هەولێر و بەغداد بەدواى دەرچەیەکى یاساییدا دەگەڕێن بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ـى تەموزى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ئەمریکا دەیەوێت ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بکات بە سکرتێری گشتی ناتۆ
  • ئیدارەى بایدن هەوڵیداوە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ئازادی رادەربڕین لەبارەی کاریگەرییەکانى ڤاکسینی کۆرۆنا سنوردار بکات
  • تۆنی بلێری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پێشنیازدەکات نەخۆشانی وڵاتەکەی پارە بدەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ کۆتایی هێنان بەو فشارە زۆرەی لەسەر کەرتى تەندروستی وڵاتەکە هەیە

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین لە لوتکەی شانگەهای داوای ئاڵوگۆڕی دراوی کرد لەنێوان وڵاتانی ئەندامی لوتکەکەدا
  • وڵاتانی تازەگەشەسەندوو لە رێگەی وۆرکشۆپەوە سوود لە ئەزموونەکانی چین وەردەگرن
  • مردنی کەسێک بەهۆی بەرزبوونەوە پلەکانی گەرما لە پەکینی پایتەختی چین نیگەرانییەکان لەبارەى گۆڕانی کەشوهەوا زیاددەکات

واشنتن پۆست

  • دادگای باڵای ئەمریکا کۆبوونەوەکانی ئیدارەى بایدن لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆشیالمیدیا سنورداردەکات بەهۆی ئەوەی ناچاری کردوون سنوور بۆ ئازادی رادەربڕین دابنێن
  • بەرپرسانی پۆلیسی فیلادلفیا دەڵێن ئەو تۆمەتبارەی 5 کەسی کوشت بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی کردووە
  • خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا دەبنە دەرفەتێک بۆ دەرکەوتنەوەى پارتە راستڕەوەکانی وڵاتەکە

عەرەب نیوز

  • دوای کوشتنی 12 فەڵەستینی، لەنێویاندا سێ منداڵ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشەکانى ئیسرائیل دەکات بۆسەر کەرتی رۆژئاوا
  • ‌هێزە نا-فەرمییەکانی سودان فڕۆکەیەکی جەنگیی سوپای وڵاتەکەیان خستەخوارەوە
  • تورکیا و میسر بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان باڵیۆز رەوانەی وڵاتەکانی یەکدى دەکەن

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • هەولێر و بەغداد بەدواى دەرچەیەکى یاساییدا دەگەڕێن بۆ هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان
  • هەشت هۆکار لە پشت ئەگەرى سەرکەوتنى سودانییەوەن لەنێویاندا باشى دۆخى دارایی و بێدەنگى سەدر و کەمبوونەوەى کارە توندوتیژییەکان
  • تاران ئاماژە بە ئەگەرى هێرشکردنە سەر گروپى موجاهیدنى خەڵق دەکات

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • ئەمڕۆ پەرلەمان لەبارەی زیادکردنی موچەی کارمەند و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
  • هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا: لەم دۆخەدا ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا قبوڵ ناکرێت
  • ئەندامێتی گولەنیەکان کە پاسپۆڕتی ئەمریکی پێبوو لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا

یەنی شەفەق

  • ئەردۆغان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ سەردانی لیتڤانیا دەکات
  • ئیسرائیل ماڵی هاوڵاتیانی فەڵەستینی لە جنین دەسووتێنێت و ئاوارەیان دەکات
  • کلچدارئۆغلۆ: سەرنەکەوتنمان لە هەڵبژاردن سەرنەکەوتنی من بوو و قەرەبووی دەکەمەوە

سوزجو

  • جارێکی دیکە نرخی هەموو پێداویستیەک لە تورکیا گران دەبێت
  • لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان سیسی سەردانی ئەنقەرە دەکات
  • ئیمامئۆغلۆ مانیفەستوی گۆڕانکاری لەنێو جەهەپەدا ئامادە کردووە

حوریەت

  • لە تورکیا و بە تایبەتی ئەستەنبوڵ هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی مێشوولەیەکی مەترسیدار دەدرێت
  • ئەردۆ‌غان سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکات
  • کلچدارئۆغلۆ: پێویستی بە گۆڕانکاری نییە لەنێو جەهەپەدا، ئێمە گۆڕانکاریمان کردووە پێشتر

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • ئێران بە فەرمی بووە ئەندامی رێکخراوی شەنگەهای
  • کڕین و فرۆشتنی دەنگ بووە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم دیموکراسی لە ئێران
  • ئەمریکا و ئێران دانوستان لەسەر گۆڕینی زیندانییەکان دەکەن

ئەبرار

  • ژنانی خوێندەواری ئێرانی لە ناوچە سنوریەکان بۆ شارە گەورەکان کۆچ دەکەن
  • رویتەرز: رێکخراوی شەنگەهای لە رێگەی ئێرانەوە دەیەوێت رێکخراوەکە فراوانتر بکات
  • جێگری سەرۆک کۆمار: قەبارەیەکی زۆری ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ رادەکێشرێت

کەیهان

  • ساڵانە ملیۆنێک نەخۆشی بیانی بۆ چارەسەری سەردانی ئێران دەکەن
  • ئەمساڵ تەنیا 15 بەنداوی ئێران لە سەررێژبوون نزیک بوونەتەوە
  • هەناردەی گازی سروشتی ئێران گەیشتیە 19 ملیار مەتر سێجا

جمهوری ئیسلامی

  • کۆچکردنی پزیشکان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار
  • جێگری پێشووی سەرۆکی ئەفغانستان داوا دەکات لەدژی تالیبان دەست بە شەڕی چەکداری بکرێت
  • سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران کەم بوونەتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button