
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- چەند حزبێکی تازە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەکەن
- گەشەی دانیشتوانی عێراق بە رێژەی 2.5% خاوبووەتەوە
- حکومەتی عێراق پرۆژە وەستاوەکانی دەخاتەوە سەرپێ کە هەزار و 450 پرۆژەن
قودسی عەرەبی
- بڕیارەکانی حزبی بەعس بەسەر جوتیارەکانی کەرکوکدا جێبەجێدەکرێت
- سەرۆککۆماری عێراق داوای دانوستان لە وڵاتانی دراوسێ دەکات لەبارەى ئاو
- لەدوای نەمانی کۆت و بەندی کۆرۆنا، مەککە جارێکی تر پڕبوویەوە لە حاجیان و ژمارەیان دوو ملیۆن و نیوە
عەرەب
- ئەرکە لەپێشینەکانی سودانی بۆ وەبەرهێنان روبەڕوی نەبوونی پارە دەبنەوە
- زیرەکی دەستکرد جێگەی 20%ی کارمەندانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەگرێتەوە
- یاخیبوونی ڤاگنەر دیوەکەی تری گروپە بەکرێگیراوەکان ئاشکرا دەکات
شەرقولئەوسەت
- گروپێکی چەکداری کۆتا وادە دەداتە سودانی بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
- بە تۆمەتی گەندەڵی، بەرپرسی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا زیانلێکەوتووەکانی عێراق دەستگیرکرا
- هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا دەستیان بەسەر “یەدەگی ناوەندی” سوداندا گرت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- شازادە ویلیامی شازادەی جێنشینی بەریتانیا دەڵێت کاری ئەو لە ژیاندا نەهێشتنی بێ ماڵوحاڵییە لە وڵاتەکەیدا
- بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان روسیا بەر لە وەستانی هێرشی گروپی ڤاگنەر، هەڕەشەی ئازاردانی خێزانی سەربازەکانی ئەو گروپەی کردووە
- کاپتنێکی باڵۆنی ئاگرین لە بەریتانیا بەهۆی سوتانی باڵۆنەکەیەوە لە ئاسمانی وڵاتەکەدا گیانی لەدەستدا
واشنتن پۆست
- قەیرانە سەربازیی و سیاسییەکانی روسیا لاوازی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە دەردەخەن
- دوای دەرکردنی لە روسیا، یاڤگێنی پریگۆژین لە ئێستادا بۆ ئەوە دەژیت رۆژێکی دیکە شەڕ بکاتەوە
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت یاخیبونی گروپی واگنەر، درزێکە لە دەسەڵاتدارێتی پوتین
چاینە دەیلی
- وەزیری دەرەوەی چین پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری دۆخی روسیا دەردەبڕێت
- پرۆژەی دەستپێشخەریی گەشەپێدانی جیهانی سەرۆکی چین دەبێتە هۆکاری زوو چنینەوەی دەستکەوتە نێودەوڵەتییەکان
- حکومەتی چین چانسێکی دیکە دەداتە ئەو 1.29 ملیۆن خوێندکارەی کە نمرەی چوونە زانکۆکانیان بەدەست نەهێناوە و دەتوانن ساڵێکی دیکە تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەنەوە
عەرەب نیوز
- لەو هێرشەی روسیا کە لە ئیدلیبی سوریا 13 کەسی کوشت و 30 کەسی دیکەشی بریندارکرد، نۆ کەسیان هاوڵاتی مەدەنی بوون
- رێوڕەسمى حەجی ساڵی 2023 دەستیپێکرد و حاجیان بەرەو شاری مەدینە بەڕێکەوتن
- دوای 11 هەفتە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سودان، شەڕ لە خەرتوم و دارفور بەردەوامە
رۆژنامە تورکییەکان
جومهوریەت
- ئەسپێکی شاری روحای باکوری کوردستان بووە قارەمانی 97مین پێشبڕکێی ئەسپ سواری تورکیا
- لە دەرمانخانەکانی تورکیادا، بەشێک لە دەرمانەکان نەماون
- هێزە ئەمنیەکان لە ئەستەنبوڵ رێگەیان بە رێپێوانی هاوڕەگەخوازان نەدا و بە دەیان کەس دەستگیرکران
یەنی شەفەق
- لە تورکیا ناونوسین بۆ پێشبڕکێی باشترین فۆرۆگرافەی حەوتی تەمووز کۆتایی دێت
- پەرلەمانی تورکیا بۆ گۆڕینی بەشێک لە مادە و خاڵەکانی دەستوری بنەڕەتی وڵات ئامادەیە
- بەبۆنەی جەژنەوە لە 60 کاتژمێردا شەش هەزار ئۆتۆمبێل گەیشتووەنەتە شاری بۆدرومی گەشتیاری
ئانالیز
- تورکیا درۆنێکی دیکەی بەناوی ‘شێت’ دروستکرد
- پارەی مانگانەی خزمەت لە یەکە نیشتەجێبووەکان 30% زیادی کردووە
- بەهای دۆلارێکی ئەمریکی گەیشتە 25 لیرە و 23 قروش
تورکگون
- لە پێرێوە کە پشووی جەژن راگەیەندراوە 21 کەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
- لەو شارانەی کە مەترسی بومەلەرزەی لەسەرە حکومەت دەست بە دروستکردنی خانوو و شوقەی تۆکمە دەکات
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە: پێویستە پشتگیری لە تورکەکانی چین بکرێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئێمرۆز
- لە ئێران لە 10 کەس حەوت کەس هەژارن
- 30% ئێرانیەکان ناتوانن میوە بکڕن
- وەبەرهێنانی کارەبا لە ئێران 91 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە
ئەبرار
- بەهۆی قەیرانی دارایی رێژەی دەستهەڵگرتن لە خوێندن لەنێو گەنجانی ئێران زیادی کردووە
- وەزیری دەرەوەی ئێرن: پرۆژەمان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین پێشکەش کردووە
- لە ئێران ئالۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان زیادی کردووە
ئارمان ئێمرۆز
- ئازەر مەنسوری بووە سەرۆکی بەرەی گۆڕانخوازانی ئێران
- تاران و ئەبوزەبی رێککەوتن کە گەشتی فڕۆکەوانی لە ئیماراتەوە بۆ ئێران بۆ 215 گەشت لە هەفتەیەکدا زیاد بکەن
- هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ئێران بۆ جامی جیهانی سەرکەوت
کەیهان
- بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی سەرۆکی پۆلیسی دژی مادە هۆشبەرەکانی رودان دەرچوو
- سەرۆکی رێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران: کەشی نێودەوڵەتی بۆ بەرژەوەندی ئێران گۆڕاوە
- رێکخراوی ئاژەڵداری ئێران هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەدات