ئیسرائیل بەڵێنى رێگرى لە هێرشى ئیسرائیلییە هاوردەکان بۆسەر کەرتى رۆژئاوا دەدات

گاردیان

  • راوێژکارێکى حکومەتى بەریتانیا رەخنە لە حکومەتى وڵاتەکەى دەگرێت، بەهۆى سەرکەوتوونەبوونى لە بەرەنگاربوونەوەى دەردانى گازى دوانۆکسیدى کاربۆن بۆ نێو بەرگەهەوا
  • سەرۆکى دورخراوەى ڤاگنەر، دواى داواکارییەکەى بێلاڕوس گەیشتە ئەو وڵاتە
  • پزیشکە پلە باڵاکانى بەریتانیا بەنیازن لە مانگى تەموزدا مانگرتن رابگەیەنن بەهۆى داواکارى زیادکردنى موچە

واشنتن پۆست

  • دواى هەوڵى یاخیبوونە شکستخواردووەکەى روسیا، خەڵکى وڵاتەکە بەگومانن لە یەکگرتووى سوپاکەیان
  • سەرەڕای کۆتایینەهاتنى کۆرۆنا، بەڵام ئەمریکییەکان چیتر پابەندى رێنماییەکان نابن
  • رێوڕەسمى ئەمساڵى حەج بەهۆى هەڵگرتنى رێکارەکانى کۆرۆنا ریکۆردێکى مێژووى تۆمارکرد

چاینە دەیلى

  • سەرۆکى چین لەکاتى پێشوازیدا لە سەرکردەکانى وڵاتانى باربارۆس، نیوزلەندا، ڤێتنام و مەنگۆلیا جەختى لە گرنگى رێگەى ئاوریشم کردەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە هەمەلایەنەکان لەنێوان وڵاتاندا
  • سەرۆکوەزیرانى چین داوا لە وڵاتانى جیهان دەکات هەماهەنگى جیهانى لە بوارى ئابوریدا بەهێز بکەن
  • لە گوتارێکدا سەرۆکى روسیا سوپاسى هاوڵاتیان و سەربازانى وڵاتەکەى کرد کە رێگرییان کرد خوێن بڕژێت

عەرەب نیوز

  • ئێوارەى دوێنێ بە بەشدارى زیاتر لە دوو ملیۆن حاجى لەژێر گەرماى 48 پلەى سیلیزیزا سەرکەوتن بۆ کێوى عەرەفە، بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج
  • بەرپرسانى باڵاى ئیسرائیل بەڵێنیانداوە رێگرى بکەن لە هێرشى ئیسرائیلییە هاوردەکان بۆسەر فەلەستینییەکان لە کەرتى رۆژئاوا
  • لە هەنگاوێکى بەپەلەدا حکومەتى لوبنان ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى قۆناغە کۆتاکانى خوێندنگەکانى هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە 6ى تەموزدا ئەنجام بدرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button