کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەیەوێت کامێرای چاودێری بۆ بنکەکانی دەنگدان دابنێت بۆ رێگریکردن لە ساختەکارى

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 3ـى تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • عێراق نزیکە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی زەبەلاح بۆ گواستنەوەی غاز لە کەنداوەوە بەرەو ئەوروپا
  • لە بودجەی عێراقدا پێنج ترلیۆن دینار بۆ دروستکردنی رێگا و ژێرخان تەرخانکراوە
  • وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: عێراق بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک بە سەختترین قۆناغەکانی وشکەساڵیدا تێدەپەڕێت

شەرقولئەوسەت

  • عێراق ترسی لە کارەساتی سروشتی هەیە لە هۆڕەکانى باشوردا
  • ناوەندێکی ئیسرائیلی حەشارگەیەکی موشەکی ئێرانی لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە نزیک سنوری هەرێمی کورستان ئاشکرا کرد
  • مایک پێنس، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە

عەرەبی جەدید

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەیەوێت کامێرای چاودێری بۆ بنکەکانی دەنگدان دابنێت بۆ رێگریکردن لە ساختەکردن و یاریکردن بە دەنگەکان
  • ژووری بازرگانیی سعودیە-ئێرانی، هاوبەشییەک لەژێر هەڕەشەی سزاکانی ئەمریکادایە
  • لیبیا؛ دەرکەوتنی نەهەنگ ترسی لای ئەو کەسانە دروستکردووە لە کەناردەریاکان مەلە دەکەن

قودسی عەرەبی

  • چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە سەربەخۆیی عێراق بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ پارەکانی کردەوە
  • خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا گواسترایەوە بۆ سویسرا و بەلجیکا.. ئەڵمانیاش نیگەرانە
  • ئەمریکا یاخیبوونەکەی ڤاگنەر بەکاردەهێنێت بۆ چاندنی سیخوڕەکانی

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا بەڵێنی زیادکردنی موچەی پزیشکە مانگرتووەکانی بەریتانیا دەدات بەو مەرجەی واز لە مانگرتن بهێنن
  • هۆشداری دەدرێت کە سەرەڕای قەرەباڵغی و جەنجاڵیی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا، گەرمای هاوین ئاڵنگارییەکی تازە بۆ گەشتیارە ئەوروپییەکان دروستدەکات
  • داپیرەی ئەو گەنجەی لە لایەن پۆلیسەوە لە فەرەنسا کوژرا، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات

واشتن پۆست

  • بەهۆی روداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی مێریلاندی ئەمریکا دوو کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون و نیوەی قوربانییەکانیش تەمەنیان خوار 18 ساڵییە
  • ئۆکراین دەڵێت پوتین پلانی کارەساتێکی ئەتۆمی هەیە و هێشتا خەڵکی لە نزیکی وێسگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا دەژین
  • لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر شاری جنین لە کەرتی رۆژئاوا، لانیکەم چوار فەلەستینی کوژران

عەرەب نیوز

  • رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داواتی هەنگاوی کردەیی هاوبەش دەکات بۆ رێگریی لە دووبارەبوونەوەی “بێرێزیکردن” بە قورئان
  • سەرەڕای هۆشداریی لەلایەن باڵیۆزە بیانییەکان، لە هێرشێکی حوسییەکانی یەمەندا شەش سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژران
  • بەهۆی کوشتنی پیاوێک لەلایەن قەناس بەدەستێکەوە لە شارێکی باکوری لوبنان، گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لەو وڵاتەدا دروستبووە

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین بە ئەندامانی پارتەکەی دەڵێت لە داهێنانە تیۆرییەکانی پارتەکەیان تێبگەن و بەردەوامبن لە گونجاندنی مارکسیزم لەگەڵ سەردەمەکاندا
  • بەهۆی بڕیارە نوێکانی تایبەت بە هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنی لەلایەن هۆڵەنداوە، قەیرانی کەمیی چیپ لە جیهاندا دروستبووە
  • بەهۆی زیادبوونی روداوەکانی تەقەکردن و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی، خوێندکارە چینییەکان پشتدەکەنە خوێندن لە ئەمریکا

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • 60٪ی دۆسیەکانی دادگای یاسای سوڵحی تورکیا پرسی خاوەن ماڵ و کرێچین
  • یەکێک لە گەورەترین مافیاکانی مادە هۆشبەرەکان کە بیانییە لە تورکیا دەستگیرکرا
  • لە سێواس یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماک کرایەوە کە 33 رۆشنبیری عەلەوی کوژران

سەباح

  • ئەمڕۆ کابینەی حکومەت لەبارەی زیادکردنی موچەی خانەنشین و کارمەندان کۆدەبێتەوە
  • میت گروپێکی سیخوڕی میتی ئاشکرا کرد
  • حکومەت پلانی هەیە لە چیای کاتۆی شڕنەخ بیری نەوت لێبدات

سوزجو

  • نرخی سەمونێکی 210 لیرەیی بۆ حەوت لیرە و نیو بەرزبووەوە
  • کرێی گواستنەوە گران دەبێت
  • دروستکردنی خانوبەرە و باڵەخانە لە هێڵی بومەلەرزە و لە نزیک دۆڵ و شیوەکان قەدەغەکرا

یەنی شەفەق

  • سوید تاوەکو ئێستا ئەندامەکانی پەکەکە و گولەنی رادەستی تورکیا نەکردووتەوە
  • حکومەت ژمارەیەک شیفرەی گروپی رەک هاکی بەدەستهێناوە کە گروپێکی هاککەری چەپن و لە لیستی تیرۆردایە
  • وەزارەتی بەرگری تورکیا: لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکاندا لە هەرێمی کوردستان نۆ گەریلای پەکەکە کوژران

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • گوتەبێژی کاروباری ئابوری ئێران: پێویستە حکومەت دەست لە گیرفانی خەڵکی بهێنێتە دەرەوە
  • سەرۆکی سی ئای ئەی: لە ئاییندەیەکی نزیک مۆسکۆ دەبێتە داگیرکراوی چین
  • بەهۆی نائارامی کەشوهەواوە مەلەکردن لە دەریای قەزوین قەدەغەکرا

جمهوری ئیسلامی

  • یەکەمین گروپی حاجییان ئەمڕۆ گەیشتنەوە ئێران
  • جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئەفغانستان: تالیبان ڤاگنەری ئەمریکایە لە ناوچەکەدا
  • ئێران هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی، سەردانی فەرەنسا نەکەن

کەیهان

حکومەتی ئێران 13 ماڵپەڕى بێمۆڵەتی فرۆشتنی بلیتى فڕۆکەی بلۆک کرد

هێزی زەمینی سوپای پاسداران درۆن و چەکە تازەکانى نمایش کرد

بەهۆی سوتاندنی قورئانەوە ناردنی باڵیۆزى تازەى ئێران بۆ سوێد راگیرا

پیشرۆ

وەزیری کاری ئێران: ئێران و لوبنان پەیوەندیە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی بەرەوپێشەوە دەبەن

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دوژمن لە رێگەی سیخوڕی و تیرۆرەوە دەیەوێت سوپای پاسداران لاواز بکات

بەهۆی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بیانی نرخی ئۆتۆمبێل لە ئێران دابەزیوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button