رۆژنامەکان: ناکۆکى نێوان دوو جەمسەرەکەى سیاسەت لە هەرێمى کوردستان گەورەترە لە پرسى هەڵبژاردن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 27ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • پارتى و یەکێتى سەربارى ناکۆکییە توندەکانیان کۆبوونەوە، هەڵبژاردنەکان و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد تاوتوێکران
  • پوتین دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ڤاگنەر: تێکەڵبوون بە سوپا یان رۆیشتن بۆ بیلارووسیا
  • روحانى و لاریجانى چاوەڕوانى “ئاماژەى ئیجابین” بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى ئێراندا

قودسى عەرەبى

  • 269 حزبى عێراقى ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندا
  • ناتانیاهۆ دروستکردنى دەوڵەتى فەڵەستین رەتدەکاتەوە.. دەسەڵات: 140 وڵات دانیان بە دەوڵەتەکەماندا ناوە
  • سودان.. داواى دوورخستنەوەى عەبدولفەتاح بورهان دەکرێت پاشئەوەى پشتیوانى خێرا سەربازگەیەکى پۆلیسی کۆنتڕۆڵکرد

عەرەب

  • ناکۆکى نێوان دوو جەمسەرەکەى سیاسەت لە هەرێمى کوردستان گەورەترە لە پرسى هەڵبژاردنەکان
  • بەهۆى خراپى دۆخى ئابوورییەوە، فەڵەستینییەکان ئاژەڵى قوربانى بە قیست دەکڕن
  • یاخیبوونەکەى ڤاگنەر کۆتایی بە رۆڵى ئەو گروپە ناهێنێت وەکو باڵى مۆسکۆ لە دەرەوە

عەرەبى جەدید

  • ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکى داخراودا: پێویستە کۆتایی بە ئاواتى فەڵەستینییەکان بهێنین بۆ دروستکردنى دەوڵەت
  • رژێمى سووریا هێرشەکانى بۆسەر پارێزگاى ئیدلیب دەستپێکردەوە
  • حزبوڵڵاى لوبنان درۆنێکى ئیسرائیلى خستەخوارەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • سەرۆکی گروپی ڤاگنەر دەڵێت هێرشەکەی روسیا وانەیەکی نمونەیی بوو بۆ سەکردەکانی روسیا، بۆ ئەوەی بزانن کە دەیتوانی لە رۆژێکدا دەستبەسەر ئۆکرایندا بگرێت
  • بەرپرسانی سوپای بەریتانیا دەڵێن وڵاتەکەیان پێویستی بە سەرباز و بەرگریی زیاترە بۆ چارەسەری مەترسییەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەی
  • بەهۆی زۆری کێشیانەوە، ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیانی زیاتری لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی بە رێگاوبانەکانی بەریتانیا گەیاندووە

واشنتن پۆست

  • پوتین سورە لەسەر ناردنی گروپی ڤاگنەر بۆ بێلاوس، بژاردەی دووەمی ناردنەوەی سەربازەکانییەتی بۆ نێو خێزانەکانیان و دووبارە دامەزراندنیانە لە وەزارەتی بەرگریی
  • بەهۆی هەڵگرتنی پاشماوەی گازی کارگەکان  لە ناوچەیەکی رەشپێستەکان لە ویلایەتی لۆویزیانای ئەمریکا، ژینگەدۆستان لەبارەی سەلامەتی و دادپەروەریی لە بایدن نیگەرانن
  • بەهۆی یاخیبوونەکەی سەرۆکی ڤاگنەر لە روسیا، نیگەرانی لەبارەی بوونی ئەو گروپە لە ئەفریقا دروستبووە

چاینە دەیلی

  • سەرۆکی چین داوا دەکات زیاتر پەرە بە گەنجی وڵاتەکەی بدرێت چونکە پێی وایە هیوای داهاتووی نیشتیمان و حزبی کۆمۆنیستی وڵاتەکەن
  • چین لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تایبەت بە پرسی ماددەی هۆشبەر
  • چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەرمایەی کە روبەڕوی بووەتەوە و لە 60 ساڵی رابردوودا لە وڵاتەکە وێنەی نەبووە، چەندین رێکار دەگرێتەبەر

عەرەب نیوز

  • زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە ژێر 46 پلەی گەرمادا بەرێگاوەن بۆ مینا بۆئەوەی بەیانی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن
  • دوای روخانی باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی لە میسر، تیمەکانی فریاگوزاریی خەریکی گەڕانن بەدوای قوربانیاندا
  • حزبوڵای لوبنان دەڵێت لە ئۆپراسیۆنێکدا درۆنێکی ئیسرائیلیان خستووەتە خوارەوە کە بەسەر باشوری وڵاتەکەدا فڕیوە

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • تورکیا، سويد و فینلەندا لەبارەی ئەندامێتی دوو وڵاتەکە لە ناتۆدا کۆدەبنەوە
  • میت لە دژی گروپێکی یەپەگە لە منبج ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا
  • پارێزگارەکانی هاتای، سەمسور و دیلۆك گۆڕدران

سوزجو

  • نرخی سمیتێک لە تورکیا گەیشتە 10 لیرە
  • بەڕێوەبەری کەناڵی “تەلە یەک” بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئۆجالان دەستگیرکرا
  • شارەوانییەکانی ئاکەپە رێگە بە سازکردنی کۆنسێرتی گۆرانیبێژە راپەکان نادەن

حوڕیەت

  • وەزارەتی تەندروستیی تورکیا هۆشداری لە خواردنی گۆشتی سوور دەدات
  • میچۆتاکیس گۆڕانکاری گەورە لە کابینە تازەکەی حکومەتی یۆناندا دەکات
  • 20 بەرپرسی سەربازی رووسیا دەستیان لە یاخیبوونەکەى ڤاگنەردا هەبووە

قەرار

  • بەهۆی جەژنەوە هۆتێلەکانی ئیزمیر پڕبوون و جێگە نەماوە
  • دۆلارێک 26 لیرەی تێپەڕاند
  • 11 – 12ی تەمموز لوتکەی ناتۆ لە لیتوانیا بەڕێوەدەچێت

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • لە سیستان و بەلوچستان 764 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران
  • لە دوو مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوراسیا 70٪ زیادی کردووە
  • لە هێرشی هاوبەشی سووریا و رووسیادا هەشت سەرکردەی چەکدارەکانی سوریا کوژران

جمهوری ئیسلامی

  • نزیکەی 180 جۆری دەرمان لە ئێران دەست ناکەون
  • سەرچاوە ئاوییەکانی تاران بەشی دانیشتووانەکەی ناکات
  • وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری لە پێکدادانی نێوان سوپای پاسداران و هێزەکانی تاڵیبان دەدات

ئێعتێماد

  • لە جیهاندا 296 ملیۆن کەس مادە هۆشبەرەکان بەکاردەهێنن
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئێمە دەمانەوێت لە دانووستانە ئەتۆمییەکاندا ئەنجامێک بەدەستبهێنین
  • ئارد لە عێراق و سوریا کەم بووە

ئەبرار

  • دوو کەسی دیکە بەهۆی خواردنەوە کحولییە ساختەکان لە مازندەران گیانیان لەدەستدا
  • لە سیستان و بەلوچستان هاوڵاتیان کۆچ دەکەن و دەست لە کشتوکاڵ هەڵدەگرن
  • حەوت کەسایەتی ئێرانی لە لیستی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا زیادکران

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button