مانگى داهاتوو دەبێتە گەرمترین مانگ لە مێژووى هەسارەى زەوییدا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 7ـى تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • هەولێر بۆ روبەڕوبوونەوەی کەمئاویی داوای هاوکاریی لە ریاز دەکات
  • سەرۆکی چین داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن
  • ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوا لە ئەمریکا دەکات تەمەنی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ کەمبکەنەوە

قودسى عەرەبى

  • عێراق و تورکیا گفتوگۆ دەکەن لەبارەى ئاڵوگۆڕى داواکراوان و زانیاریی سەبارەت بە رێکخراوە “تیرۆریستییەکان”
  • عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەى سوپاى سودان ئامادەیی وڵاتەکەى نیشاندا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران
  • راگەیاندنێکى چاوەڕواننەکراوى سەرۆکى بیلارووسیا لەبارەى بوونى سەرۆکى ڤاگنەر لە شارى سانپترسبۆرگى رووسى

عەرەب

  • چوارچێوەى هەماهەنگى لەنێوان یەکڕیزیى و دابەشبووندا.. بڕیارەکە دەوەستێتە سەر بەشدارى سەدر لە هەڵبژاردنەکاندا
  • تورکیا لەپێناو چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکاندا دەیەوێت کێشەکانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە سفر بکاتەوە
  • ئیمارات 15 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەى جنین تەرخان دەکات

عەرەبى جەدید

  • سوید بیر لە قەدەغەکردنى سوتاندنى قورئان و کتێبە پیرۆزەکانى دیکە دەکاتەوە
  • دراوى یوانى چینى لە نزمترین ئاستیدایە لە ماوەى 15 ساڵى رابردوودا
  • ئابوورى و ئاساییکردنەوەى ئامانجى سەرەکى سەردانەکانى ئەردۆغان دەبێت بۆ دەرەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • کارمەندانى فڕۆکەخانەکانى بەریتانیا بەنیازى مانگرتنن و پێشبینى دەکرێت سەرجەم گەشتەکانى وڵاتانى ئەوروپا هەڵبوەشێنەوە
  • ئۆتۆمبێلێک خۆى دەکێشێت بە ئاهەنگێکى قوتابخانەیەکدا و بەهۆیەوە کچێکى هەشت ساڵ گیانلەدەستدەدات و 16ى دیکە بریندار دەبن
  • سەرۆکى گروپى ڤاگنەر هێشتا لە رووسیایە و بۆئەوەى نەناسرێتەوە قژى دەستکرد بەکاردەهێنێت

ساوس چینا مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆى کەمبوونەوەى رێژەى لەدایکبوون بۆیەکەمجار لە 15 ساڵى رابردوودا ژمارەى منداڵان لە باخچە ساواکانى چین کەمیکردووە
  • شى جینپینگ سوپاسى ئەو فەرماندە سەربازییانە دەکات کە فشاریان خستووەتە سەر تایوان و هەوڵیانداوە یەکپارچەیی خاکى چین بپارێزن
  • هەرێمى هۆنگکۆنگى چین یاسایەکى تازەى دەرکردووە و 15 رەفتارى نەشیاوى شۆفێرانى تاکسی تێدا دەستنیشانکراوە، ئەگەر هەریەکێک لە رەفتارەکان ئەنجامبدەن، بۆماوەى دوو ساڵ مۆڵەتى کارکردنیان لێ وەردەگیرێتەوە

واشنتن پۆست

  • خۆراک و دەرمانى ئەمریکا رەزامەندى تەواوى نیشاندا لەسەر بەکارهێنان و فرۆشتنى دەرمانى نەخۆشى زەهایمەر
  • زانایان هۆشداریی دەدەن مانگى داهاتوو دەبێتە گەرمترین مانگ لە مێژووى هەسارەى زەوییدا
  • یەڤگینى پریگۆژینى سەرۆکى ڤاگنەر بۆ پارە و چەک گەڕاوەتە بۆ وڵاتەکەى دواى ئەوەى سەرۆکى بیلارووسیا رایگەیاند پریگۆژین ئێستا لە روووسیایە

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل زیاد لە 20 جار تۆپبارانى سنوورەکانى لوبنانى کردووە بەهۆى ناکۆکییان لەسەر گوندێکى سەر سنوور
  • بەهۆى سوتاندنى قورئان، سوید دوێنێ پێنجشەممە نەیتوانى رەزامەندى تورکیا بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ بەدەستبهێنێت
  • تیمێکى نەشتەرگەریی سعودیە پاش 7 کاتژمێر دوو منداڵى دووانەیان بە سەرکەوتوویی جیاکردەوە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button