وەستاندنی بودجەی دژەتیرۆر قۆناغێکی نوێی قەیرانە بەردەوامەکەی نێوان پارتی و یەکێتیە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 20ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • 260 هەزار کارمەند و راهێنەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەرێوەدەبەن
  • لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دزەپێکردنی نوسراوە فەرمیەکان وەک تاوانێکی گەورە باس دەکات
  • عێراقیەکان لە کڕینی موڵک لە تورکیا دەکشێنەوە

شەرقولئەوسەت

  • سەدرییەکان بەشداری هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی عێراق دەکەن و هاوپەیمانێتیە سیاسیەکان تووشی سەرلێشێوان دەکەن
  • هێشتا گوتە و درووشمەکانی سەدام حسێن لە نێو خوێندنگاکان و دیوارەکان بوونیان ماوە و حکومەت بە دوای بنبڕکردنیانە
  • کۆتاییەکی تراژیدی چارەنووسی دەرهێنەرێکی عێراقی بوو دوای 6 رۆژ لە دیارنەمانی

قودسی عەرەبی

  • بەرپرسێکی ئێرانی دەڵێت عێراق دەروازەمانە بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەرەب
  • حکومەتی کوردستان داوای وەبەرهێنان دەکات لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان
  • رژێمی سوریا هێزەکانی چڕدەکاتەوە لە سنوورەکانی باکوری رۆژئاوا، بۆ جێگرتنەوەی هێزە کوردیەکان لەسەر سنووری تورکیا

عەرەب

  • وەستاندنی بودجەی دژەتیرۆر قۆناغێکی نوێی قەیرانە بەردەوامەکەی نێوان پارتی و یەکێتیە
  • دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە بڕیارێکی سیاسیە نەک هونەری
  • هەردوو سەرکردەی بزوتنەوەی جیهاد و بزوتنەوەی حەماس لە تاران گفتوگۆ و  دانوستان ئەکەن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • ژێردەریاییەکی بەریتانی کە پێنج گەشتیاری هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی بچن کەشتی ژێرئاوکەوتوى تایتانیک لەژێر دەریای ئاتڵانتیک ببینن، لە دوێنێوە دیار نەماوە
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک، سەرخەوشکاندنی 20 خولەکیی بۆ کەسانی بەتەمەن یارمەتییان دەدات مێشکییان بە گەنجی بمێنێتەوە
  • دوای دەکردنی لە پیشەی پەرلەمانتاریی، بۆیس زۆجۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا داوای ئاشتبوونەوە دەکات لەگەڵ ریشی سوناکدا

چاینە دەیلی

  • لەپێشوازی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکی چین دەڵێت جیهان پێویستی بە پەیوەندیی جێگیریی نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە
  • بەهۆی بەرەوپێشچوونی پیشسازی دروستکردنی کەشتی لە چین، خواست لەسەر کەشییەکانی ئەو وڵاتە زیادیکردووە
  • فەرەنسا دەیەوێت ببێت بە ناوەندیی پێشکەوتنی زیرەکیی دەستکرد لە ئەوروپا

واشنتن پۆست

  • نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) سوربووە لەسە لێکۆڵینەوە لە رۆڵی دۆناڵد ترەمپ لە هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2021دا
  • سەرەڕای کەمیی هاوکارییەکان بۆ وڵاتەکەی، ئۆکراین لێکۆڵینەوە لە دیاردەی گەندەڵیی و پسوڵەی ناڕاست دەکات
  • ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆکی چین زۆر راشکاوانە بووە

عەرەب نیوز

  • شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداریی لە کێبڕکێی 179 وڵاتدا دەکات بۆ پێشوازیکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی EXPO 2030
  • لەسەردانەکەیدا بۆ پاریس، شازادەی جێنشینی سعودیە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا رێککەوتن دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی هێلیکۆپتەر لە سعودیە
  • لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی رۆژائاوا، پێنج هاوڵاتیی فەلەستینی کوژران

رۆژنامە تورکییەکان

ئەڤرەنسەل

  • داواکاری بۆ بڕینی هاوکاری خەزێنەی دەوڵەتی بۆ هەدەپە رەتکرایەوە
  • کۆبونەوەی حکومەت بۆ دیاریکردنی کەمترین موچە لە تورکیا بێئەنجام بوو
  • 30%ی جۆری دەرمانەکان لە باکوری کوردستان پەیدا نابن

سوزجو

  • ئەگەری هەیە 29ی مانگ لێبوردنێکی گشتی بۆ زینداینیان رابگەیەندرێت
  • بازاری کۆنەی جلوبەرگ لە تورکیا ئاگردەکاتەوە
  • ئیمامئۆغلۆ: بۆ بەهێزکردنی جەهەپە پێویست بکات سەرۆکی گشتیش دەگۆڕین

حوریەت

  • فیلمێکی نوێ لەبارەی ژیانی ییڵماز گونەی بەرهەمدەهێندرێت
  • بکوژی ئەو چوار ژنە دەستگیرکرا کە لە ئیزمیر تەرمەکانیان لەنێو سەلاجەی ماڵێکدا دۆزرانەوە
  • پسپوڕێکی کەشوهەوا: ئەم هاوینە لە چەندین پارێزگای تورکیا بە بەردەوامی باران دەبێت

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • رۆژنامەنوسێک کە حەوت ساڵ بوو بەهۆی هەواڵێکەوە دەستگیرکرابوو ئازاد کرا
  • کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە و پەرلەمانتاری پارتی چەپ: ئاکەپە دەیەوێت کوردی خۆی دروستبکات
  • لە تورکیا هۆڵی مەساج کە تێیدا کاری “نائەخلاقی” ئەنجام دەدرێت زیاد بووە

رۆژنامە فارسییەکان

ئیتلاعات

  • سەرۆکی چین: داهاتووی مرۆڤایەتی پەیوەندی بە ئاشتی نێوان ئەمریکا و چینەوە هەیە
  • رەئیسی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ئەنجامی نابێت
  • حکومەتی ئێران 570 ملیارد تومەن قەرزاری بانکەکانە

جمهوری ئیسلامی

  • گرانى لە ئێران دەستیپێکردووە و خەڵک توانای کڕینى کەم بووەتەوە
  • ئێران و یەکێتی ئابوری ئەوراسیا رێککەوتننامەیەک واژۆ دەکەن
  • لە ئێران قەیرانی دەرمان سەریهەڵداوە

کەیهان

  • لە هێرشی ئیسرائیلدا پێنج فەڵەستینی کوژران و 66 فەڵەستینیش بریندار بوون
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان لە ئەفریقا پتەو بکەین
  • ئیتلاعات: دەزگای هەواڵگری 20 وڵات دەستیان لە ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانەدا هەبووە

ئەبرار

  • مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: هەولێر لە مافی خۆی لە بەغداد خۆش نابێت
  • لە ئیلام گروپێک دەستگیرکرا، بەدوای ئاڵتون و شوێنەواردا دەگەڕان
  • وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی قەتەر و عەمان دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button