ئێران ناردنی غازی بۆ عێراق راگرت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 11ى تەمموزى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • پارێزەری ئەو مێردمنداڵەی گوایە بێژەرێکی بی بی سی پارەی پێداوە بۆ ناردنی وێنەی رووتى خۆى، سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت هیچ شتێکی نایاسایی رووینەداوە
  • حکومەتی بەریتانیا رۆژانە نیو ملیۆن پاوەن بۆ هەزاران ژور
    وەک ئامادەکاریی بۆ کۆچبەران خەرجدەکات و هۆتێلەکانیش بەتاڵن
  • ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوا لە ئەندامانی ناتۆ دەکات هاوکارییەکانیان بۆ بەهێزکردنی بەرگریی ئۆکراین زیاتر بکەن

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین داوای بەهێزکردنی پەیوەندییە هەماهەنگییەکانی نێوان چین و روسیا دەکات
  • بەرپرس و سەرکردە باڵاکانی جیهان ستایشی هەنگاوە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی چین دەکەن بۆ بەرەوپێشبردنیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
  • بەهۆی راجیایی لەسەر پرسی ناردنی بۆمبی هێشووی بۆ ئۆکراین، ناتۆ روبەڕوی تاقیکردنەویەەکی گەورەی یەکگرتوویی دەبێتەوە

واشنتن پۆست

  • بەهۆی رازیبونی ئەردۆغان، سوید هەنگاوێکی دیکە بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆ نزیکدەبێتەوە
  • باران و لافاوی بەخوڕ چەند ویلایەتێکی باکوری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و بەشێک لە رێگاکان ئاو بردوونی
  • جۆ بایدن و ریشی سوناک یەکێتی و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراین دوپاتکردەوە

عەرەب نیوز

 

  • ئۆکراین ناوچەیەکی بەرفراوانی لە رۆژهەڵاتی باخموت کۆنترۆڵکردەوە و هێزەکانی روسیاش هێشتا لەنێو شارەکەدان
  • دوێنی هێزەکانی هەسەدە لانیکەم پێنج سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان لە شارى عەفرین کوشت، کە تورکیا پشتیوانییان دەکات
  • کۆمپانیا داراییەکانی سعودیە لە نیوەی ئەمساڵدا قازانجەکانیان بەرێژەی زیاتر 10% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • قرچەى تەمموز و بێکارەبایی پشتى هاوڵاتیان دەشکێنن
  • بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەو مامۆستایانەى لە گوندەکان دەوام دەکەن خزمەتەکانیان بە دووهێندە بۆ هەژماردەکرێت
  • ئاسۆى گۆڕانکاری لە کابینەى حکومەتدا دەردەکەوێت… خوێنى تازە دەچێتە دەزگاکانى بەڕێوەبردنى دەوڵەتەوە

شەرقولئەوسەت

  • بەمنزیکانە هێزێکى بەریتانى لەبوارى روبەڕبونەوەى تیرۆر دەگاتە عێراق و راهێنان بە “هێزى ئاڵتوونى” دەکات
  • لوتکەى ناتۆ.. رەزامەندى تورکیا لەسەر ئەندامبوونى سوید لە رێکخراوەکە
  • نەوت جارێکى دیکە دەبێتەوە بە کەرەستەى ململانێ لە لیبیا

قودسى عەرەبى

  • هەزار لیرە بەرامبەر دۆلارێک… دراوى سوری دەگاتە نزمترین ئاستى خۆى
  • بەهۆى راگرتنى گازى ئێرانەوە وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە عێراق لەکارکەوتوون و گەرماش 50 پلە تێدەپەڕێنێت
  • تیمێکى ئیسرائیلى لە سعودیەن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتى “فیفا” بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان

عەرەبى جەدید

  • ئەمریکا رەتیکردووەتەوە سزاکان لەسەر خەزعەلى و فەیاز و چەند کەسایەتییەکى دیکەى عێراقى هەڵبگرێت
  • گۆرانیبژێکى راپى ئێرانى لە پەتى سێدارە رزگارى بوو، بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا
  • ئەردۆغان بەرەو کەنداو: چاوى لەسەر وەبەرهێنان و دواتر بازرگانییە

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • تورکیا لە روی قەڵەویەوە لە ریزی پێنجەمدایە لەسەر ئاستی جیهان
  • ئەردۆغان: 50 ساڵە تورکیا لەبەر دەرگای یەکێتی ئەوروپایە
  • 24 رۆژە تیمێکی 60 کەسی بەدوای پسپوڕێکی ئابوری تورکیادا دەگەڕێن کە بێسەروشوێن بووە

سەباح

  • سوید مەرجەکانی تورکیای بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ قبوڵ کرد
  • رێژەی بێکاری لە تورکیا بۆ 9.5% کەمبووەوە
  • لە کاستامانۆ بەهۆی لافاوەوە سێ گەڕەک بەتەواوی کەوتوونەتە ژێرئاوەوە

سوزجو

  • تورکیا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ هەڵکرد
  • پارەی دەرکردنی پاسپوڕت لە سێ هەزار و 796  لیرەوە بۆ پێنج هەزار و 444 لیرە زیادکرا
  • لە ئەستەنبوڵ لە مانگێکدا 16 هەزار پەنابەری نایاسایی دەستگیرکراون

بیرگون

  • زیادکردنی باج و گرانی هاوڵاتیانی تورکیای بەتەواوی بێزارکردووە
  • دیپلۆماتکارێکی پێشووی تورکیا: ئەردۆغان دەیەوێت لە رۆژئاوا نزیک بێتەوە
  • موچەی پەرلەمانتاران 14 هەزار لیرەی دیکە زیادی کرد

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: پێویستە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە پرسی ئەتۆمیدا ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن
  • رەئیسی: رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەمان بۆ یەک ژمارەیی کەم دەکەینەوە
  • عەمان: رێککەوتنی ئێران و سعودی لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە

سەروەت

  • بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی پێشەسازی ئێران پێویستی بە 120 ملیار دۆلارە
  • نرخی ئۆتۆمبێلە لێکدراوەکان لە ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد
  • ئێران ناردنی غازی بۆ عێراق راگرت و هۆکارەکەشی بۆ نەدانەوەی قەرزەکان گەڕاندەوە

جمهوری ئیسلامی

  • کۆشکی سپی: هەوڵەکانمان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە
  • ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر ملیۆنێک لیتر سوتەمەنی قاچاخدا گرت
  • لەژێر دەسەڵاتی تالیباندا رێژەی ژنانی کرێکار و دەستگێڕ زیادی کردووە

کەیهان

  • رەئیسی: جێبەجێنەکردنی باڵاپۆشی تاوانە
  • هۆکاری قەیرانی کارەبای عێراق ئەمریکایە
  • ئێران داوا لە ئەلبانیا دەکات ئەندامانی موجاهیدینی خەڵقیان رادەست بکات

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button