بۆ بەرزکردنەوەى نرخەکەى روسیا و سعودیە بەرهەمهێنانى نەوت کەمدەکەنەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 4ـى تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • حکومەت تانە لە چەند ماددەیەکی بودجە دەدات و چاوەرێی بڕیاری دادگایە
  • سودانی فرمان دەکات بە پێدانی قەرزی پرۆژەی بچوک
  • تیرۆری ئابوری…مافیاکانی کارتی ئەلکترۆنی دۆلار بە قاچاخ دەبەن

شەرقولئەوسەت

  • دەرکەوتنەوەی سەدرییەکان لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە سوتاندنی قورئان، نەیارەکانیانی نیگەران کردووە
  • هەواڵی دژبەیەک هەیە دەربارەی تانەی حکومەتی عێراقی لە 12 ماددەی پرۆژەیاسای بودجە
  • ئاژاوەکانی فەرەنسا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە

قودسی عەرەبی

  • سێ ئاڵنگاری لەبەردەم هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراقە
  • عێراق بە سەختترین قۆناغی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێت
  • کەمپی جنین رووبەرووی گەورەترین هەڵمەتی سەربازی دەبێتەوە لە ماوەی بیست و یەک ساڵی رابردوودا

عەرەب

  • بۆشایی یاسایی لە کوردستانی عێراق دروستبووە
  • حیزبە کوردییەکان ناکۆکیەکان وەلادەنێن و دەیانەوێت هاوپەیمانی پێکبهێنن بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک
  • بەکارهێنانی دەرمانێک بۆ شێرپەنجە، ئەنجامی ئەرێنی هەبووە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەهۆى هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کامپێکی ئاوارەکان لە جنینی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێدەنێتە قۆناغێکی تازەوە
  • روسیا و سعودیە وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا، بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو، هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمدەکەنەوە
  • بەهۆی چەند لەمپەرێکی بەردەم بەرهەمهێنانەوە، کۆمپانیای ئاپڵ پلانی ژمارەی دروستکردنی تازەترین بەرهەمی Vision Pro لە ساڵی 2024 لە یەک ملیۆنەوە بۆ 400 هەزار کەمدەکاتەوە

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین داوادەکات پەیوەندییە شارستانی و مرۆڤەیەتییەکان لە جیهاندا پەرەیان پێبدرێت و وڵاتان کار لەسەر بەهای هاوبەش بکەن
  • سەردانی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بۆ چین ئاماژەیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کە خاوەن گەورەترین ئابوری جیهانن
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک، 5%ـى ژنانی چین بەدرێژایی ژیانیان منداڵیان نابێت و ئەمەش چوار ‌هێندەی 10 ساڵی رابردووە، لە کاتێکدا دۆخی چین هێشتا لە وڵاتە پێشکەوتووەکان باشترە

واشنتن پۆست

  • بە بەشداری زیاتر لە 1000 سەرباز و هێرشی درۆنەکانی، ئیسرائیل دوێنی هەشت فەلەستینی کوشت، ئەمەش گەورەترین هێرشە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا
  • بەهۆی ناکۆکی لەبارەی داتا و بەکارهێنانی سیستمی چاندنی ئەندامەکانی جەستە مەترسی لەسەر 63 ناوەندەکەی چاندنی ئەندامی جەستەی مرۆڤ لە ئەمریکا دروستبووە
  • بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە شاری فیلدلفیایی ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا چوار کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون کە دووانیان منداڵن

 

عەرەب نیوز

  • “کۆمەڵکوژییەکەی” ئیسرائیل لە شاری جنین گەورەترین هێرشە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا کرابێتە سەر فەلەستین
  • دەزگای هەواڵگری تورکیا تۆڕێکی سیخوری حەوت کەسیی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی دەستگیرکرد، ئەمەش دووەم جارە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا
  • بەهۆی بەردەوامیی و درێژەکێشانی شەڕی ناوخۆی سودان، هاوڵاتییانی وڵاتەکە لەوپەڕی بێهیواییدا چاوەڕێی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • رۆژی چوارشەممە حکومەتى تورکیا بڕیار لەسەر زیادکردنی مووچە دەدات
  • ئاکەپە سەد ساڵەی تورکیای کردووەتە سەدساڵەی گرانی
  • گروپی هەڵاوسانی تورکیا: رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتوتە 108%

حوریەت

  • لە هۆتێلەکانی ئەنتاڵیا بەهۆی گەشتیارەوە جێگە نەماوە و زۆربەیان گەشتیاری روسین
  • ئەردۆغان: ئێمە لەبەرامبەر سوید هەنگاو بەرەو دواوە نانێین
  • مانگی 10 و 11 یەکەی نیشتەجیبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە دابەش دەکرێت

سەباح

  • لە چیای گاباری شڕنەخ (باکوری کوردستان) بیری تازەى نەوت لێدەدرێت
  • توێژینەوەیەکی تازە: زەعیفی نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە
  • سبەینێ حکومەت رێژەی هەڵاوسان ئاشکرا دەکات

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • لە شەش مانگی رابردوودا لە عەفرین 173 هاوڵاتی کورد دەستگیرکراون
  • فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە: ستراتیژی هەڵبژاردنەکان هەڵە بوو
  • سوپای تورکیا شاری جۆلەمیرگی گەمارۆداوە و رێگە نادات خواردن و پێداویستی بگاتە گوندەکان

رۆژنامە فارسییەکان

ئیتلاعات

  • 50 هەزار ئۆتۆمبێلی تازە و 200 هەزار مۆتۆرسکیلی کارەبایی هێنرایە تاران
  • لە ئێران ئەو هاوڵاتیانەی غاز کەم بەکاردەهێنن پاداشت دەکرێن
  • ئیسرائیل لە ئاسمان و زەویەوە هێرشی کردە سەر کەمپی جنینی فەڵەستینیەکان

کەیهان

  • قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
  • ئەمڕۆ رەئیسی لە لوتکەی شەنگەهایدا وەک سەرۆکی وڵاتێکی تازەی ئەندامی رێکخراوەکە قسە دەکات
  • گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێویستە فەرەنسا وڵامی پشتگیریەکانی لە منافقەکان بداتەوە

جمهوری ئیسلامی

  • لیژنەی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئێران لەدژی گۆڕینی تەمەنی خانەنشینییە
  • عێراق رایگەیاند شەش سەرکردەی مەترسیداری داعشی دەستگیرکردووە
  • جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێک لە عێراقە

شەرق

  • وەزارەتی ئیتلاعات: ئەندامانی گروپێکی تیرۆریستی لەنێو ئێران دەستگیرکراون
  • تاران رووبەرووی کێشەی کەمی درەخت و سەوزایی بووەتەوە
  • بەرپرسانی ئێران لە بڵاوبوونەوەی بەرکارهێنانی تیک تۆک لە وڵات نیگەرانن

هەواڵی زیاتر

Back to top button