رۆژنامەکان: سودانی لە بەڵێنەکەی بۆ یاسای لێبوردنی گشتی پەشیمان بوویەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 29ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

ئەلعەرەب

  • سودانی لەو بەڵێنانەی پاشگەزبوویەوە کە لەبارەى یاسای لێبوردنی گشتی بە سوونەکانی دابوو
  • ڕکابەرەکان سود لە شەڕ وەردەگرن بۆئەوەی جێگەی غازی روسی بگرنەوە
  • فەڕەنسا 40 هەزار پۆلیسی زیادەی بڵاوکردەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵۆزییەکان

شەرقولئەوسەت

  • هەشت هەزار حاجی تووشی فشاری گەرمی بوون و چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە
  • توڕەیی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی لەدژی سوتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە سوید
  • یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ مانەوەی سزای پرۆگرامە موشەکییە بالستییەکانی سەر ئێرانە

قودسی عەرەبی

  • دادگای باڵای فەڕەنسا لەبەرکردنی حیجابی لە یاری تۆپی پێی ژناندا قەدەغەکرد
  • مۆساد لەناو ئێراندا “پلاندانەری” پلانی هێرشکردنەسەر ئیسرائیلییەکانی لە قوبروس رفاند
  • دادگای بەریتانیا: ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا نایاساییە

عەرەبی جەدید

  • ئێران: پشتگیری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسر دەکەین
  • ئۆکراین لەنزیک باخموت پێشڕەوی کردووە
  • پێکدادان و ئاڵۆزی شەوانەی پاریس دژی کوژرانی گەنجە 17 ساڵەکە بەردەوامە

زە تایمز

  • پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بیر لە پلان بی دەکەنەوە بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دوای رەتکردنەوەی بریاری ناردنیان بۆ رواندا لەلایەن دادگای باڵاوە
  • وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا هێزی کاری وەزارەتەکەی بۆ 200 هەزار بەرزدەکاتەوە لەڕێگای دووهێندەکردنی کۆلێژە پزیشکییەکان
  • رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەیەوێت رایبگەیەنێت کە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان شەکری دەستکرد و شێرپەنجەدا هەیە

واشنتۆن پۆست

  • دوای بڕیاری دادگای باڵای ئەمریکا چیتر لەکاتی تۆمارکردنی خوێندکارانی زانکۆ پرسیار لەبارەى رەگەزەوە ناکرێت و پرسیارە رەگەزپەرستییەکان لادەبرێن
  • دوکەڵە بەردەوامەکانی ئاگرەکەی کەنەدا هاوینی ئەمریکای توندتر کردووە
  • بەرپرسە باڵاکانی روسیا لە دۆخێکی نیگەرانیدان دوای یاخیبوونەکەی ڤاگنەر

چاینە دەیلی

  • دەرچوونی یاسای پەیوەندییە بیانییەکانی چین گەرەنتی سەروەری خاکی وڵات مسۆگەر دەکات
  • ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ چین هێڵێکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان
  • حزبی کۆمەنیستی چین یادی 102 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە

عەرەب نیوز

  • توڕەبوونی موسڵمانانی جیهان بەهۆی سوتاندنی کۆپییەکی قورئان لە سوید زیادی کردووە
  • سندوقی دراوی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی مەترسیداری لەبارەى قەیرانی دارایی لوبنان بڵاوکردەوە
  • رێکخراوی خاجی سوری نێودەوڵەتی ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی 125 سەربازی سودانی کردووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button