لە گرێبەستێکى کڕینى سەگى پۆلیسیدا لە عێراق 400 هەزار دۆلار گەندەڵی کراوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 8ـى تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پێشنیاری قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی دەگەرێتەوە نێو پەرلەمانی عێراق
  • سلێمانی رێکارەکانی دژ بە پەتای خوێنبەربوون توند دەکاتەوە
  • بە پێی توێژینەوەیەک، لە سەرەتای دروستبوونی گەردوون کات پێنج هێندە لە ئێستا خاوتر تێپەڕیوە

شەرقولئەوسەت

  • حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تاران تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی دوو ئەندامی لە هەرێمی کوردستان
  • حکومەتی عێراقی لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەی فراندنی ئیسرائیلیەک لە عێراق
  • پێکهاتە و مەزهەب بوونەتە بەربەست لەبەردەم رێکارەکانی چاکسازی لە عێراق

قودسی عەرەبی

  • لە عێراق بە بڕی 400 هەزار دۆلار گەندەڵی کراوە لە رێگەی گرێبەستی وەهمی بۆ کڕینی سەگی پۆلیسی
  • ئەیاد عەلاوی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە رێگەی هاوپەیمانێتی نوێوە بچێتە نێو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
  • پلانێکی نهێنی بۆ بەستنەوەی رێگای وشکانی ئیمارات و سعودیە و ئوردن بە بەندەرەکانی ئیسرائیلەوە

عەرەب

  • سودانی بەدوای پشتیوانانی حەلبوسیەوەیە بە دورخستنەوە و دەستگیرکردن بۆ رازیکردنی مالکی
  • ئێران یاریە ئەلکترۆنیەکان پەرەپێدەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەیارەکانی
  • حیزبوڵای عێراق بە ناراستەوخۆ ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە ئەوان توێژەرە ئیسرائیلیەکەیان فڕاندبێت لە عێراق

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، پێویستە خێزانە دەوڵەمەندەکان باجی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی بتوانن سەیری کەناڵی بی بی سی بکەن
  • ئەمریکا بیر لەوەدەکاتەوە پشتیوانی پلانەکانی بەریتانیا بکات بۆ بەئەندامکردنی ئۆکراین لە هاوپەیمانێتی ناتۆ
  • بەریتانیا یەکەم کەمپی وڵاتەکەی بۆ کۆچبەران دەکاتەوە کە هۆڵی وەرزشی تێدایە و هەر کۆچبەرێکی تازە مۆبایلێکی پێ دەدرێت

واشنتن پۆست

  • کیێڤ فشارەکانی بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ناتۆ زیاددەکات
  • ئابوری ئەمریکا لە مانگی رابردوودا 209 هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بەڵام ئەو ژمارەیە لەساڵی 2020ەوە کەمترین هەلی کار بووە لە وڵاتەکەدا
  • بۆیەکەمجار لەدوای راگەیاندن و خستنەکاری چاتی زیرەکی دەستکردی GPT ژمارەی بەکارهێنەرانی رووی لە دابەزین کرد

چاینە دەیلی

  • چین لەبارەی پیسبوونی ئاوی زەریاکان بە پاشماوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ژاپۆن جەخت لە سەلامەتی ئاسایشی خۆراک لەو ناوچەیەدا دەکاتەوە
  • لە سەردانی جانێت یاڵنی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ چین، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە داوادەکات پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین ئاسایی بکرێنەوە
  • گەمبوونی کەشوهەوای جیهان بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای چین بۆ سەروی 40 پلەی سلیزی دادەنرێت

عەرەب نیوز

  • بایدن بەنیازە بۆ بەردەوامبوونى شەڕی روسیا، ئۆکراین بە بۆمبی قەدەغەکراوی هێشوویی چەکدار بکات
  • لە ‌هێرشێکی تازەى ئیسرائیل بۆسەر شاری نابلوس لە فەلەستین، دوو چەکداری فەلەستینی کوژران
  • حکومەتی عێراق دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەبارەی رفاندنی ئەو کچە ئەکادیمییە ئیسرائیلی-روسییە کردەوە کە ماوەی سێ مانگە لەو وڵاتەدا بێسەروشوێنە

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • موچەی خانەنشینان لە تورکیا 25% زیادکرا
  • وەزیری پێشووی دەرەوەی سوید: پەکەکە لە سوید هاوکاری دارایی کۆدەکاتەوە
  • ئەردۆغان: ئۆکراین مافی خۆیەتى ببێتە ئەندامی ناتۆ

سوزجو

  • نرخی دەیان خواردەمەنی و کەلوپەل بەرزبوونەوە
  • پارتی دیموکرات داوا دەکات سورییەکان بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان
  • پارەدان لەبری خزمەتی سەربازی بووەتە 122 هەزار و 350 لیرە

سەباح

  • حکومەت 500 هەزار لیرە قەرزی خانوبەرە دەداتە هاوڵاتیان
  • ئەردۆغان: وڵاتێک لە تیرۆر دوور نەکەوێتەوە نابێتە ئەندامی ناتۆ
  • باجی هێنانی یەک مۆبایل بۆ ناوەوەی تورکیا بووە 20 هەزار لیرە

حوریەت

  • لە مانگی حوزەیراندا شەش هەزار و 883 پەنابەر دیپۆرتکراونەتەوە
  • بڕیارە ئەردۆغان و پوتین لەم ماوەیەدا کۆببنەوە
  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک موسیقا لای چەپی مێشک ئارام دەکاتەوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • سکرتێری گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات ئیسرائیل و فەڵەستین بکرێنە دوو دەوڵەت
  • ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکی بازرگانی ئەمریکا لە کەنداودا گرتووە
  • بەریتانیا 13 کەسایەتی و ناوەندی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

شەهروەند

  • ساڵی رابردوو گەشتیاری ئێران 39% زیادی کردووە
  • لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە ئێران چەندین نەخۆشخانە کە 15 هەزار تەختیان تێدا بووە کراونەتەوە
  • ئێران و روسیا بە بواری بەرهەمهێنانی فیلمدا هاوکاری یەکدی دەکەن

کەیهان

  • وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی شەنگەهای دەستیان بە کڕینی کاڵای ئێرانی کرد
  • بەمنزیکانە دوو تاوانباری هێرشەکەی سەر مەزارگەی شاچراغ لەسێدارە دەدرێن
  • عەبدوڵلاهیان: بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیەکان دەستمان بە گفتگۆ لەگەڵ ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا کردووە

جمهوری ئیسلامی

  • نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا: دیپلۆماسی باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی ئێران
  • عێراق بە فەرمی داوای لە ئینتەرپول کرد ئەو کەسەی قورئانی سووتاندبوو دەستگیر بکرێت
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت کرد

هەواڵی زیاتر

Back to top button