لەسەر کێشەی زەوی و زار نۆ کەس لە باکوری کوردستان کوژران

لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ دروستبووە و لە ئەنجامدا11 قوربانی لێکەوتەوە کە 9 کەسیان کوژراون و دوو کەسی دیکەشیان برینداربوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ وردەکاری رووداوەکەی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، شەڕەکە لە نێوان دوو خێزانی گوندی سەرچەلەر دروست بووە و دواتر سەری کێشاوە بۆ شەڕ و بەکارهێنانی چەک.

دوای شەڕەکە هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی تەندروستی چونەتە شوێنی رووداوەکە بریندارەکانیان گواستەوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لەبارەی رووداوەکەوە عەلی ئیحسان پارێزگاری ئامەد راگەیاندوە: شەڕەکەدا کە لەسەر زەوییەک بووە کە رووبەرەکەی ٢٠٠ دۆنمە و هەردوو لایەنی شەڕکەر چەکیان بەکارهێانەوە.

جگە لە ئەنادۆڵۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیاش باسی رووداوەکەی کردووە و دەڵێت، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەنگە ژمارەی کوژراوەکان زیاترببن.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان چواردەوری شوێنی رووداوەکەیان گرتووە و رێگەکانیشیان داخستووە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لەسەدا 35ی خەڵکی ئامەد سەرقاڵی کشتوکاڵن و لە نێویشیاندا گەنم و شوتی.

بەگوێرەی دواین سەرژمێری ژمارەی دانیشتوانی پاڕێزگای ئامەدی باکوری کوردستان یەک ملیۆن و هەشت سەدا هەزارە .

هەواڵی زیاتر

Back to top button