لە سێ مانگی شەڕی سوداندا سێ هەزار کەس کوژراون

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 19ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • شارەزایان: دەکرێت لە نەوتی باشور قەرەبووی نەوتی هەرێم بکرێتەوە
  • پەرلەمان داوای هەنگاوی توندتر و کاراتر بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی دەکات
  • وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 تۆن گەنمی ئوستراڵی هاوردە دەکات

قودسی عەرەبی

  • پاسەوانانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رێگرییان لە وێنەگرانی دەزگا میدیاییەکان کرد رۆژی رۆژنامەوانی عێراقی رووماڵ بکەن
  • دەستەی دەسپاکی عێراقی: لە ماوەی شەش مانگدا هەزار و 700 فەرمانی دەستگیرکردن دەرکراوە
  • ئاگربەستی نوێ لە سودان چووەبواری جێبەجێکردنەوە و هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێراش تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی

عەرەبی جەدید

  • نیو ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق کار دەکەن و ساڵانە هەشت ملیار دۆلار دەنێرنە دەرەوە
  • سوپای ئۆکراین لە زاپۆریژیا پێشڕەوی کردووە و روسیاش نێوەندگیری ئەفریقی رەتدەکاتەوە
  • سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین جێگەی چاوەڕوانی گەورە نییە

شەرقولئەوسەت

  • ئیبراهیم رەیسی: ئێران هیچکات بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ناڕوات
  • سێ حزب لە هاوپەیمانی جەهەپە جیادەبنەوە و هاوپەیمانێتییەکی نوێ دروستدەکەن
  • لە سێ مانگی شەڕی سوداندا سێ هەزار کەس کوژراون

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • لە سەردانەکەیدا بۆ چین، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێگەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەکاتەوە
  • کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای بەریتانی-سویدی دەیەوێت لقی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە چین جیابکاتەو و لە هۆنگ کۆنگ دایبمەزرێنێت بۆ ئەوەی دوربێت لە ململانێی سیاسیی
  • سعودیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، بە فەرمیی بانگهێشتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی کردووە، سەردانی وڵاتەکەی بکات

 

چاینە دەیلی

  • دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پەکین، چین و ئەمریکا لە ئاستی باڵادا گفتوگۆدەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان
  • بازاڕی بەکاربردنی چین لەمساڵدا بەهۆی بەردەوامیی بۆنە کلتورییەکان بە رێژەی 7%زیادیکردووە
  • وڵاتانی ئاسیا داوا لە ژاپۆن دەکەن چیتر ئاوی ژەهراویی پاشماوەی وێستگەی ئەتۆمی فۆکۆشیما نەڕژێنێتە دەریاوە

گەڵف نیوز

  • قۆناغی پێنجەمی گەورەترین پرۆژەی جیهانیی وەبەرهێنانی کارەبا لە رێگەی تیشکی خۆرەوە لە دوبەی راگەیەندرا، کە 900 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت
  • ئاگربەستێکی 72 کاتژمێری لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سودان کەوتە بواریی جێبەجێکردنەوە
  • پیاوێکی سعودی بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە بەشێوەی خۆبەخشانە هاتوچۆی نێوان شارەکان بە حاجیان دەکات

واشنتن پۆست

  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چین رایگەیاند، هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکراین بەرەوپێشچونێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەى گەرما لە هیندستان ژمارەی گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە
  • پێدەچێت بڕیاری داگا لەبارەی تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپ دوا بخرێت بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمریکا

رۆژنامە تورکییەکان

یەنی شەفەق

  • کلچدارئۆغلۆ هەموو راوێژکارەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
  • لە سەلاجەی (ساردکەرەوە) ماڵێکدا لە ئیزمیر تەرمی چوار کەس دۆزرایەوە
  • پێدەچێت پۆلیسی یۆنان هۆکاری ژێرئاوکەوتنی ئەو کەشتیە بێت کە 750 کۆچبەرى هەڵگرتبوو

میللیەت

  • ئەمڕۆ حکومەتى تورکیا بڕیار لەسەر کەمترین موچە لە تورکیا دەدات
  • لە ئەستەنبوڵ منداڵێک کە لاسایی بەتمەنی کردەوە لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستنەدا
  • حکومەتى تورکیا هۆشداری لە کڕین و فڕۆشتنی ئۆنلاین دەدات کە ساختەکاری دەکرێت

یەنی مەساژ

  • ژمارەی دانیشتوانی تورکیا زیاد دەبێت، بەڵام زەوی کشتوکاڵی کەم دەبێتەوە
  • چاوەڕی دەکرێت لەم جەژنەدا دوکاندارەکانی تورکیا بە گشتی 100 ملیار لیرەیان دەست بکەوێت
  • پێدەچێت ئەمڕۆ حکومەت کەمترین موچە لە تورکیا بە 10 هەزار لیرە بخەمڵێنێت

یەنی ئوزگوری پۆلیتیکا

  • جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە: سیاسەتی شۆڕشگێری فراوانتر دەکەین
  • کەجەکە: تورکیا تەنیا رۆژئاڤا داگیر ناکات، بەڵکو دەیەوێت دیموگرافیای رۆژئاڤاش بگۆڕێت
  • پەنابەرێکی رزگاربوو لە کەشتیەکەی نێو دەریای ئیجە: پۆلیسی یۆنان کەشتیەکەمانی ژێرئاوخست

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان میللی

  • لەنێوان ئەمریکا و ئێران رێککەوتنێکی زارەکی کراوە
  • خامنەئی و سەرۆککۆماری ئوزبەکستان کۆبوونەوە
  • دەسەڵاتی دادوەری: 90 هەزار کەس کە لەم دواییانەدا دەستگیرکران ئازادکراون

ئەفکار

  • ئێران و ئوزبەکستان 11 رێککەوتننامەیان واژۆکرد
  • پەرلەمانی ئێران چاوەڕێی پێشنیازی پسپۆران دەکات لەبارەی پرۆژەیاسای باڵاپۆشی
  • گروپێکی چەکداری دژی ئێران لە سیستان و بەلوچستان تێکشکێنرا

جمهوری ئیسلامی

  • فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران: هەموو سنورەکانمان پارێزراون
  • گەرمای زۆر بووەتە هۆی مردنی 100 کەس لە هیندستان
  • باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران دوای جەژنی قوربان دەکرێتەوە

کەیهان

  • لە خۆپیشاندانی ژینگەپارێزان لە فەرەنسا 62 کەس بریندار بوون
  • تاوەکو ئێستا ئاستی بەنداوەکانی ئێران 63٪ پڕ بوونەتەوە
  • عێراق نێوەندگیری بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئێران و میسر دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button