مشتومڕ لەبارەى جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەستیپێکردووەتەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 18ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق پێشنیازیکردووە نەوتی هەرێم لەڕێگەی باشورەوە هەناردەبکرێت، ئەگەر تورکیا بەردەوامبوو لە داخستنی بەندەری جەیهان
  • دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی چاوەڕێی تەواوبوونی پشووەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات
  • وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: هەشت ملیۆن دۆنم بە گەنم چێنراوە و چوار ملیۆن تۆن بەرهەمی دەبێت

قودسی عەرەبی

  • کۆت و بەندەکانی سەر ئازادی رادەربڕین عێراقییەکانی تەنگەتاو کردووە
  • عێراق داوای پاڵپشتی نێودەوڵەتی دەکات بۆ گەڕاندنەوەی چارەکە ملیۆنێک پەنابەری سوری بۆ وڵاتەکەی خۆیان
  • سودان؛ مانگی سێیەم توندوتیژترە! برسێتی و شەڕ ملیۆنانی لە پایتەخت گەمارۆداوە

عەرەبی جەدید

  • عێراق؛ مشتومڕی لەبارەى جێبەجێکردنی ماددەی 140 دەستیپێکردووەتەوە
  • کیێڤ: هێرشی پێچەوانە چەند سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە
  • رۆژئاوا؛ ئاگرکەوتنەوەکان هەڕەشە لە وەرزی دروێنەکردنی گەنم دەکەن

شەرقولئەوسەت

  • سعودیە و ئێران؛ دانوستانی “روون و ئەرێنی”
  • لوبنانییەکان دەژین لەگەڵ “داڕمانی ئابوریدا”
  • هەردوو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەچنە تونس بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆچی قاچاخ

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • شازادە ولیام: لە پێنج ساڵى داهاتوودا بێ شوێنى نیشتەجێبوون لە بەریتانیا ناهێڵم و لەسەر زەوى خۆم یەکەى نیشتەجێبوون بۆ خەڵکى دروستدەکەم
  • یەکێک لە رزگاربووانى بەلەمەکەى یۆنان: لەکاتى رووداوەکەدا چەندین منداڵ دەهاتن بەرەوڕووم بۆئەوەى رزگاریان بکەم، بەڵام نەمتوانى
  • لەگەڵ بەرەوپێشوونى هێرشى پێچەوانەى ئۆکراین، روسیا روبەڕوى قەیرانى کەمى تانک بووەتەوە لە بەرەکانى جەنگدا

واشنتن پۆست

  • شارەزایانى یاسایی ئەمریکا دەڵێن، بەهۆى خۆکاندیدکردنى ترەمپ دیموکراسى ئەمریکا لە مەترسیدایە، بەوپێیەى پێشتر چەندینجار هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکان
  • یاساکانى هاوڕەگەزخوازى بوونەتە هۆى نیگەرانى ئەو کەمینەیە لە وڵاتەکەدا، بەوپێیەى رێوشوێنى توند دژیان گیراوەتەبەر
  • ئەنتۆنى بڵینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گەیشتە پەکینى پایتەختى چین

سەندەى مۆرنینگ پۆست

  • سەردانەى بڵینکن بۆ چین، ئەگەر دەستکەوتێکیشى گەورەشی نەبێت، رەنگە سەرکەوتوو بێت، چونکە رێگە بۆ گفتوگۆى ئەمریکا و چین خۆش دەکات
  • بەگوێرەى راپرسییەک زۆرینەى کرێکارانى چین 45 بۆ 70 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کار دەکەن و داواى باشکردنى ماف و دۆخى ژیانیان دەکرێت
  • بەهۆى کەمى بارانبارین و دابەزینى ئاستى ئاو، مالیزیا لە رێگەى هەورى دەستکردەوە باران دەبارێنێت

 عەرب نیوز

  • وەزیرى دەرەوەى سعودیە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران جەختدەکاتەوە، کە ئێران دەست لە کاروبارى ناوخۆى وڵاتەکەى وەرنەدات
  • بەهۆى بەردەوامى هێرشە ئاسمانییەکانى دارفورەوە، سودان خوێنى لێدەچۆڕێت
  • دانیشتوانى چوار گوندى کەرتى رۆژئاواى فەلەستین بەهۆى هاتنەوەى ئیسرائیلییە هاوردەکان ترسیان لێنیشتووە

رۆژنامە تورکییەکان

سەباح

  • حکومەت دەستی بە دابەشکردنی جەژنانەی خانەنشینان کرد
  • ئەردۆغان: ئەستەنبوڵ لە سەردەمی شەڕی ناوخۆیی رزگار دەکەین
  • هاتوچۆ لە ئۆتۆبانەکان و پردەکان لە رۆژانی جەژندا بێبەرامبەر دەبێت

تورکیە

  • فەڕەنسا دوژمنایەتی ئیسلام دەکات
  • ئەردۆغان: رێژەی هەڵاوسان بۆ یەک ژمارەیی کەم دەکەینەوە
  • هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە 29 پارێزگای تورکیا دەدرێت

ئاکشام

  • بەرپرسێکی پارتی مارکسیست و لێنینیست (مەلەکەپە) لە سوریا لەلایەن میتەوە کوژرا
  • لە چەندین گەڕەکی ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ ئاوی ماڵان بڕاوە
  • سێ ملیۆن و 527 هەزار و 466 خوێندکار بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دەرچوون بۆ زانکۆکاندا کرد

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • تورکیا 64 هاوڵاتی ئەڵمانی بە رەگەز هاوڵاتی تورکیای دەستگیرکردووە و بە گشتی قەدەغەی گەشتکردنی بەسەر 130 کەس سەپاندووە
  • پەکەکە ناسنامەی چوار ژنە گەریلای راگەیاند کە ساڵی رابردوو لە هێرشەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە
  • داوا دەکرێت بکوژانی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپە ئاشکرا بکرێت کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە بارەگای پارتەکە کوژرا

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • نۆ لەسەر دەی کۆمەڵگای ئێران ناتوانێت خانوو بکڕێت!
  • توندڕەوەکانی ئێران دەیانەوێت کۆنسێرتەکان قەدەغە بکەن
  • خواردنەوی کحولی ساختە هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکات

ئافتاب

  • شیرەمەنی جارێکی دیکە لە ئێران گران بووە
  • وەزیری دەرەوەی سعودیە رەئیسی بانگهێشتی ریاز کرد
  • کێشەی هەژاری منداڵانی خستووەتە تەڵەی هەندێک گروپ و کاریان پێدەکرێت

ئیتلاعات

  • هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتە بەرزترین ئاست لە پێنج ساڵی رابردوودا
  • وەزیری دەرەوەی سعودیە: رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلامیە
  • روسیا: ئەندامێتی ئێران لە رێکخراوی شانگەهای لەم رۆژانەدا رادەگەیەندرێت

کەیهان

  • حکومەتی سێزدەیەمی ئێران هەموو قەرزەکانی گازی عێراقی وەرگرتەوە
  • رەئیسی: لە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی هیچ کێشەیەکمان نییە
  • کۆنگرێسی ئەمریکا لە توانا موشەکیەکانی ئێران نیگەرانە

هەواڵی زیاتر

Back to top button