رۆژنامەى سەباح: کێشەکانى پارتى و یەکێتى دەگاتە شایستەى دارایی مووچەخۆرانى هەرێم لە بوجەدا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 14ـى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • کێشەکانى پارتى و یەکێتى دەگاتە شایستەى دارایی مووچەخۆرانى هەرێم لە بوجەدا
  • دەستەى بومەلەرزەزانى عێراق: لە پێنج مانگى رابردوودا 37 بومەلەرزە لە پارێزگاکانى عێراق تۆمارکراون
  • ڤێتێرنەرى: لە 40%ـى ئەو کەسانەى تووشى “تاى خوێنبەربوون” دەبن بەهۆى سەربڕینى ئاژەڵە بە هەڕەمەکى

شەرقولئەوسەت

  • زیرەکیی دەستکرد بۆ چارەسەرى پاشەرۆ لە وەرزى حەجدا بەکاردەهێنرێت
  • کیێڤ جەختدەکاتەوە سەربارى “قورسى” هێرشى پێچەوانە، بەڵام پێشڕەوییان کردووە
  • ئێران و ڤەنزوێلا رێککەوتن لەسەر زیادکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى سەربارى سزاکانى ئەمریکا

قودسى عەرەبى

  • عێراق و میسر 11 لێکتێگەیشتن واژۆدەکەن، سودانى دەڵێت ئاسایشى هەردوو وڵات هاوبەشە
  • سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات لە دابەشبوونى نێوماڵى کوردى
  • سوپاى ئوردن درۆنێکى خستە خوارەوە کە لە سوریاوە هاتووە و مادەى هۆشبەرى پێبووە

عەرەب

  • نورى مالیکى بە ئاراستەى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەنگاو دەنێت
  • کوەیت فڕۆکەى “بیرەقدار”ى تورکى دەکڕێت
  • مەغریب گەورەترین پرۆسەى چاکسازیی کۆمەڵایەتى ئەنجام دەدات

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • لە رووداوەکەی شاری نۆتینگهامی بەریتانیا، دوو خوێندکاری زانکۆ و پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ بەچەقۆ کوژران
  • لە یەکەم دانیشتنی دادگاییدا کە 37 تۆمەتی ئاراستەکراوە، دۆناڵد ترەمپ بەرگرییکرد و نکوڵی لە ئەنجامدانی تاوانەکان کرد
  • سەرڕای هاندانی حکومەت، رێژەی هاوسەرگیری لە وڵاتی چین لە کەمبوونەوەدایە

چاینە دەیلی

  • بازاڕی سەرمایەداریی چین رۆڵی گرنگی هەیە لە بەرەپێشچوونی کەرتی تەکنەلۆجیای وڵاتەکە
  • سەردانی سەۆکی فەلەستین بۆ چین، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهێزتر دەکات
  • دوای بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ یونسکۆ، چین داوا لە واشنتن دەکات لەو بڕیارەدا دڵسۆز بێت

واشنتن پۆست

  • بەهۆی دادگاییکردنەکەیەوە، دۆناڵد ترەمپ روبەڕوی جددیترین هەڕەشەی سەر ئازادی ژیانی کەسیی و سیاسیی خۆی بووەتەوە
  • لە مانگی رابردوودا رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا کەمتر بووەتەوە، بەڵام نرخی بەرزی هەندێک کەلوپەل هێشتا بارگرانییە بەسەر خەڵکییەوە
  • سەربازانی سوپای ئۆکراین لە هێرشە پێچەوانەکەیاندا بۆسەر سوپای روسیا، باجی قورس دەدەن

عەرەب نیوز

  • سعودیە و فەرەنسا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن بۆ داهێنانی تەکنەلۆجی زیاتر لە وڵاتەکانیاندا
  • سعودیە بەڵێنی بەستنی کۆنفرانسێک دەدات لە هەفتەی داهاتوودا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ سودان
  • سوپای ئەردەن درۆنێکی هەڵگریی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە کە لە سوریاوە رەوانەی وڵاتەکەی کراوە

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • پەرلەمانی تورکیا لەبارەی زیادکردنی موچەی کارمەندان کۆدەبێتەوە
  • تورکیا و ئازەربایجان لە سیاسەتی دەرەوەدا پێکەوە کار دەکەن
  • یونان دوو رۆژ 25 پەنابەری بە برسێتی زیندانی کرد و دواتر دیپۆرتی تورکیاى کردنەوە

سوزجو

  • سکاڵایەکی دیکە لەدژی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ تۆمارکرا
  • کلچدارئۆغلۆ دەست لە سەرۆکایەتیی جەهەپە بەرنادات و دەڵێت، من کاپتنی کەشتییەکەم و پێویستە بیگەیەنمە کەناری دەریا
  • سەرۆکی مەهەپە: سیستمی پەرلەمانی خەیاڵێکە و کۆتایی هاتووە

سەباح

  • لە شاری سامسون جارێکی دیکە لافاو دروست بوو، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
  • تورکیا کونسوڵخانەی خۆی لە ناوچەی شوشەی قەرەباغ دەکاتەوە
  • ئەردۆغان: ئەوروپا داوا دەکات غازی ئازەربایجان لە رێگەی تورکیاوە بگاتە دەستیان و ئێمەش هاوکارییان دەبین

جومهوریەت

  • لە ئەنتالیا پزیشکێک لە کلینیکەکەی هاوسەرەکەی دەکوژێت
  • بەهۆی درێژبوونەوەی وەرزی باران بارینەوە، بەرهەمی کشتوکاڵی زیانیان بەرکەوتووە
  • کەرتی گەشتیاریی لە تورکیا بەهۆی نۆ رۆژ پشووی فەرمییەوە گەشەی کردووە

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • لە ئەمڕۆوە نرخی بلیتی میترۆ لە تاران کەم دەکرێتەوە
  • ئێران 18مین وڵاتە لە رووی بەرهەمهێنانی شەکردا
  • 19 رێککەوتننامە لە هەموو بوارەکاندا لەنێوان ئیران وەنزوئێلا واژۆ کرا

ئەفکار

  • ئێران لە تورکەمەنستانەوە غاز هاوردە دەکات
  • ناتانیاهۆ: کاریگەریمان لەسەر دانوستانە ئەتۆمیەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا نەماوە
  • نیوەی دارستانەکانی باکوری ئێران لەناوچوون و ئێران چاوەڕێی هاوینێکی گەرم دەکات

ئەبرار

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: زیرەکی دەستکرد لە شەڕی ئەتۆمی مەترسیدارترە
  • ئاوی خواردنەوەی تاران پیس بووە و بۆ خواردنەوە ناشێت
  • کۆشکی سپی کاردانەوەی لە بەرامبەر سەردانی رەئیسی بۆ ئەمریکا پیشاندا

ئیتلاعات

  • وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی ئێران گۆڕا
  • سەرۆکی حەشدی شەعبی: ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە هێزەکەماندا هیچ کاتێک فەرامۆش ناکرێت
  • فەرماندەیی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران: نەک لە ناوچەکە لە جیهاندا بووینەتە هێزێکی دیاری سەربازی

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button