رۆژنامەکان: سەدر لەسەر پشتی سوید دەردەکەوێتەوە و دێتە نێو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 2ـی تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • سودانی داوا دەکات یاسای نێودەوڵەتی دابنرێت کە رێگە لە دەستدرێژیکردنە سەر پیرۆزییەکان بگرێت
  • ئەنجامدانی تاوان لە لوبنان بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو بەرزبووەتەوە
  • دیمەشق بەڵێنی دا بە پێشوازیکردن لە گەڕانەوەی 180 هەزار ئاوارە لە لوبنانەوە

قودسی عەرەبی

  • هەڕەشەی هێزە چەکدارە شیعیەکان بۆ بەئامانج گرتنی هێزەکانی ئەمریکا، هەرەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق
  • دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەترسن لە درێژبوونەوەی شەپۆلی توندوتیژیەکانی شەوان
  • هەڵگەڕانەوەی ڤاگنەرەکان ململانێی هێزی ئاشکراکرد لە روسیا

عەرەب

  • سەدر لەسەر پشتی سوید دەردەکەوێتەوە و دێتە نێو هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
  • ئاسایشی ئاوی عێراق لە مەترسیدایە
  • داهاتی نەوت رووکەشی ناکۆکیە سیاسیەکانی لیبیایە

عەرەبی جەدید

  • گوماندەکرێت هەواڵگری ئێران دەستی هەبێت لە ناکۆکی نێوان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە کوردستان
  • توندوتیژی لە فەرەنسا دانامرکێتەوە
  • ئۆکراین بە هەنگاوەکانی دەیەوێت وا لە روسیا بکات دانوستان بکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس لە فەرەنسا، تەرمی گەنجە 17 ساڵییەکە، کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، بەخاکسپێردرا و توندوتیژی خۆپیشاندانەکان بۆ پێنجەم رۆژ بەردەوامبوو
  • بەهۆی بوونی مادەی ئەزبێز لە باڵەخانەی قوتابخانەکانی بەریتانیادا، کە لە دەیەکانی رابردوودا دروستکراون، 10 هەزار منداڵ لە 80کانی سەدەی رابردووەوە گیانی لەدەستداوە و هێشتاش مەترسییەکە بەردەوامە
  • ئەو باوکانەی دەرمانی نەخۆشی صەرع  (بورانەوە) بەکاردەهێنن، ئەگەری زیاترە منداڵەکانیان بە کەمئەندامیی لەدایکبێت

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • چین ئەمریکا بەوە تۆمەتباردەکات کە دەستوەردەداتە پرسی هەناردەی چیپی ئەلیکترۆنیی لەلایەن هۆڵەنداوە بۆ پەکین
  • بەهۆی زۆری توندوتیژی و زۆری باندی چەتەیی لە وڵاتی هایتی، نەتەوەیەکگرتووەکان داوای یارمەتی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دەکات
  • بەهۆی کاراکردنی سیستەمی ئینتەرنێتی 5G لە نزیک فرۆکەخانەکانی ئەمریکا، کێشە بۆ بۆ فڕۆکە نەفەر هەڵگرەکانی ئەو وڵاتە دروستدەبێت

عەرەب نیوز

  • بەهۆی خۆپیشاندانەکانی فەرەنساوە، هەزاران کەس دەستگیرکراون و ماکرۆنیش گەشتەکەی بۆ ئەڵمانیا هەڵوەشاندەوە
  • لە سەردانێکیدا بۆ کیڤی پایتەختی ئۆکراین، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپای بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە
  • سعودیە ئەمساڵ دایەنگەیەکی بێبەرامبەری بۆ چاودێریکردنی ئەو منداڵانە کردەوە کە دایک و باوکیان بەیەکەوە فەریزەی حەج بەجێ دەگەیەنن

یوئێس ئەی تودەی

  • ئەو گەرما کوشندەیەی کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکای گرتووەتەوە، خەریکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
  • روداوەکانی توندوتیژی چەک لە ئەمریکا لە زیادبووندان، لەکاتێکدا وڵاتەکە یادی کوشتنی 7 کەس دەکاتەوە کە لە ساڵیادی سەربەخۆییدا بەیەکەوە کوژران
  • ئیلۆن مەسکی خاوەنی تویتەر ژمارەی ئەو تویتانەی کە کەسێک دەتوانێت بیانبینێت، بەشێوەیەکی کاتیی کەمدەکاتەوە

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • لە ئاگری لە ریکلامەکانی سەر جادەدا وێنەی شێخ سەعیدی پیران هەڵواسراوە
  • لە ئەستەنبوڵ نرخی کەلوپەل لە مانگێکدا 3.4٪ زیادی کردووە
  • نرخی بەنزین، غازی ماڵان، تەلوفون و کۆمپیوتەر لە تورکیا جارێکی دیکە بەرز بووەوە

سەباح

  • پسپوڕان هۆشداری لە نەخۆشی خۆبەگەورەزانین و بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی خێرا دەدەن
  • کلچدارئۆغلۆ ئەم جەژنە دوو ملیۆن و 200 هەزار لیرەی بە هۆتێلێک داوە کە پشووی تێدا بکات
  • لە ئیزمیر بەهۆی روداوی هاتوچۆوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون

یەنی شەفەق

  • هەدەپە دەڵێت لە هەموو شارەکانی کاندیدی بۆ شارەوانیەکان دەبێت و جەهەپەش نیگەرانە
  • لە 10 شاری فەڕەنسا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
  • لە تورکیا هۆشداری لە زیادبوونی ئاژەڵی نێو کۆڵانەکان دەدرێت

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • لە ساڵی 2021ەوە رێگە نەدراوە 217 زیندانی سیاسی ئازاد بکرێن کە سزاکانیان تەواو بووە
  • مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێردان 44 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە
  • لە ماوەی 22 ساڵی دەسەڵاتی ئاکەپەدا دوو ملیۆن و 88 هەزار و 925 کچی بچووک منداڵیان بووە

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • فۆرن پۆلیسی: وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئێرانیان کردووەتە جێگرەوەی ئەمریکا
  • وەزارەتی وزەی ئەمریکا: ئێران لە ماوەی پێنج مانگدا بە بەهای 18 ملیارد دۆلار نەوتی فرۆشتووە
  • ئێران داوا دەکات رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەبارەی سووتاندنی قورئان بەپەلە کۆبێتەوە

جمهوری ئیسلامی

  • لیرەی سوریا ئیدی بە کیلۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بەهاکەی زۆر لە دەستداوە
  • وەزارەتی کشتوکاڵ: خەڵکی ئێران هێزی کڕینیان نەماوە
  • 60٪ی هۆتێلە چوار و پێنج ئەستێرەییەکانی ئێران مۆڵەتیان نییە

ئەبرار

  • بجنورد وەک شاری جیهانی چنینی کۆمبار تۆمار کرا
  • دەریای قەزوین بەهۆی ئاوەڕۆی شارەکان پیس دەبێت
  • بەم نزیکانە کەشتیەکی جەنگی بە ناوی دەماوەند لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە نمایش دەکرێت

ئارمان ئێمڕۆز

  • بایدن رازیە ئێران و ئەمریکا زیندانیان بگۆڕنەوە
  • ئەمساڵ 19 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحوڵی ساختەوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
  • بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی تاران هۆشداری لە هەڵکرنی بایەکی بەهێز لە پارێزگاکە دەدات

هەواڵی زیاتر

Back to top button