رۆژنامەکان:سوید داوای هێوربوونەوەی دۆخەکە دەکات دوای ئەوەی رێگەی بە سوتاندنی قورئان دا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 1ـی تەموزى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

عەرەبی جەدید

  • باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق: گەندەڵی و چەک لە دەرەوەی سوپا گەورەترین ئاڵنگارین بۆ سودانی
  • سوید داوای هێوربوونەوەی دۆخەکە دەکات دوای ئەوەی ڕێگەی بە سوتاندنی قورئان دا
  • لە ترسی ڤاگنەر، ئۆکراین هێزەکانی لە سنوری بێلاروسیا زیاد دەکات

شەرقولئەوسەت

  • ئیسرائیل ترسی هەیە حزبوڵا دەستی بە موشەکە پێشکەوتووەکانی روسیا بگات
  • پەیامێکی هەڕەشە بە کوشتن لەسەر گۆڕی برایەکی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانرا و دەزگای هەواڵگریش لێکۆڵینەوە دەکات
  • ماکرۆن هەنگاوەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان توندتر کردەوە

قودسی عەرەبی

  • هادی عامری داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوید بکات
  • راپۆرتێکی ئەمریکی: کاتی دانانی پلان بۆ قۆناغی دوای پوتین هاتووە
  • دەزگایەکی نەتەوەیی پێکهێنرا بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی هەزاران هاوڵاتی سوری بێسەروشوێن

ئەلعەرەب

  • کەشوهەواى زەوی لە خاڵێک نزیکدەبێتەوە کە گەڕانەوەی نییە و پلەکانی گەرما بەرەو ئاستی پێوانەیی دەچن
  • رژدی ئەمریکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعودیە تاوەکو رێگری لە نزیکبوونەوەی ریاز و پەکین بکات
  • خۆپیشاندانەکان بابەتی رەگەزپەرستییان لە فەرەنسا هێنایەوە بەرباس

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • پۆلیسی فەرەنسا لە روبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندان لەسەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە و بەریتانیا داوا دەکات هاوڵاتییانی بۆ وڵاتەکە گەشت نەکەن
  • ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خەریکی رێککەوتنێکە لەگەڵ ئیتاڵیا بۆ رێگریکردن لەو کۆچبەرانەی لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە روو لە ئیتاڵیا دەکەن
  • سەرۆکی سوپای ئۆکراین لەبارەی خاوی پرۆسەی هێرشی پێچەوانەی وڵاتەکەی بۆ سەر هێزەکانی روسیا نیگەرانە و داوای چەک و تەقەمەنی زیاتر دەکات

واشنتن پۆست

  • ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە هەوڵێکی سەختدایە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان و داوا لە دایک و باوکان دەکات منداڵە هەرزەکارەکانیان لە شەقامەکان دوربخەنەوە
  • ئۆکراین لە سەردانێکی نهێنی بەڕێوەبەریی دەزگای هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکی، ئاشکرایکرد کە پلانی هەیە ناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکاتەوە
  • دادگای باڵای ئەمریکا لەبارەی رەتکرنەوەی دروستکردنی وێبسایتێک بۆ هاوڕەگەزخوازانی وڵاتەکەی، لە بەرژەوەندی دیزاینەرەکە و لە دژی هاورەگەزخوازان بڕیاریدا

ژاپۆن تایمز

  • رێژەی هەڵاوسان لەماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ژاپۆن بۆ دووەمجار بەرزبووەوە و نرخی خۆراک و کەلوپەل لە وڵاتەکەدا گرانتربووە
  • وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی ئەو باڵۆنە سیخوڕییەی چین کە لەماوەی رابردوودا خستیەخوارەوە دەڵێت باڵۆنەکە هیچ زانیارییەکی لێوە نەنێردراوە
  • بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ژاپۆن کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنە

عەرەب نیوز

  • ‌هاوڵاتییانی سعودیە لە فەرەنسا بەهۆی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزی وڵاتەکەوە داوایان لێکراوە لە دۆخی ئامادەباشیدابن
  • رێکخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی داوا دەکات هەفتەی داهاتوو سەرکردە ئیسلامییەکان لەبارەی سوتاندنی کۆپییەک لە قورئان لە سعودیە کۆببنەوە
  • مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت لیستی ئەو کۆمپانیایانەی هاوکاریی ئیسرائیلییە هاوردەکان دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر فەلەستینییەکان، پێداچوونەوەی پێداکراوە

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • نەوەی بایدن بە مەبەستی گەشتکردن لە ناوچەی چەشمەی گەشتیاری لە تورکیا بینرا
  • تاوەکو ئێستا زانایەکی بواری ئابوری تورکیا نەدۆزراوەتەوە کە دوو هەفتەیە بێسەروشوێنە
  • فەرەنسا دەسووتێت و خۆپیشاندانە، بەڵام ماکرۆن لە کۆنسێرتێک بینرا

سەباح

  • لە رۆژانی جەژندا 18 کەس لە رووبار و دەریاچەکانی تورکیادا خنکاون
  • لە هەندێک شار لەبری گۆشتی قوربانی گۆشتی بەستوو بە خەڵک دراوە
  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک خێزانە قەرەباڵغەکان دڵخۆشترن

سوزجو

  • سبەینێ یادی 33 رۆشنبیر دەکرێتەوە کە لە سێواسی باکوری کوردستان لە ساڵی 1993دا سووتێنرابوون
  • لە سێ هاوڵاتی تورکیا هاوڵاتیەک لە ئێستادا بێکارە
  • گورسەل تەکین بەرپرسێکی جەهەپە: بەناوی گۆڕانکاریەوە پارتەکەمان دابەش مەکەن

ئەڤرەنسەل

  • دوای هەڵوەشاندنی پەیمانی ئەستەنبوڵ بۆ مافی ژنان، 608 ژن کوژراون
  • زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەی شەشی شوبات بەدەست پسولەی ئاو، کارەبا و غازەوە گیریان خواردووە
  • سورێژە رۆژ بە رۆژ لەنێو منداڵانی تورکیادا زیاتر بڵاو دەبێتەوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • مەریەم رەجەوی سەرۆکی موجاهیدینی خەڵق لە ئەلبانیاوە بۆ فەرەنسا گواستراوەتەوە
  • رەخنە لە بەشێک لە پەرلەمانتاران دەگیرێت کە بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی ئێران کار ناکەن
  • ئەمریکا ئەرکی سەرۆکی شاندی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە کەسێکی دیکە دەسپێرێت

ئەبرار

  • بەهۆی هێرش کردنە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە سعودیە دوو کەس کوژران
  • پۆلیس ئێران و گاردی نەتەوەیی روسیا رێککەوتننامەی هاوکاریان واژۆ کرد
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هیچ رێککەوتنێکی نزیکمان لەگەڵ ئێران نییە

ئێعتێماد

  • خامنەئی داوا لە وەزارەتی ئیتلاعات و هەواڵگری سوپای پاسداران دەکات ناکۆکیەکانیان بەلاوە بنێن
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: موسڵمانەکانی جیهان وڵامی سووکایەتیکردن بە قورئان دەدەنەوە
  • لاڤرۆف: ئەندامێتی ئێران لە رێکخراوی هاوکاری شەنگەهای هەمیشەیی دەبێت

جمهوری ئیسلامی

  • لە ئێران کێشەی کەمی دەرمان دەبێتە قەیرانێکی گەورە
  • بەهۆی سووتاندنی قورئانەوە لەبەردەم کونسوڵخانەی سوید لە تاران خۆپیشاندان ئەنجامدرا
  • چوار هاوڵاتی عێراقی کە لە زیندانەکانی ئێراندا بوون بۆ وڵاتەکەیان گواسترانەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button