پەسەندکردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز لەپێشینەی کارەکانی پەرلەمانە لە وەرزی نوێی یاسادانان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 8ـى تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پەسەندکردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز لەپێشینەی کارەکانی پەرلەمانە لە وەرزی نوێی یاسادانان
  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە سێ ملیۆن هاوڵاتی دەکات کارتی دەنگدانەکانیان بگۆڕن
  • هەرێمی کوردستان رزگارکەری عێراقیەکانە لە گەرمای هاوین

شەرقولئەوسەت

  • کارەبای عێراق دەچێتەوە چوارگۆشەی ململانێکانی نێوان تاران و واشنتۆن
  • ئەوروپا ترسی هەیە لەو ئاماژانەی کە دەڵێن ئێران بۆمبی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە
  • “بی بی سی” بەهۆی تۆمەتی ئەخلاقیەوە یەکێک لە بێژەرە دیارەکانی دووردەخاتەوە

عەرەب

  • پرۆژەیاسای پڕ مشتومڕ چاوەرێی پەرلەمانی عێراقە لە وەرزی نوێی یاسادانان
  • قوڵبوونەوەی قەیرانی کارەبا لە هاوینێکی سوتێنەر ترسی لای حکومەتی عێراقی دروستکردووە
  • بایدن مەرجەکانی سعودیەی لا قورسە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل

قودسی عەرەبی

  • بە پشتیوانی حەلبوسی، سودانی گۆڕانکاری ئەمنی لە ئەنبار ئەنجامدەدات
  • چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەمریکا دەکات رێگە بدات عێراق شایستەی دارایی بدات بە تاران
  • لوبنان دەستی کردووە بە چارەسەرکردنی قەیرانی پارەی بەڵێندەران لە رێگەی قیستەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • کەناڵی بی بی سی دۆسیەی سکانداڵ (فەزیحەی) یەکێک لە بێژەرەکانی، کە داوای وێنەی روتی لە مێردمنداڵێک کردبوو، دەداتە پۆلیسی لەندەن و بێژەرەکە لە کارکردن دەوەستێنێت
  • لە سەردانەکەیدا بۆ لەندەن، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی داواکەی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ناکات بۆ خێرا بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە هاوپەیمانی ناتۆدا
  • لۆرد کڵارک، وەزیری پێشوی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، باشترین رێگا بۆ رێگریی لە کۆچبەرانی بەلەمە بچوکەکان، ناردنیانە بۆ رواندا

چاینە دەیلی

  • دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ چین، گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرزدەنرخێنرێت و داوای هەوڵی زیاتر دەکرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان
  • تاکسی بێ شۆفێر بەمنزیکانە لە پەکینی پایتەختی چین دەخرێتەکار
  • خۆپیشاندانی ژینگەپارێزانی کۆریای باشور لە دژی ژاپۆن بەردەوامە، بەهۆی پلانەکانی بۆ ئەوەى ئاوی پاشەرۆی وێستگە ئەتۆمییەکان بڕژێنێتە نێو زەریای هێمن

واشنتن پۆست

  • بەهۆی راجیایی لەسەر بەئەندامبوونی سوید، نمایشی پشتگیری و گیانی هاوکاریی لەنێو هاوپەیمانێتی ناتۆدا، لەسەروبەندی لوتکەی ئەم هەفتەیەدا، لە مەترسیدایە
  • هێزەکانی ئۆکراین لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری باخموتدان لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان، کە یەکێک بووە لە دەستکەوتە مەزنەکانی روسیا لەمساڵدا
  • رۆژی سێشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لیتوانیا لەگەڵ سەرۆکی ناتۆ کۆدەبێتەوە و بەشداری لە لوتکەی هاوپەیمانێتییەکە دەکات

عەرەب نیوز

  • ‌هێزەکانی بەرگریی ئەردەن دوای راکردنی سێ زیندانی، لە بیابانێکدا بە دەستڕێژی گوللـە هەرسێ زیندانییەکە دەکوژن
  • دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانی نزیک شاری خەرتومدا 22 هاوڵاتی کوژران، هۆشداری دەدرێت لەوەی سودان لە تەواوی وڵاتدا پێدەنێتە شەڕی ناوخۆوە
  • سەرکردەیەکی تاڵیبان دەڵێت شازادە هاری بەریتانیا “شەرمبکات” و دادگایی بکرێت بەهۆی ئەوەی پێشتر گوتبووی چەندین هاوڵاتی ئەفغانی لەنێو هەلیکۆپتەرێکەوە کوشتووە

رۆژنامە تورکییەکان

ئەکشام

  • ئەردۆغان و بایدن لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و پرسی فڕۆکەی ئێف16 قسەیان کرد
  • لە خاکی هەرێمی کوردستان دوو سەربازی تورکیا کوژران
  • ئوسامە موهاجیر خەلیفەی داعش لە سوریا کوژرا

سوزجو

  • ژمارەی ئاوارە سوریەکان لە هاتای لە خەڵکی ناوچەکە زیاترە
  • لە شارەکانی سەر دەریای رەش لافاو دروست بوو و کچێکی گەنج گیانی لەدەستدا
  • لە تورکیا جارێکی دیکە بەنزین، گاز و غاز گران بوو

سەباح

  • ئەردۆغان سبەینێ لە لیتڤانیا بەشداری لە لوتکەی ناتۆدا دەکات
  • کلچدارئۆغلۆ 15 سەرۆکی رێکخستنی پارتەکەی لە شارەکان لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە، بەهۆی ئەوەی داوای گۆڕانکاری دەکەن
  • لە تورکیا قۆتابخانە و خوێندنگاکان لە 11 ئەیلولدا دەکرێنەوە.

حوریەت

  • باجی سەر ئۆتۆمبێڵ زیاد کرا
  • کرێی خانووبەرە 25٪ زیاد دەکات
  • لە هەندێک شاری ئەمریکا پلەکانی گەرمیا 40 پلەی تیپەڕاند

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • سوریا دەیەوێت کێشەکانی بەردەم هاوردەکردنی نەوتی ئێران تێپەڕێنێت
  • عێراق رێگە دەدات ژمارەیەکی زیاتری هاوڵاتیانی ئێران بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی ئەربەعین سەردانی ئەو وڵاتە بکەن
  • رەئیسی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هیندستان و لیبیا فراوانتر دەکەین

جمهوری ئیسلامی

  • باشوری ئێران پڕبووە لە ئەفغانی
  • نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران بەرز دەبێتەوە
  • پێشنیاز دەکرێت تەمەنی خانەنشینی ژنان و پیاوان ببێتە 55 و 57 ساڵ

کەیهان

  • میدیاکانی ئیسرائیل: ئەندامێتی ئێران لە شەنگەهای مەترسیەکی گەورەیە بۆ وڵاتانی رۆژئاوا
  • بەهۆی دابەزینی بەهای تومەن مریشک گران بووەتەوە
  • دوو هاوڵاتی کورد لە کرمانشان بە تۆمەتی کوشتنی دوو پاسدار دەستگیرکران

پیشرۆ

  • حکومەت داوا لە خەڵکی دەکات کارەبا زۆر بەکار نەهێنن
  • قەتەر ڤیزەی کارکردن بە هاوڵاتیانی ئێرانی دەدات
  • لە دوو مانگی رابردوودا لە ئێرا 79 هەزار کەس هاوسەرگیریان کردووە و 37 هەزار کەس جیابوونەتەوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button