ئەردۆغان و مەسرور بارزانی باسی پرسی تیرۆر و وزەیان کرد

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 21ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • ئەردۆغان و مەسرور بارزانی باسی پرسی تیرۆر و وزەیان کرد
  • کەمترین موچە لە تورکیا کرایە 11 هەزار و 402 لیرە
  • کلچدارئۆغلۆ: پێویست بێت مێزێکی 16 لایەنی پێکدەهێنم

سەباح

  • حکومەت پلانی هەیە موچەی بێکاری زیاد بکات
  • رێژەی ئەو کەسانەی ڤیزای ئەڵمانیا وەردەگرن و ناگەڕێنەوە زیادی کردووە
  • هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی بڕێک پارەی زۆری ساختە لە بازارەکانی تورکیا دەدرێت

سوزجو

  • ئەندامێکی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا، کە بە رەگەز ئەڵمانیە
  • سەرۆکی مەهەپە بەهۆی رەتکردنەوەی بڕینی هاوکاری خەزێنە بۆ هەدەپە دادگای دەستوری ئیدانە کرد
  • پێدەچێت پارتی باش لە هاوپەیمانی جەهەپە و پارتەکانی دیکە بکشێتەوە

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ بە درۆنی تورکیا کوژرا
  • تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 600 ژن و منداڵی ئێزدی رزگار نەکراون
  • لە باکور ئەنجومەنی خۆجێی گەل جارێکی دیکە دروست دەکرێتەوە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • پزیشکێکى پێشووی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، کەرەنتینەی سەردەمی کۆرۆنا زیانی زۆری بە منداڵانی جیلی ئەوکات گەیاندووە ناتوانن تێکەڵی کۆمەڵگا بن
  • گەڕان بەدوای ژێردەریاییەکەی زەریای ئەتڵەسی بەردەوامە و کەمتر لە 40 کاتژمێر ئۆکسجینی تێدا ماوە بۆ تیمە پێنج کەسییەکە
  • بەهۆی ئەشکەنجەدان و فرۆشتنی ڤیدیۆی توندوتیژی چەند بێچووە مەیمونێک، باندێکی 20 کەسی لە ئیندۆنیزیا، لە نێویشیاندا سێ ژنی بەریتانی، دەستگیرکران

چاینە دەیلی

  • شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی نیەتێکی باش بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیریی دروستبکرێت
  • شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوادەکات پەیوەندییەکانی ئەوروپا و وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکا، دیاردەی رەگەزپەرستی لەو وڵاتەدا بەرەوە ئاستێکی خراپتر هەنگاو دەنێت

واشنتن پۆست

  • ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدان لەبارەی پرسی سنوردارکردنی بەرهەمێنانی وزەی ئەتۆمی و زیندانییەکانیان لەلای یەکتری
  • بەهۆی یاساکانی شاری نیویۆرک لەبارەی پەنادانی کۆچبەرانەوە، زۆرینەی کۆچبەرانی خەڵکی ڤەنزوێلا لەوشارەدا نیشتەجێ دەبن و بەدوای کاردا دەگەڕێن
  • روسیا چەندین هێرشی درۆنی لە شارەکانی ئۆکراین ئەنجامدا لە سەروبەندی ‌هێرشەکانی ئۆکراین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی

عەرەب نیوز

  • لە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا، رۆژی سێشەممە هەشت فەلەستینی و چوار ئیسرائیلی کوژران
  • بەهۆی زۆری خواستەوە، سعودیە خەریکی دامەزراندنی کۆمپانیای فرۆکەوانی زیاترە لە وڵاتەکەیدا
  • بەهۆی قەیرانی ئابورییەوە، هاوڵاتییانی تونس بۆ بەشداریی لە جەژنی قوربان ناتوانن ئاژەڵی قوربانیی بکڕن

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لیژنەى دارایی: پێدەچێت هەفتەى داهاتوو سەرۆککۆمار یاساى بودجە پەسەندبکات
  • عێراق چوارەم گەورەترین هاوردەکارى کاڵا و کەلوپەلى ئوردنییە
  • دانووستانەکانى عێراق و ئێران بۆ پێدانى شایستەى دارایی غاز دەستپێدەکەنەوە

شەرقولئەوسەت

  • مەسرور بارزانى لە ئەنقەرە بوو بۆ تاوتوێکردنى “ئاڵوگۆڕى بازرگانى” و “ئاسایش”
  • دیمەشق و ئەنقەرە نەخشەرێگەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکەن
  • بایدن پێیوایە هەڕەشەکانى پوتین بۆ بەکارهێنانى چەکى ئەتۆمى راستەقینەن

قودسى عەرەبى

  • بەرپرسانى هەرێمى کوردستان: شایستەکانمان لە بوجەدا لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوور کەمترە
  • راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق: کەمپى هۆل هەڕەشەکى راستەوخۆیە لەسەر ئاسایشمان
  • 2.5 ملیۆن سودانى ئاوارە و دەربەدەربوون.. لاشەى کوژراوەکان شەقامەکانى دارفۆر دادەپۆشێت

عەرەبى جەدید

  • قەتەر “بەردەوامە لە نزیککردنەوەى بیروبۆچوونەکان” لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى
  • بەهۆى ئێرانەوە ئەمریکا سزاى کۆمپانیا ئیماراتییەکان دەدات
  • جەنگى سودان: سعودییە لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ درێژکردنەوەى ئاگربەست

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • لە ئێران 18 حاڵەتی تای خوێن بەربوون تۆمارکراون
  • ساڵی رابردوو 19 هەزار و 500 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە
  • ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەوەى مادەى کحوڵی ساختە لە کەرەج گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کەس

هەمشەهری

  • رەئیسی: هەندێک کەس گوتیان ناتوانین نەوت بفرۆشین، ئێمە دەیفرۆشین و پارەکەشی وەردەگرین
  • ساڵانە 800 هەزار نەشتەرگەری گلێنەی چاو لە ئێران ئەنجام دەدرێن
  • 40%ی فڕۆکەکانی ئێران لەکارکەوتوون

جمهوری ئیسلامی

  • 70%ی تەکسیەکانی کرمانشان بە کەڵک نەماون
  • لەندەن سامانی مۆسکۆ لە وڵاتەکەی بلۆک دەکات
  • رەئیسی: هەموو جۆرە هەوڵدانێک بۆ ئاساییکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتە

تجارەت

  • قەبارەی بازرگانی هیندستان و ئێران گەیشتە پێنج ملیار دۆلار
  • قەبارەی بازرگانی ئێران و سعودیە گەیشتە 15 ملیۆن دۆلار
  • حکومەت دەیەوێت لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە بازاری خانووبەرە کۆنتڕۆڵ بکات

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button