دەستەی دەستپاکیی عێراق 42 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسان دەرکردووە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 12ى تەمموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • نەتەوەیەکگرتووەکان شەش پڕۆژە لە عێراق جێبەجێدەکات بۆ سنوردانان بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا
  • لیژنەی یاسایی: لەسەرکارلابردنی بەرپرسەکان سزا نییە بەڵکو دەکرێت بەهۆی خراپی ئیدارەدانەوە لاببرێن
  • 300 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیری پڕۆژەی ئاودێری مۆدێرن تەرخان کرا

 

شەرقولئەوسەت

  • دەستەی دەستپاکیی عێراق 42 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسان دەرکردووە
  • راپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران لەئێستادا چەکی ئەتۆمی پەرەپێنادات
  • خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی هەمواری سیستەمی دادوەری دەستیانپێکردەوە

قودسی عەرەبی

  • سەرۆککۆماری عێراق: رێگە نادەین خاکەکەمان بۆ هێرشکردنەسەر دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت
  • چوار ملیۆن سوری بەهۆی ڤیتۆیەکی روسیاوە لەژێر هەڕەشەی برسێتیدان
  • واشنتن پۆست: ئیدارەی بایدن قەناعەتی بە ئەردۆغان هێنان پشتگیری بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بکات

ئەلعەرەب

  • روسیا و وڵاتانی کەنداو دەچنەناو گفتوگۆیەکی ستراتیژییەوە
  • یاخیبوونەکەی ڤاگنەر دۆخی ئێران لە سوریا بەهێزدەکات
  • کۆتایی هاوپەیمانیی هەلپەرستەکان: ئەردۆغان ڕووی لە پوتین وەرگەڕاند

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 

دەیلی تەلەگراف

 

  • بێژەرەکەی کەناڵی بی بی سی بەریتانی روبەڕوی تۆمەتی سکانداڵی سێکسیی نوێ دەبێتەوە و سەرکوەزیرانیش دەڵێت، کێ سکاڵای هەیە لە دژی ئەو بێژەرە با تۆماری بکات
  • لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات ئەو کەسە بەتەمەنانەی کە توشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە، تێکەڵکردنی شتەکان و نەمانی تەرکیز دەبنەوە، بەهۆی کەمی ڤیتامین B12ەوەیە
  • زێلێنسکی ئەو رەشنوسەی ناتۆ کە دەڵێت دوای کۆتاییهاتنی شەڕ ئۆکراین دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە بە “بێمانا” وەسفدەکات

ژاپۆن تایمز

  • کۆریای باکور لەبارەی فڕینی فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئەمریکاوە لە ناوچەک ئابورییەکانی ئاسمانی وڵاتەکەی هۆشداریی دەداتە واشنتن
  • پلەکانی گەرما لە وڵاتی ژاپۆن لە بەرزبوونەوەدان و لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەروی 35 پلەدا دەمێننەوە
  • بەهۆی بارانی ناوچەیی لە باشوری رۆژئاوای ژاپۆن ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە حەوت کەس و گەڕان بەدوای ئەوانەی کە بێسەروشوێنن بەردەوامە

واشنتن پۆست

  • ناتۆ دەڵێت هەرکاتێک ئۆکراین توانی مەرجەکان جیبەجێ بکات، دەتوانێت ببێت بە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە، زێلێنسکی سەرۆکیش بەتوندیی رەخنەی لێدەگرێت
  • باران و لافاوی بەخوڕ لە ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریکا ئاستەنگی بۆ ژیان و هاتوچۆی خەڵکی دروستکردووە زیاتر لە 100 کەس کە گیریان خواردبوو، رزگارکران
  • دوای هەڕەشەکانی لە ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆریای باکور موشەکێکی بالیستی دورمەودای هەڵدا

عەرەب نیوز

  • حوسیەکانی یەمەن، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، موشەکێکیان ئاراستەی شاری ماریب کرد، ئەمەش وەک سەرەتایەک بۆ هێرشی نوێی گروپەکە دەردەکەوێت
  • پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ بایدن و چەند سەکردەیەکی دیکەی جیهان کۆببێتەوە
  • گرتەیەکی ڤیدیۆیی پەرستارێکی لوبنان کە لە کۆرپەیەکی تازە لەدایکبوو دەدات، لەو وڵاتەدا هەرا دەنێتەوە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button