نێردەی حەجی عێراق پلەی یەکەمی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بەدەستهێنا

"باشترین خزمەتگوزاری"

نێردەی حەجی عێراقی پلەی یەکەمی لەنێوان نێردەی وڵاتانی ئیسلامی لە وەرزی حەجی ئەمساڵ بەدەستهێنا بەهۆی دابینرکدنی بەرزترین پێوەرەکانی خزمەتگوزاری بۆ حاجیان.

لە ئاهەنگێکدا کە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە لە مەککە سازیکردبوو، نێردەی حەجی عێراقی خەڵاتی گەورەی وەک باشترین نێردەی حەج بەدەستهێنا بۆ پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی تایبەتمەندی و پێوەری داواکراو لەلایەن وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودی.

سامی مەسعودی، سەرۆکی نێردەی حەجی عێراقی لە ئاهەنگەکەدا سوپاسی وەزارەتی حەجی سعودیەی کرد بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی حاجیانیان کردووە و گوتی، “هیچ کێشەیەک نەبووە ئێمە بردبێتمانە لای وەزارەتی حەج چارەسەری نەکردبێت.”

پێوەرەکان خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گواستنەوەی حاجیان، باشترین شوێنی حەوانە و پێشکەشکردنی خواردن و خزمەتگوزارییەکانی تر، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نێردەی حەجی عێراقی خواردنی شەوانەی بۆ حاجییەکان دابینکرد.

لەوبارەیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە نێردەکە و تیمەکانی کرد و گوتی، ئەوە رەنگدانەوەی رێکخستنی جوان و بەدواداچوونی نێردەکەیە بۆ کاروباری حاجیان و پێشکەشکردنی ئەوپەڕی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی لە هەموو شوێنێکی جیهان.

ئەمساڵ 33 هەزار و 623 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونە سعودیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button