60 هەزار کامێراى چاودێری بۆ بنکەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دادەنرێن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 6ـى تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

 

شەرقولئەوسەت

  • سودانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات.. چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێدەنگی دەمێنێتەوە؟!
  • سوپای ئیسرائیل دانینا بەوەی ئۆپراسیۆنەکەی جنین هەموو ئامانجەکانی نەپێکاوە
  • ئێران لەڕێگەی هێرشی ئەلیکترۆنییە چووەتەناو کێبرکێ ناوخۆییەکانی ئیسرائیل

عەرەبی ئەلجەدید

  • ناکۆکییەکان هاوپەیمانیی کوردیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک پەکخستووە
  • دۆخەکە بەرەو گەرمبوونی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە سوریا دەڕوات
  • خواردنی میسرییەکان، ملیۆنان کەس خواردن بە پارچە و گرام دەکڕن

ئەلعەرەب

  • سودانی لە بەرامبەر مالیکی کشایەوە: هیچ گۆڕانکارییەکی وەزاری تاوەکو کۆتایی ساڵ ناکرێت
  • تۆڕە کۆمەڵاییەکان لە رووماڵکردنی رووداوە گەورەکاندا شکست بە میدیای میسری دەهێنن
  • بزوتنەوەکانی ژنان هەڕەشە لە سەقامگیری هەردوو حکومەتی ئاینی ئێران و ئەفغانستان دەکەن

سەباح

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 60 هەزار کامێرا بۆ چاودێری بنکەکانی دەنگدان دادەنرێن
  • چەند هێزێکی تازە خۆیان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئامادەکردووە
  • کشتوکاڵ هۆشداری دەدات روبەڕێکی زۆری کشتوکاڵی تووشی وشکەساڵی بێت

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بۆ یەکەمجار ژمارەی ژنە توشبووەکانى شێرپەنجەی سییەکان لە بەریتانیا لە ژمارەى پیاوە توشبووەکان زیاترە
  • دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، دانیشتوانی کەمپی جنین دەگەڕێنەوە ماڵە وێرانەکانیان
  • بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون، پزیشکەکانى کۆریای باشور نەخۆشخانەکانی منداڵان جێدەهێڵن

واشنتن پۆست

  • لەنێو داروپەردووی ماڵە روخاوەکانیان، فەلەستینییەکان رەخنە لە ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان دەگرن
  • یاخیبونەکەی گروپی ڤاگنەر لە روسیا، سەرهەڵدانەوەی ترسی چەکی ئەتۆمی وڵاتانی رۆژئاوای نیگەران کردووە لەبارەی گەورەترین جبەخانەی چەک لە روسیادا
  • هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێت رێگرییان لە چەند هەوڵێکی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکانیان کردووە

ژاپۆن تایمز

  • بۆیەکەمجار لە ساڵی 1986ـەوە لە ژاپۆن ژمارەی ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە بۆ خوار 10 ملیۆن دابەزی
  • بەهۆی دەرکردنی چەند یاسایەکی نوێ لەبارەی چیپی ئەلیکترۆنی و پەیوەندییە دەرەکییەکان، چین بەرەنگاری وڵاتانی رۆژئاوا دەبێتەوە
  • چەند هاککەرێکی روسی بەندەرێکی ژاپۆن بەئامانج دەگرن و کێشە بۆ بارکردنی پارچە یەدەگەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا دروستدەکەن

عەرەب نیوز

  • شارەزایەنی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن پێدەچێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جنین بە تاوانی جەنگ هەژمار بکرێن
  • لەیەمەن گۆڕی 16 کەس کە 10 ساڵ لەمەوبەر بە دەستی حوسییەکان کوژراون دۆزرایەوە
  • ئۆپێک پلەس دەڵێت ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ جێگیرکردنی بازاڕی نەوت لە جیهاندا

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • لە تورکیا کەمترین موچەی کارمەندان بۆ 22 هەزار و 17 لیرە بەرز کرایەوە
  • نرخی جگەرە و خواردنەوە کحولیەکان بە رێژەی نزیکەی 15% زیاد بوو
  • حکومەت بڕیاریداوە لە ئەستەنبوڵ هەموو رۆژێک لەبەرامبەر کۆچی نائاسایی ئۆپراسیۆن ئەنجام بدات

سوزجو

  • دامەزراوەی ئاماری تورکیا جارێکی دیکە رێژەی هەڵاوسانی بە کەمی دیاری کرد
  • بەهای نان جارێکی دیکە بەرز بووەوە و گەیشتە هەشت لیرە
  • ئیلهان جیهانەر ئەندامی جەهەپە خۆی بۆ سەرۆکایەتی پارتەکە کاندید دەکات

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە: هەوڵی تەسفیەکردنی هەدەپە هەیە و دەبێت رێگە نەدەین
  • یادی سەییدخانی بۆیاخچی ناسراو بە بولبولی دیاربەکر دەنگبێژی بەناودەنگی کورد دەکرێتەوە
  • ناوچەی خیزانی بتلیس گەمارۆدراوە و دەروبەری ناوچەکە بۆردومان دەکرێت

ئاکشام

  • کەمپی لاڤریۆی ئەسینا کە تایبەت بوو بە خانەوادەی پەکەکە داخرا
  • ئەردۆغان: سوید هەنگاوی پێویستی بۆ ئەندامێتی ناتۆ نەناوە
  • لە ئەستەنبوڵ لە پارک و بەردەم دەریادا نێرگەلە قەدەغە کرا

 

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • سەرۆکی ئازەربایجان: رێگە نادەین لە خاکی ئێمەوە هەڕەشە لەسەر ئێران دروست ببێت
  • نیویۆرک تایمز: بایدن و ترەمپ شتێکیان کرد کە دوژمنانی ئەمریکا یەکبگرن
  • ئێران لە ساڵی رابردوودا بە بەهای 30 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی وەرزشی هەناردە کردووە

جمهوری ئیسلامی

  • بۆ بازرگانی سەرچاوە رێگەپێدراوەکان ئێران و عێراق پێویستیان بە مۆڵەتی ئەمریکا هەیە
  • سعودیە ڤیزەی ئەلکترونی بۆ داواکاری عەمرە پێشکەش دەکات
  • سەرۆکی مافیایەکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان لە هۆرموزگان دەستگیرکرا

ئێعتێماد

  • لە دوو مانگی رابردوودا 309 کەس بەهۆی خواردنەوە کحولیەکانەوە ژەهراوی بوون و 31 کەس گیانیان لەدەستداوە
  • فەرماندەی سوپای قودس: لە گۆڕانکاری هێزدا جێگەی خۆمان دەگرین
  • جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووە

ئەبرار

  • ساڵانە ملیۆنێک نەخۆشی بیانی سەردانی ئێران دەکەن
  • پوتین تەئکیدی لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئێران کردەوە
  • سوید لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لە دادگای لاهای سکاڵایان لەدژی ئێران تۆمار کردووە

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button