یاخیبوونەکەی گروپی ڤاگنەر، پێگەی پوتین وەکو سەرۆکی وڵاتێکی زلھێزی جیھان دەلەرزێنێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 29ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەسەت:

  • ناکۆکى کوردى-کوردى لە دەرگاى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە دەگاتە کەرکوک
  • هەڵبژاردنە لۆکاڵییەکانى عێراق ناوخۆى “چوارچێوەى هەماهەنگى” دەهەژێنێت
  • “ئیمپراتۆریەتى ڤاگنەر”.. ئایندەیەکى ناڕوون پاش نەفیکردنى سەرکردەکەى

عەرەبى جەدید

  • باڵیۆزى ئێران لە بەغداد: هیوادارین سەدر بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەى سیاسى
  • ئوردن بەردەوامە لە خستنەخوارەوەى ئەو درۆنانەى کە لە سووریاوە دێن
  • میسر.. زیادبوونى کرێ قەیرانى گەورە لەنێوان حکومەت و کۆمپانیاکان دروستدەکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • وەزیری بەرگریی ئۆکراین دەڵێت، ئەو دەستکەوتانەى ئۆکراین لە ھێرشەکانی ئێستادا بەدەستیھێناوە وەکو بەرچاوڕوونییەکە بۆ ھێرشێکی پێچەوانەی گەورە لە داھاتوودا
  • بەرپرسانی بانکە ناوەندییەکانی بەریتانیا ھۆشداریی دەدەن کە رێژەی سوودی بانکی لە وڵاتەکەدا بەرزدەبێتەوە و لەو ئاستە بەرزەشدا دەمێنێتەوە
  • نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵى دروستکردنی دامەزراوەیەک دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی 102 ھەزار سوورى کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ساڵی 2011ەوە بێسەروشوێنن

چاینەدەیلی

  • شی جینپینگی سەرۆکی چین دەڵێت، ئاڵوگۆڕی ھاوڵاتییان لەنێوان ئەمریکا و وڵاتەکەیدا ھۆکارێکی گرنگە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە
  • چین وەکو شۆڕشێکی تەکنەلۆژی، لە ھەوڵدایە بۆ پەرەپێدانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر
  • پاش حەوت ساڵ کارکردن تیایدا، چین بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە دروستکردنی گەورەترین تونێلی لە جیھاندا هێنا کە دەکەوێتە ھەرێمی تبتی وڵاتەکەیەوە

واشنتن پۆست

  • یاخیبوونەکەی گروپی ڤاگنەر، پێگەی پوتین وەکو سەرۆکی وڵاتێکی زلھێزی جیھان دەلەرزێنێت
  • دوكەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا و شەپۆلی گەرما ژیانی خەڵکی لە مەکسیکەوە تا کەنەدا خستووەتە مەترسییەوە
  • لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا چوار گەنج لە رووداوی جیاجیادا لە واشنتن بە رووداوی تەقەکردن گیانیان لەدەستداوە

عەرەب نیوز

  •  پاش بەرێوەچوونی جەژن، رێوڕەسمى حەج بە “رەجمکردنی شەیتان” بەردەوامە
  • ئەو کەسەی کە دوێنێ لە سوید قورئانی سوتاند لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بە وروژاندنی گروپێکی ئایینی تاوانبارکرا
  • بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ناتوانین چارەسەری ھێرشی چەکداریی ئیسرائیلییە ھاوردەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان بکەین

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • پرۆفیسۆرێکی بەناوبانگی بواری ئابوری تورکیا بەناوی کۆرهان بەرزەگ 12 رۆژە بێسەروشوێنە
  • گوتەبێژی ئاکەپە سوتاندنی قورئانی لەلایەن گەنجێکی سویدی شەرمەزارکرد
  • ئەو کەسەی لە ئەمریکا هێرشی کردە سەر کۆمەڵەی ماڵی کوردى دەستگیرکرا

سەباح

  • وەزیری پەروەردەی تورکیا: رێگە نادەین لە خوێندنگەکاندا بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازى بکرێت
  • ئەو کەسەی لە سوید قورئانی سوتاند بە رەگەز عێراقییە
  • بە ملیۆنان کارمەندی حکومەتی تورکیا چاوەڕێ دەکەن دوای جەژن خانەنشین بکرێن

سوزجو

  • پاش جەژنی قوربان گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەی جەهەپەدا روودەدات
  • لە بۆدروم کە ناوچەیەکی گەشتیارییە جێگە نەماوە؛ گەشتیاران لەسەر شەقامەکان دەخەون
  • لە شاری ئەرزەرۆمی باکوری کوردستان پارکێکی 500 دۆنمی کە بەناوی ئەردۆغانەوە دروستکراوە دەفرۆشرێت

ئاکشام

  • ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا لە پەیوەندیپەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا کرد
  • ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا: سوتاندنی قورئان تاوانە
  • هاکان فیدان: ئەوانەی لەبەرامبەر سوتاندنی قورئان بێدەنگن هاوبەشی تاوانەکەن

هەواڵی زیاتر

Back to top button