پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆلارێک بگاتە 26 لیرەى تورکى

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 17ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

قودسی عەرەبی

  • عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: قورسە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێن
  • خالید عوبەیدی، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق: نزیکەی شەش ترلیۆن و 128 ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا خەرج کراوە، بەڵام هێشتا پارێزگاکە بەدەست کەمی و خراپی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن
  • نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی سودانی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارەبوون

سەباح

  • بەغدا 63 هەمین کۆنگرەی دامەزراندنی رێکخراوی ئۆپێیک لەخۆدەگرێت
  • محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نزیکە لە واژۆکردنی چەند گرێبەستێک بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە غازییەکاندا
  • سودانی: جەختیکردەوە کە ئەو هەنگاوە کۆتایی بە بەهەدەردانی ساڵانەی چوار ملیار دۆلار دەهێنێت لەو بوارەدا.

 

عەرەبی جەدید

  • عێراق گەورەترین براوەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیەیە
  • ناوەرۆکی دانوستانە نوێیەکانی ئەمریکا و ئێران هەمان ناوەرۆکی رێککەوتنە ئەتۆمییەکانی پێشووە بەبێ ئەوەی ناوی “رێککەوتنی” لێبنرێت
  • دوای دوو هەفتە لە هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا، دەرئەنجامەکان ئاماژەن بەوەی یەکلاییبوونەوەی دۆخەکە هێشتا دوورە

 

شەرقولئەوسەت

  • ئەستەنبوڵ شەڕی پێشوەختەی نێوان ئەردۆغان و ئۆپۆزسیۆنی دەستپێکرد
  • پوتین یەکەم قۆناغی گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی تەکتیکی بۆ بیلاڕوسیا راگەیاند  و جەختیکردەوە تاوەکو کۆتایی وەرزی هاوین، پرۆسەکە کۆتایی دێت
  • بزوتنەوەی تاڵیبان کە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا دەسەڵاتی لە ئەفغانستان وەرگرتووە گیری بە دەست دوژمنێکی هاوشێوە خواردووە کە لقی خۆراسانی داعشە

 

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەهۆی زیادکردنی دانەوەی پێشینەی خانووبەرە بۆ ملیۆنان کەس لە بەریتانیا، پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لە دۆخێکی هەستیاردایە لە کاتێکدا وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات
  • بەهۆی زیادنەکردنی موچەکانیان، هۆشداریی دەدرێت لە مانگرتنی پزیشکە پلەباڵاکانی بەریتانیا
  • جێگریی وەزیری بەرگریی ئۆکراین دەڵێت هێزەکانیان لە پێشرەویدان و قوربانییەکانیان بەراورد بە روسیا، کەمترە

واشنتن پۆست

  • وەزارەتی دادی ئەمریکا بۆی دەرکەوتووە پۆلیسی شاری مینیاپۆلیسی ویلایەتی مینێسۆتای ئەمریکا، لە ساڵانی پێش کوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە، مامەڵەی خراپ و توندی لەگەڵ رەشپێستەکاندا کردووە
  • دوای 5 ساڵ لە کوشتنی 11 کەس و بریندارکردنی 7 کەسی دیکە دادگایەکی ئەمریکا تۆمەتی کوشتنەکانی بەسەر کەسێکدا ساغکردەوە و سزای مەرگیشی بەسەردا دەسەپێنرێت
  • دوای زیاتر لە 116 ساڵ، پەرلەمانتارانی ژاپۆن یاسای مومارەسەکردنی سێکسیان لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ 16 ساڵی بەرزکردەوە

چاینە دەیلی

 

  • دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بیڵ گەیتس، گەورەبازرگان و داهێنەری ئەمریکی، شی جینپینگی سەرۆکی چین باس لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی دەکات
  • ئەمریکا و چین خۆیان بۆ سەردانە گرنگەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادە دەکەن
  • لە چین سەنتەرێک بۆ پرۆسەی چارەسەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە راهێنانەکاندا ئاژەڵ بەکاردەهێنێت

عەرەب نیوز

  • لەسەردانێکیدا بۆ فەرەنسا شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بەهێزتر دەکات
  • دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەمڕۆ شەممە سەردانی ئێران دەکات
  • سەرۆکی ئیمارات دەڵێت وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیادا بەهێز بکات

 

رۆژنامە تورکییەکان

قەرار

  • پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆلارێک بگاتە 26 لیرە
  • پارتی دەڤا، سەعادەت و ئاییندە فراکسیۆنێکی هاوبەش لە پەرلەماندا پێکدەهێنن
  • نەخۆشی سورێژە بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە

یەنی شەفەق

  • 19 ملیۆن قوتابی کارتەکانیان وەرگرتەوە و پشوو دەستیپێکرد
  • وڵاتە ئەوروپیەکان ئیدی ڤیزا بەو هاوڵاتیە تورکانەش نادەن کە پێشتر چەندینجار ڤیزایان وەرگرتووە
  • پێدەچێت 500 کەس لە یەختەکەی پەنابەران لە نزیک یۆنان گیانیان لەدەستدابێت

ئاکشام

  • چاوەڕێ دەکرێت ڤلادیمیر پۆتین سەردانی تورکیا بکات
  • شارەوانی ئەستەنبوڵ کرێی گەراجەکانی 63٪ زیاد کرد
  • ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا کۆتایی بە شارەوانی جەهەپە لە ئەستەنبوڵ دەهێنین

سوزجو

  • لە مێژووی تورکیادا خاوەن کارەکان لە خراپترین دۆخدان
  • ئیمامئۆغلۆ بۆ کلچدارئۆغلۆ: دەمەوێت ببمە سەرۆکی جەهەپە
  • کلچدارئۆغلۆ بەهۆی ئەوەی متمانەی بە هەندێک کەسایەتی سیاسی کرد و دواتر پشتیان تێکرد رەخنەباران دەکرێت

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئیتلاعات

  • سەرۆکی چین پرۆژەیەکی سێ خاڵی بۆ چارەسەری کێشەی فەڵەستین راگەیاند
  • لە کەرەج 95 کەس بەهۆی خواردنەوەى کحوڵی ساختەوە ژەهراوی بوون و 14 کەسیان گیانیان لەدەستدا
  • عەمان: ئێران و ئەمریکا نیازی رێککەوتنی ئەتۆمیان هەیە

کەیهان

  • یونیسێف: 42 ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا دەژین
  • رەئیسی 35 رێککەوتننامەی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین واژۆ کردووە
  • ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی تاران دەکات

جمهوری ئیسلامی

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵندگۆی رق و توڕەیین
  • لە سیستان و بەلوچستان دوو چەکداری دژی دەوڵەت کوژران و ژمارەیەکیش دەستگیرکران
  • کچانی نەوجەوانی ئەفغانستان بەهۆی فشارەکانەوە بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە

ئەفکار

  • رەئیسی: ئێمە بە یەک چاو سەیری وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی دەکەین
  • بازرگانی بواری نەوت و وزە لەنێوان ئێران فەنزوێلا لە 20 مانگی رابردوودا گەیشتە چوار ملیار دۆلار
  • تەمەنی خانەنشینی لە ئێران زیاد دەکرێت

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button