گروپی ڤاگنەر پوتین لە لاوازترین خاڵدا جێدەهێڵێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 25ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێڤەر

  • سەرکردەی یاخیبووەکانی روسیا پێشکەوتنی تانکەکانی بەرەو مۆسکۆ راگرت بۆئەوەی وڵاتەکە لە خوێنڕێژیی بپارێزێت
  • گروپی ڤاگنەری یاخیبووی روسیا پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە لە لاوازترین خاڵیدا جێدەهێڵێت
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە بەریتانیا، هۆشداری لە روودانی شەپۆلی هەورەبروسکە لە وڵاتەکەدا دەدرێت

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ ئەمریکا ئەو ئاڵەنگارییانەی چین بۆ هەردوو وڵات دروستیکردووە، خستە تەوەری کۆبوونەوەکانیان
  • چین داوا لە بەریتانیا دەکات خۆی بەدوور بگرێت لەو جموجۆڵانەی دورگاکانی فالکلاند کە رەنگە ببێتە هۆی قوڵکردنەوەی كێشەکانی نێوانیان
  • بەهۆی بەزاندنی سنوری ئاسمانی تایوان لەلایەن هەشت فڕۆکەی چینەوە، گرژییەکانی نێوانیان زیاتر دەبێت

واشنتن پۆست

  • بەهۆی شۆڕشە کورتخایەنەکەی روسیاوە، ڤلادیمیر پوتین روبەڕوی مەترسیدارترین ئاڵەنگاریی سەرۆکایەتییەکەی بووەوە
  • سیخوڕەکانی ئەمریکا پێشتر ئاگاداری ئەوەبوون کە پریگۆژین خەریکی پلانێکی سەربازییە لە روسیا
  • بەرزی پلەکانی گەرما لە ویلایەتی تەکساس لۆدی زۆر دەخاتە سەر تۆڕەکانی کارەبا و بۆ پڕکردنەوەی پیداویستی سود لە پاتری گەورە، هاوشێوەی ترێلە، دەبینرێت

عەرەب نیوز

  • هێرشی ئاسمانی و شەڕیی چەکداریی لە پایتەختی سودان بەردەوامە و سەرەڕای شیبوونەوەی تەرمەکان، هاوکارییە مرۆییەکانیش دواکەوتوون
  • دانیشتووانی گوندێکی فەلەستین دەڵێن گروپێکی چەکداریی ئیسرائیلییە هاوردەکان ویستوویانە ئاگر لە ماڵەکانیان بەربدەن، لەکاتێکدا خەڵکیشی تێدابووە
  • بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمى حەج بەشێوەیەکی رێکوپێک، سعودیە سودێکی زۆر لە تەکنەلۆجیا وەردەگرێت

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • مەراڵ ئاکشەنەر بە سەرۆکی پارتی باش هەڵبژێردرایەوە
  • ئەمڕۆ گەورەترین پێشبڕکێی ئەسب سواری لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت
  • دوای پێنج مانگ لە بومەلەرزەکە منداڵێک بە کەسوکاری شاد بووەوە

سەباح

  • وەزیری وزەی تورکیا: تاوەکو ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنینە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا
  • 18 هەزار کارمەندی شارەوانیەکانی جەهەپە بەهۆی ئەوەی جەژنانەیان پێنەدراوە دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرت
  • هاتوچۆی بەهۆی جەژنەوە زیادی کردووە و لەم رۆژانەدا 20 کەس بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

سوزجو

  • لە تورکیا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە نۆ رۆژ پشوو راگەیەندرا
  • ئاکشەنەر پەشیمانە کە لە یەکەم هەڵبژاردنیدا 15 پەرلەمانتاری لە جەهەپە وەرگرتووە بۆئەوەی سەربکەوێت
  • بەرپرسێکی رێکخراوی گولەن بەناوی مستەفا بویداک لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا

ئاکشام

  • بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە رێگاکان زۆر قەرەباڵغ بوون و هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت
  • سەربازێکی تورکیا دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بریندار بوو گیانی لەدەستدا
  • پێدەچێت پارتی باش بە تەواوی لە ئۆپۆزسیۆن دوور بکەوێتەوە

 

رۆژنامە فارسییەکان

جمهوری ئیسلامی

  • جگە لە گەیلان هەموو پارێزگاکانی ئێران روبەڕوی داتەپینی زەوی بوونەتەوە
  • سی ئێن ئێن: ئێران و یەکێتی ئەوروپا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نزیک بوونەتەوە
  • رێژەی هەڵاوسان لە ئێران بۆ 48.5% زیادی کردووە

کەیهان

  • ئابوری ئێران لەسەردەمی رەئیسیدا دوو هێندەی کابینەکەی رۆحانییە
  • باڵیۆزانی ئێران و سعودیە لە بەیروت لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی دوو وڵات کۆبوونەوە
  • کەنعانی: ئێران پشتگیری لە روسیا دەکات

ئەبرار

  • 172 کەس لە سیستان و بەلوچستان بەهۆی خوڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران
  • کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان و مریشک لە ئێران لە دەستی دەوڵەتدا نەماوە
  • یەکێتی ئەوروپا چوار کۆمپانیای ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە

مەردوم سالاری

  • ئەکۆنۆمیست: لە ئیستادا زەمینەکە بۆ دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران گونجار نییە
  • منداڵان لە ئێران بوونەتە قوربانی دەستی مافیاکانی کۆکردنەوەی خوڵ و خاشاک
  • سریلانکا لە بری قەرزی نەوت چای بۆ ئێران دەنێرێت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button