“تارمايي سەدر” باڵی بەسەر هەڵبژردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کێشاوە

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆ، 24ی حوزەیرانی 2023

 

رۆژنامە عەرەىبییەکان

سەباح

  • سەرکەوتنی بودجە سێ ساڵییەکە بەندە بە نەهێشتنی گەندەڵی و ئیدارەدانی خراپ
  • پانزە شاری نیشتەجێبوون دروستدەکرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون
  • دیاریکردنی نرخی دەرمان لە کەرتی تایبەت هێشتا جێبەجێنەکراوە

 

شەرقولئەوسەت

  • “تارمايي سەدر” باڵی بەسەر هەڵبژردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کێشاوە
  • خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا هۆشداری لە دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی ئاستانا دەدات
  • شەڕی سودان گواسترایەوە بۆ چەند شارێکی تر و دوو ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەش هەن

قودسی عەرەبی

  • عێراق پابەندە بە بەندە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ چەک داماڵین
  • رێککەوتنی ئێران-ئەمریکا نزیکە و بایدن وازی لە ڕێگریکردنی تەواوەتی هێناوە
  • توندترین بارگرژیی سەربازی لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەمساڵدا لە ئیدلیب ڕوویدا، کوژراو و بریندار هەن

عەرەبی جەدید

  • لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تۆمەتبار دەکرێن بە کودەتاکردن بەسەر رێککەوتنەکەی شنگال
  • حکومەتی ئیسرائیل پشتگیری “تیرۆری” کۆمەڵگەنشینەکان دەکات
  • پشتیوانانی ترەمپ لە کۆنگرێسەوە هەوڵی لادانی بایدن دەدەن

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەهۆی قەیرانی هەڵاوسان و زیادکردنی رێژەی سوود لە بەریتانیا، بانکەکان دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەوانەی قیستی خانوبەرەکانیان دواخستووە، بۆ ماوەی 12 مانگی دیکە درێژکردەوە
  • یەکێتی ئەوروپا لە هەفتەی داهاتوودا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لەرێگەی چەند رێکارێک و تەکنەلۆجیاوە بەرەنگاری گەرمبوونی زەویی ببنەوە
  • مۆسکۆ سەرۆکی گروپی ڤاگنەر بە داڕشتنی پیلانێکی چەکداریی لە دژی هێزەکانی تۆمەتباردەکات

چاینە دەیلی

  • لەچەند رۆژی داهاتوودا، گەرمای هەڵپڕوکێنەر و بارانی بەلێزمە چاوەڕاوانی چین دەکات و وڵاتەکەش باری لەناکاو رادەگەیەنێت
  • سەرۆکوەزیرانی چین داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە هەنگاوی کرداریی بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کورتهێنانی دارایی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا
  • چین دەستیکردووە بە سودبینین لە بیابانە روتەن و وشکهەڵاتووەکانی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لەڕێگای تۆرباینی هەوایی و پانێڵی وەرگرتنی وزەی خۆرەوە

واشنتن پۆست

  • دادگای باڵای ئەمریکا دەسەڵاتەکانی بایدن، بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی سنورەکانی بەڕووی کۆچبەراندا، زیاتر دەکات
  • درەنگی شەوی هەینی دامەزراوەی فیدراڵی ئاسایشی روسیا تۆمەتێکی یاسایی لەدژی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر، بەتۆمەتی یاخیبوون، تۆمارکرد
  • شارەزایانی کەشناسیی هۆشداریی دەدەن لە هاتنی شەپۆلێکی گەرما لە ویلایەتی تەکساس کە بۆماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت

عەرەب نیوز

  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ئیسرائیل، بە بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو، کەرتی رۆژئاوای فەلەستین دەکاتە مەیدانی جەنگ و دۆخەکە خەریکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت
  • یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، دەگاتە ناوچەی گرووپە یاخییەکانی ئیدلیب لە سوریا
  • بەهۆی مەترسی هێرشی قرش بۆسەر مەلەوانان، هاوڵاتییانی لوبنان وەرزی هاوینیان لە وشکانیدا بەسەردەبەن

 

رۆژنامە تورکییەکان

 

حوریەت

  • کەناراوەکانی تورکیا جمەیان لە گەشتیار دێت
  • بانکی ناوەندی تورکیا دەیەوێت رێژەی سوود زیاد بکاتەوە
  • ئەڵمانیا رێوشوێنەکانی وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون لە وڵاتەکەی بۆ بیانیەکان ئاسان دەکات

سەباح

  • لە پێنج مانگدا 15 ملیۆن گەشتیاری بیانی سەردانی تورکیایان کردووە
  • عەبدولرەحمان چادرچی بەرپرسێکی گەورەی پەکەکە لە هێرشی درۆنەکانی تورکیادا کوژرا
  • لە شارەکانی گرەسون و ئوردو لافاو دروست بوو و کەسێک گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادی دروست بوو

سوزجو

  • پارتی گۆڕانکاری تورکیا بە فەرمی تێکەڵ بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بوو
  • ئەمڕۆ پارتی باش کۆنگرەی خۆی ساز دەکات و بڕیار لەسەر مانەوەی لە هاوپەیمانی گەل دەدات
  • بەهای گەورەترین پارەی تورکیا کە 200 لیرەییە گەیشتە حەوت دۆلار و 80 سەنت

ئەڤرەنسەل

  • کەمترین موچە لە تورکیا بۆ 500 دۆلار زیادکرا بەڵام بەهۆی لەدەستدانی بەهای لیرە کەمترین موچە بووەتە 445 دۆلار
  • دەسەڵات لە رێگەی گۆڕانکاری لە دەستوری تورکیادا دەیەوێت کۆمەڵەی (LGBT)یەکان دابخات
  • ئەو سێ پۆلیسەی لە ئامەد منداڵێکی 14 ساڵیان ئەشکەنجەدابوو و دەستگیرکرابوون ئازاد کران

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • لە ماوەی هەفتەیەکدا 18 کەس لە قادرمەکانی میترۆی تاران کەوتوونەتە خوارەوە و بریندار بوون
  • رووباری زایەندەروودی ئەسفەهان بە تەواوی وشکی کردووە
  • توندڕەوەکانی ئێران هەوڵ دەدەن پشتگیری زۆرینەی بەرپرسانی ئێران بەدەست بهێنن

ئەبرار

  • هێزی دەریای ئێران هۆشداری بە کەشتیە جەنگیەکانی وڵاتانی دیکە لە کەنداودا
  • 25 سیناتۆر نامەیەکیان لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران رادەستی بایدن کرد
  • کەشوهەوای پیس لە تاران نەخۆشی دڵی لەنێو خەڵکی پارێزگاکەدا زیاد کردووە

ئێعتێماد

  • فەڕەنسا و سعودیە بە دەیان رێککەوتننامەیان بە بەهای ملیاردها دۆلار واژۆ کرد
  • ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ مانگی داهاتوو کۆدەبنەوە
  • سەرمایەدارانی ئێران لە بواری نیشتەجێبووندا کار ناکەن و هەڵدێن

کەیهان

  • هەناردەکردنی نەوتی ئیران 350 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کرد
  • رێژەی هەڵاوسان لە ئێران 12% کەمی کردووە
  • ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەوەی کحولی ساختە لە ئەلبورز گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 17 کەس

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button