لە بەریتانیا ئەوانەى جگەرەکێش بوون پشکنینى شێرپەنجەیان بۆ دەکرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 22ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سعودیە و ئێران پشتگیری تەواوی پڕۆژەی “رێگای گەشەسەندنی” عێراق دەکەن کە ئاسیا و کەنداو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە
  • دوو وێستگەی وزەی خۆر لە بەسرە و موسەنا دروستدەکرێن کە 1500 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت
  • بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی غازی کەرکوک زیادکرا

عەرەب

  • ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکانی هاوپەیمانی ئێران لەبارەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەرکەوت
  • فەرەنسا هەڵمەتێکی چڕی دەستپێکردووە بۆ خێراکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان
  • لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئاگربەست، شەڕ و پێکدادانەکان لە سودان دەستیانپێکردەوە

عەرەبی جەدید

  • لە هەر کاتژمێرێکدا نۆ حاڵەتی جیابوونەوە ژن و پیاو لە عێراق تۆماردەکرێن
  • دانوستانی “بنیادنەرانە”ی گەورە دانوستانکارانی ئێران و ئەوروپی لە قەتەر دەستیپێکرد
  • کۆنگرەی حزبەکانی تورکیا دوای هەڵبژاردن؛ لێپرسینەوە و گۆڕانکاری

شەرقولئەوسەت

  • چوار ملیۆن یەمەنی بەدەست خراپی ئاسایشی خۆراکەوە دەناڵێنن
  • ئێران لە هەموو لایەکەوە هەوڵی تێکشکاندنی گەمارۆکانی سەری دەدات
  • سودانییەکان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و پارەیان لێبڕاوە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • لە هەنگاوێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا پشکنینی سییەکان بۆ ئەو کەسانە دەکات کە پێشتر جگەرەکێش بوون
  • خێزانی ملیاردێرە بەریتانییەکە، کە لە ژێردەریاییە ونبووەکەی زەریای ئەتڵەسی دایە، نیگەرانن لە درەنگ راگەیاندنی هەواڵەکە لەلایەن کۆمپانیای دروستکەری ژێردەریاییەکە
  • بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بانکی ئینگلتەرا بەسەر هەڵاوسان لە بەریتانیادا پاشەکشەی ئابووری لە ئێستادا شتێکی حەتمییە

چاینە دەیلی

  • بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەڵمانیا دەبێتە هێزێکی سەقامگیری بە جیهان دەبەخشێت
  • دوای روداوێکی تەقینەوە لە چێشتخانەیەکی ینچوان لە چین و گیانلەدەستدانی 31 کەس، سەرۆکی وڵاتەکە داوای فریاگوزاریی بەپەلە دەکات بۆ رزگارکردنی ئەوانەی کە ‌هێشتا لە باڵەخانەکەدا ماون
  • چین و ئەمریکا لەبارەی رێکخستنی زیاتری گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانیی گەیشتوونەتە رێککەوتن

واشنتن پۆست

  • ئەمریکا و رۆژئاوا لە پاڵپشتییەکی دیکەی داراییدا بۆ ئۆکراین، بەڵێنیاندا ملیاران دۆلار تەرخانبکەن بۆ وڵاتەکە
  • کەمیی پەناگە بۆ خۆشاردنەوە لە موشەکەکانی روسیا، قەیرانێکی دیکەیە روبەڕوی دانیشتووانی کیێڤ بووەتەوە
  • بەهۆی کەمیی کات، دوورەدەستی ناوچەکە و نەمانی ئۆکسجین، گەڕان بەدوای پێنج کەسی نێو ژێردەریاییەکە خەریکە پەنجەرەی هیواکان دادەخات

عەرەب نیوز

  • لە ‌هێرشێکی تازەى 400 ئیسرائیلی هاوردە بۆسەر شارۆچکەیەکی کەرتی رۆژئاوا، فەلەستینییەک کوژرا و 12ی دیکەش برینداربوون
  • بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە 10 خێزان، نۆیان لە لوبنان پارەی کاشیان پێ نییە بۆ کڕینی پێداویستی رۆژانەیان و منداڵانی شەش ساڵان دەنێرن بۆ کارکردن
  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوادەکات وڵاتانی ئاسیا لێکۆڵینەوە بکەن لە پێشێلکارییەکانی میانمار بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ

رۆژنامە تورکییەکان

سەباح

  • ئەردۆغان: کلچدارئۆغلۆ هەرچیەک بکات لە هەڵبژاردنەکاندا زلەی گەلی هەر بەردەکەوێت
  • لە مەلەتی 757 یەکەی نیشتەجێبوون لە مانگی تشرینی دووەمدا رادەستی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە دەکرێن
  • لە سوریا و عێراق پێنج ئەندامی پەکەکە کوژران

سوزجو

  • لەتێک پاقلاوە لە تورکیا بە 21 لیرەیە
  • کلچدارئۆغلۆ ئامادەکاری بۆ گۆڕینی رێکخستنی جەهەپە لە هەموو پارێزگاکان دەکات
  • بانکی ناوەندی تورکیا ئەمڕۆ بڕیار لەسەر زیادکردنی سوودی بانکی دەدات

ئاکشام

  • بڕیارە لە مانگی تەمووزدا کەمترین موچەی کارمەندان ببێتە 22 هەزار لیرە
  • ئەمریکا کاردانەوەی لەدژی هێرشکردنە سەر بەرپرسانی یەپەگە و هەسەدە پیشاندا
  • لە ئامەد بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوی 11 کەس کوژراون

قەرار

  • نرخی مەڕوماڵات بەراورد بە جەژنی قوربانی ساڵى رابردوو 140% زیادی کردووە
  • ئەردۆغان ئامادەکاری بۆ گۆڕینی بەشێک لە بڕگەکانی دەستوری تورکیا لە رێگەی ریفراندۆمەوە دەکات
  • وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و فڕۆکەی ئێف16 کۆبونەوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • مانگێکە تاران کەشوهەوای پاکی نەبووە
  • وەزارەتەکانی دەرەوە و کارەبای عێراق سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکن بۆ ئەوەی قەرزی ئێران بدەنەوە
  • شێرپەنجەی گەدە زۆرترین جۆری شێرپەنجەیە لە نێو ئێرانیەکاندا

شەهروەند

  • ئێران دەیەوێت 20%ی کارەبای وڵات لە رێگەی وزەی ئەتۆمیەوە بەرهەم بهێنێت
  • ئێران دەتوانێت 20%ی مادەی لیتیۆمی جیهان دابین بکات
  • رەئیسی: پلانمان هەیە دەریاچەی ورمێ ببوژێنینەوە

کەیهان

  • حکومەتەکەی رەئیسی 270 هەزار ملیار تومەن قەرزی حکومەتەکەی رۆحانی داوەتەوە
  • لە هەر خولەکێکدا 20 کەس لە جیهاندا بەهۆی شەڕەوە ئاوارە دەبن
  • لە ئاستانا پلانێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا ئامادە کراوە

رویداد ئێمڕۆز

  • داهاتی نەوتی ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە
  • لە 20 ساڵی رابردوو لە ئێران 400 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاوتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە
  • پەیوەندیەکانی ئێران و ئازربایجان لە خراپترین ئاستدایە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button