بانکى ئینگلتەرا رێژەى سوود لە 5% بەرزدەکاتەوە و ملیۆنان کەس تووشى گرفت دەبن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 23ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بەهۆى تێکشکاندنێکى “کارەساتبار” هەر پێنج سەرنشینەکەى ژێردەریایی “تیتان” گیانیان لەدەستدا
  • بانکى ئینگلتەرا رێژەى سوود لە 5% بەرزدەکاتەوە ئەمەش ملیۆنان کەس تووشى گرفت دەکاتەوە کە بۆ کڕینى خانوو پارەیان لە بانک وەرگرتووە
  • مارک زوکەربێرگ چاڵێنجەکەى ئیلۆن مەسکى قبوڵکرد و لە لاسڤێگاس شەڕى نێو قەفەس دەکەن

واشنتن پۆست

  • پاش گیانلەدەستدانى منداڵێکى کۆچبەرى هەشت ساڵ لە تەکساس، وەزارەتى ئاسایشى ناوخۆى ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە شوێنى مانەوەى پەنابەران دەکات
  • بەهۆى خراپى بارودۆخى ژێرئاو لە زەریاى ئەتڵەسیدا، رەنگە دۆزینەوەى تەرمى پێنج کەسەکەى لەژێردەریاییەکەدا گیانیان لەدەستدا کارێکى مەحاڵ بێت
  • رەنگە ئەمریکا لە ئاڵۆزییەکانى کەرتى رۆژئاواى فەڵەستین تێوەبگلێت بەهۆى ئەوەى ئیسرائیل هێلیکۆپتەرى ئەمریکى لە هێرشەکانیدا بەکاردەهێنێت

عەرەب نیوز

  • بە بەشدارى شازدەى جێنشینى سعودییە، سەرکردەکانى جیهان لە لوتکەیەدا لە فەرەنسا گفتوگۆ لەبارەى هەژاریی و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا دەکەن
  • سعودییە ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیل دەکات بۆسەر کەرتى رۆژئاواى “داگیرکراوى” فەڵەستین
  • مالیزیا بەنیازە رێکاریی یاسایى دژى فەیسبووک بگرێتەبەر بەهۆى ئەوەى “ناوەڕۆکى زیانبەخشى” نەسڕیوەتەوە سەربارى ئەوەى چەندینجار داواى لێکراوە

چاینادەیلى

  • چین و فەرەنسا بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوانیان، چەندین رێککەوتننامە لە بوارەکانى دەریایی، ئاسمانی و ئەتۆمیدا واژۆ دەکەن
  • هاوڵاتیانى پەکینى پایتەخت بەهۆى بەزربوونەوەى پلەى گەرما بۆ 40 پلەى سیلیزى روو لە ناوچە ئاوییەکانى شارەکە دەکەن بۆ خۆفێنککردنەوە
  • بەرپرسێکى پارتى کۆمۆنیستى چین دەڵێت، سەربارى جیاوازییەکانی نێوانیان، بەڵام چین و بەریتانیا خاڵى هاوبەشیان زۆرە کە کارى لەسەر بکەن

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • کۆنگرێس فشار لە بایدن دەکات تاوەکو رێگریی بکات لە ئەنجامدانى “رێککەوتنێکى خراپ” لەگەڵ ئێراندا
  • سەرکێشى “ژێردەریاییەکە” بە کارەسات کۆتاییهات.. گیانلەدەستدانى هەر پێنج سەرنشینەکەى راگەیەنرا
  • “لوتکەرى پاریس”.. بانگەواز بۆ سیستمێکى تازەى دارایی لە جیهاندا

قودسى عەرەبى

  • هەفتەى داهاتوو حکومەتى عێراق دەست بە جێبەجێکردنى یاساى بودجە دەکات و هەولێریش داوادەکات پێداچوونەوە بە مادەکانیدا بکرێت
  • پێکدادان لەنێوان دوو پارتى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە سلێمانى روودەدات و کوژراو و بریندارى لێدەکەوێتەوە
  • ئیکۆنۆمیست: دیمەشق خراپترین شارە بۆ ژیان لە جیهاندا و ڤییەننا باشترینە

عەرەب

  • واشنتن بوونى سەربازیی خۆى لە سوریا بەهێز دەکات بۆ روبەڕبونەوەى مۆسکۆ
  • هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى، ناکۆکى ناوخۆیی لەنێو حزبەکانى میسردا دەتەقێنێتەوە
  • پێکدادانەکانى کەرتى رۆژئاوا لە لێوارى جەنگدایە

عەرەبى جەدید

  • قەیرانى بودجە لە عێراق، لەرزۆکى رێککەوتنە سیاسییەکانى دەرخست
  • بەهۆى ناجێگیریی نرخى دۆلار، بازاڕى بیناسازى لە عێراق وەستاوە
  • کیێڤ پردەکانى کریمیا بە ئامانج دەگرێت.. مۆسکۆ خۆى بۆ لێدان لە زاپۆریژیاى ئەتۆمى ئاماد ەدەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button