزامەندی لێکداوەتەوە
  • ئەمریکا ئێف 16 دەنێرێت بۆ کەنداو
  • گەرمای خنکێنەر ئەوروپای گەمارۆداوە

قودسی عەرەبی

  • هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ کۆتایی هاتنی ناکۆکیەکانی نێوان دوو حیزبەکەی کوردستان پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
  • جەنگی سودان پایتەختی بە هاوڵاتیان چۆڵکردووە
  • بەهۆی سکاڵای حیزبێکی سیاسی بێژەرێکی دیاری لوبنان سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

عەرەب

  • پاتریارکی کلدانەکان بەهۆی ناڕەزایی دژ بە سەرۆککۆمار بەغدادی جێهێشت و روویکردە هەرێم
  • کوردەکانی سوریا رۆژئاوا ناچاردەکەن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانی چەکدارانی داعش بکەن
  • پسپۆڕان جەختدەکەنەوە مرۆڤ دەتوانێت کۆنترۆڵی ژیری دەستکرد بکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • حکومەتی بەریتانیا دروستکردنی خانووی تازە رادەگرێت تاوەکو چەند رێکارێکی ژینگەیی و رێگریی لە پیسبوونی هەوا نەگرێتەبەر
  • لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کەرتی سەربازیدا، بەریتانیا سوپای وڵاتەکەی بچوکدەکاتەوە و سەربازانی پێشووش لەکاتی پێویستیدا لە هێزێکی تایبەت کۆدەکاتەوە
  • سوێلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەیەوێت لە رێگەی رێککەوتنێکی تایبەتەوە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ تورکیا خێراتر بکات

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • کۆچبەرانی هۆنگ کۆنگی چین نیگەرانن لە پلانێکی بەریتانیا بۆ زیادکردنی نرخی پێدانی ڤیزا و بیمەی تەندروستی بەرێژەی 66%
  • روسیا بە نیازە هێزی دەریایی و ئاسمانی وڵاتەکەی بەشداری لەو مەشق و راهێنانەی چین بکات، کە لەسەر دەریای ژاپۆن ئەنجامی دەدات
  • بەهۆی باران و لافاوی بەخوڕەوە لانیکەم 33 کەس لە کۆریای باشور گیانیان لەدەستداوە

واشنتن پۆست

  • مینە چێندراوەکانی روسیا، رێگریی لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی
  • سەرەڕای کەمئاوی لە ئەریزۆنای ئەمریکا، بەکارهێنانی ئاو بۆ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی کا بۆ ئاژەڵەکانی شانشینی سعودیە، توڕەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
  • شەپۆلێکی گەرمای بەهێز و درێژخایەن ئەم هەفتەیە لە ئەمریکا دەگاتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی

عەرەب نیوز

  • بەهۆی لافاوەکانی هیندستانەوە لانیکەم 90 کەس لە باکوری وڵاتەکەدا لەماوەی هەفتەی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە
  • ئەمریکا بەنیازە فڕۆکەی ئێف 16 بۆ گەروی هورموز بنێرێت بۆ ئەوەی کەشتییەکانی لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن ئێرانەوە بپارێزێت
  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، رێگرییەکانی سوریا بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ باکوری رۆژئاوای وڵاتەکە قبوڵکراو نییە

هەواڵی زیاتر

Back to top button