فرۆشتنى چەک لە ئەمریکا هێندە ئاسان بووە “منداڵێکیش دەتوانێت چەک بکڕێت”

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 14ى تەمموزى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

دەیلى تەلەگراف

  • پەرلەمانتارانى بەریتانیا هۆشداریی دەدەن کە چین دزەى کردووەتە نێو هەموو کایەکانى ئابوورى بەریتانیا، بەڵام  حکومەت بێ ئاگایە
  • داوا لە پزیشکانى بەریتانیا دەکرێت دەست لە مانگرتن هەڵبگرن بەهۆى ئەوەى سەرۆکوەزیران بڕیارى داوە مووچەکانیان بە رێژەى 6% زیاد بکات
  • سندوقى دراوى نێودەوڵەتى: بەهۆى زیانەکانى کۆرۆنا لەسەر کەرتى پەروەردە و فێرکردن کاریگەریی چەندین ساڵى دەبێت لەسەر گەشەکردنى ئابوورى وڵاتانى جیهان

چاینا دەیلى

  • دە رۆژى داهاتوو لە رۆژهەڵاتى چین وەکو “ساونا” دەبێت بەهۆى بەرزى پلەى گەرما و زۆرى رێژەى شێ
  • بازرگانى دەرەوەى چین بە رێژەى 2.1% گەشەى کردووە و تەنها لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا گەیشتووەتە نزیکەى سێ ترلیۆن دۆلار
  • باڵیۆزى ئەڵمانیا لە چین دەڵێت، چین هاوبەش و هاوپەیمانى ئەڵمانیایە نەوەکو دوژمنى

عەرەب نیوز

  • پاش سێ مانگ نرخى نەوت بەرزبووەوە و لەسەرووى 80 دۆلارەوە مامەڵە بە هەر بەرمیلێکەوە دەکرێت
  • شەش وڵاتى دراوسێى سوودان کۆبوونەوە و داوادەکەن بە زووترین کات “کوشتارگەى” سوودان کۆتایی پێ بێت
  • بەهۆى نەگەیشتنى هاوکارییەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان ژیانى چوار ملیۆن کەس لە باکورى رۆژئاواى سووریا لە مەترسیدایە

واشنتن پۆست

  • فرۆشتنى چەکى تۆمارنەکراو لە ئەمریکا هێندە ئاسان بووە “منداڵێکیش دەتوانێت چەک بکڕێت”، ئەم دۆخە کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەى توندوتیژیی چەکداریی لە ئەمریکا
  • بایدن لە فینلەنداوە رایگەیاند، پوتین شەڕى ئۆکراینى دۆڕاندووە و پشتیوانى خۆى بۆ هاوپەیمانێتى ناتۆ دووپاتکردووەتەوە
  • پاش دەرکردنى فەرماندەیەکى باڵاى سوپاى رووسیا لە ئۆکراین، درزێکى گەورە لە سوپاى رووسیادا دروستبووە

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • واشنتن داواى دەستپێکردنەوەى پەیوەندییە سەربازییەکانى دەکات لەگەڵ پەکین
  • کریستیانەکانى عێراق داوا لە سەرۆکى کۆمار دەکەن مەرسوومى پاتریک ساکۆ هەڵبوەشێنێتەوە
  • راپۆرتە رۆژئاواییەکان باسى ئەوە دەکەن جەنەراڵەکانى رووسیا لە دۆخێکى نائارامدان

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button