بانکی ناوەندیی عێراق: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی بازرگانییە لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 13ـى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • بانکی ناوەندیی عێراق: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی بازرگانییە لەگەڵ ئێران و تورکیا و سوریا
  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناردنی ئەنجامەکان بۆ بنکەی سەرەکی تەنها دوو کاتژمێری پێدەچێت، پێشتر شەش کاتژمێر بوو
  • کۆمپانیا ئیسپانییەکان ئامادەن وەبەرهێنان لە “ڕێگای گەشەپێدان” کە کەنداو بە تورکیاوە دەبەستێتەوە

عەرەبی ئەلجەدید

  • چەند تۆڕێک پێناسی عێراقییەکان بەکاردەهێنێت بۆ بردنەدەرەوەی پارە لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە
  • هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.. چاوەکان لەسەر پۆستی پارێزگارە
  • جەنگی سودان چووە قۆناغێکەوە گەڕانەوەی نییە

ئەلعەرەب

  • عێراق یەکەم هەنگاوەکانی بەرەو پێشەنگی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا دەستپێکرد
  • یاسای لێبوردنی گشتی، بابەتێکی نوێی پڕ لە مشتومڕ لە عێراق
  • ئێرانیش چووەناو کێبڕکێی هەژموونە نێودەوڵەتییەکان لە ئەفریقا

شەرقولئەوسەت

  • بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵا سنوری لوبنان ئاڵۆز بووە
  • شەڕی سودان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تێکەوت و دەیان کەس بەهۆی بۆردومانەوە کوژران
  • ناسنامەی ئەو بێژەرەی بی بی سی ئاشکرابوو کە تۆمەتبارە بەپێدانی پارە بە هەرزەکارێک تاوەکو وێنەی رووتی بۆ بنێرێت

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • هو ئێدواردز، بێژەری هەواڵیی بەناوبانگی بی بی سی، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە وەک تۆمەتبار ناسێندرا کە بڕی  35 هەزار پاوەنی بۆ مێردمنداڵێکی 17 ساڵی ناردبوو بۆ ئەوەی وێنەی رووتی بۆ بنێرێت
  • لە وەڵامی ئەوەی کە گوتبووی ئۆکراین وەک ئەمازۆن سەیری رۆژئاوا دەکات وەک پێویست سوپاسگوزار نییە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بەتوندی وەڵامی بێن واڵەسی وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەداتەوە
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرێژەی 6% موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی وڵاتەکەی زیاددەکات

چاینە دەیلی

  • بەهۆی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە لە رێگەی تیشکی خۆر و تۆڕباینی هەواوە، چین لە ئامانجە ژینگەییەکانی نزیکدەبێتەوە و لەساڵی 2030 ئامانجەکانی بەدەستدەهێنێت
  • جۆن کێری، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ژینگە سەردانی چین دەکات و داوا دەکرێت ئەمریکا رێز لە گفتوگۆکانی نێوانیان بگرێت
  • چین بۆ یەکەمجار کەشتتیەک بە بەکارهێنانی گازی میسان وەک سوتەمەنی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

واشنتن پۆست

  • لە گفتوگۆکانی ناتۆدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە وریاییەوە مامەڵەی کرد و بەڵێنیدا دوای کۆتیاییهاتنی جەنگ ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ
  • لافاو، ئاگر و شەپۆلی گەرما هەسارەی زەوییان خستووەتە دۆخێکی مەترسیداری کوشندەوە
  • ‌لە هەوڵێکیاندا بۆ بەدەستخستنی زانیاری هەستیار، هاککەرە چینییەکان دەستیان بە چەند ئیمەیڵێکی وەیزی بازرگانی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەیشتووە

عەرەب نیوز

  • سەرکردەکانی گروپی G7 وەک بەهێزترین وڵاتانی جیهان، بەڵێنی پشتیوانییان بۆ سەرۆکی ئۆکراین دووپاتکردەوە و ئەمەش روسیا توڕەتر دەکات
  • مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین سەردانی کەمپی جنینی کرد و بەڵێنی دووبارە بنیادنانەوەی کەمپەکەی دا، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل دێت بۆسەر ئەو ناوچەیە
  • ساڵی 2022 داهاتی هەناردەکردنی وڵاتانی ئۆپێک بەراورد بە ساڵی 2021 بەرێژەى 54% زیادیکردبوو، 873 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا ساڵى پێشووتر 566 ملیار دۆلار بووە

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button