پێدەچێت ئەڵمانیا رێگە نەدات ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 9ى تەموزى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تەلەگراف

  • بەهۆی ئەوەی بێژەرێکی پارەی بە مێردمنداڵێکی کچ داوە لەبەرامبەر ناردنی وێنەی رووت، کەناڵی بی بی سی بەریتانی لەژێر رەخنەی توند دایە
  • بەهۆی زۆری ژمارەی خوێندکارانی بیانییەوە، خوێندکارانی بەریتانیا لە وەرزی هاویندا شوێنیان نامێنێت لە زانکۆکانی وڵاتەکەی خۆیان بخوێنن
  • پێدەچێت ئەڵمانیا بەهۆی ترسی روبەڕوبوونەوەی ناتۆ لەگەڵ روسیا، رێگە نەدات ئۆکراین ببێتە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • جانێت یێڵنی، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ چین داوای پەیوەندی راستەوخۆ دەکات لەنێوان دوو وڵاتەکەدا لەبارەی پرسی ئابوری و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا
  • پەرلەمانتارانی کۆریای باشور دەڵین پلانەکانی ژاپۆن بۆ چارەسەری پرسی خستنە ناوەوەی ئاوی پاشەرۆی وێستگە ئەتۆمییەکان بۆ ناو دەریاکان، کەموکوڕی هەیە
  • سەردانی سەرۆکی چین بۆ بنکە سەربازییەکانی نزیک تایوان، دەرخەری ئەو نیگەرانییەیە کە چین هەیەتی لەبارەی دەستێوەردانی ئەمریکا لەو پرسەدا

 

واشنتن پۆست

  • ئۆکراین بووەتە خاڵی ناوەڕاستی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی ناتۆ، بەوپێیەی بەشێکیان لەگەڵ ئەوەدا نین ئۆکراین ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە
  • بەهۆی جیاکاریی رەگەزییەوە، کۆچی بەکۆمەڵی هاوڵاتییانی رەشپێشتی تونس بۆ ئەوروپا دەستپێدەکات
  • کۆشکی کرێملین لە چەند هێرشێکی نوێدا ستایشی هەوڵەکانی پوتین دەکات بۆ پاراستنی روسیا لە شەڕی ناوخۆیی و پریگۆژینی سەرۆکی ڤاگنەر کەمبایەخ دەکات

عەرەب نیوز

  • زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین لە یادی 500 رۆژەی روبەڕوبوونەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیادا ستایشی سەربازانی وڵاتەکەی دەکات
  • نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵدایە بۆ ناردنی کەشتییەک بۆ رزگارکردنی ئەو کەشتییە یەمەنییەی کە زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە بەهۆی کۆنییەوە مەترسی رودانی کارەساتی ژینگەیی لێدەکرێت
  • لە هێرشەکەی سەر پاسەوانانی سنوری نێوان پاکستان و ئێران، دوو ئەفسەری ئێرانی و چوار چەکداری پاکستانی کوژران

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • کلچدارئۆغلۆ: 85 ملیۆن کەس لە تورکیا بۆ مشتێک مرۆڤ کار دەکەن
  • لە تورکیا جارێکی دیکە نرخی نان بەرز بووەوە
  • پرسی پەنابەران حکومەتی هۆڵەندای بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردووە

سەباح

  • ئەردۆغان: بەڵێنەکەمان بردە سەر و موچەی خانەنشینانمان زیاد کرد
  • فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بووەتە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانە لەسەر ئاستی ئەوروپا
  • لە شارەکانی ساکاریا، کۆجائەلی، بورسا و دوزجە لافاو دروستبوو

حوریەت

  • وەزیری ناوخۆی تورکیا: پەنابەرە نایاسایەکان دیپۆرت دەکەینەوە
  • ئەردۆغان: رێگە نادەین کارمەند و خانەنشینان بەهۆی هەڵاوسانەوە مافیان بخورێت
  • ئەمساڵ لە تورکیا 750 شوێنەوار هەڵدەدرێنەوە

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • دوو گەریلا لە هێرشی سوپای تورکیادا کوژران
  • لە بارەگای پۆلیسی ساریگازی ئەستەنبوڵ ژنان بە رووتی پشکنینیان بۆکراوە
  • خانەوادەی زیندانیان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن کە دوو ساڵە کەس سەردانی دوورگەکەی نەکردووە

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • سەرۆکی بەرەی گۆڕانکاری ئێران لە چالاکی سیاسی بێبەش دەکرێت
  • کێشەی نیشتەجێبوون لە ئێران بووەتە کێشەیەکی سیاسی
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوریناسانی ئێران: خەڵک متمانەی بە دەوڵەت نەماوە

ئەبرار

  • بەهۆی خوڵبارینەوە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە سیستان و بەلوچستان زیادی کردووە
  • لە پارێزگای خوراسانی باشور دوو تەن مادەی هۆشبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە
  • ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر مەزارگەی شاچراخ لە شیراز لەسێدارەدران

کەیهان

  • بێکاری لە ئێران 8.2% کەمی کردووە
  • لەگەڵ گەمارۆکان ساڵانە 130 هەزار کەشتی بازرگانی خۆیان دەگەیەننە بەندەرەکانی ئێران
  • جەزائیر: ئامادەین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئێران بگەیەنینە بەرزترین ئاست

جمهوری ئیسلامی

  • هەڵبژاردنەی بالەی دانیشتووی ئێران بووە قارەمانی ئاسیا
  • داعش لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شاچراخی شیرازی ئیدانە کرد
  • ئەمریکا: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران بۆ گۆڕینی زیندانیان بەردەوامە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button