لە یەک رۆژدا 616 کۆچبەر لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 13ى حوزەیرانى 2023

 رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی مەیڵ

  • رۆژی یەکشەممە 616 کۆچبەر لە رێگەی بەلەمەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لەمساڵدا
  • خۆپیشاندانەکانی چالاکانی ژینگە بۆ وەستانی بەکارهێنانی زیاتری نەوت لە بەریتانیا دەستیپێکردووەتەوە و ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیرییان دەکات
  • روسیا دەیەوێت کۆنترۆڵی گروپی ڤاگنەر بگرێتەدەست و سەرۆکی گروپەکەش دەڵێت هیچ گرێبەستێکی لەوشێوەیە واژۆ ناکەن

واشنتن پۆست

  • بەهۆی بەرێوەچوونی دادگاییەکەی ترەمپ، شاری مەیامی ئەمریکا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە
  • بەهۆی روخانی پردێکەوە لە شاری فیلادلفیای ئەمریکا، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و ئاستەنگی گەورەی هاتوچۆ بۆ چەندین مانگ دروستدەبێت
  • دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا خەریکە لە ئەمریکا نامێنێت، بەڵام مەترسییە تەندروستییەکانی هێشتا ماون

عەرەب نیوز

  • ‌هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکراین روسیای خستۆتە حاڵەتی بەرگرییەوە لە کاتێکدا کیێڤ چوار گوندی کۆنترۆڵکردووەتەوە
  • کاندیدانی سەرۆکایەتی لوبنان خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکەی رۆژی چوارشەممە ئامادە دەکەن
  • سەرۆکوەزیرانی فەلەستین هۆشداریی دەداتە بەرپرسانی ئیسرائیل لە دەرکردنی یاسایەک بۆ دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا

چاینە دەیلی

  • لە چوارچێوەی زیادکردنی هەژموونی چین لە جیهاندا، پەکین و هیندۆراس پەیوەندییەکانیان بەهێزتردەکەن
  • چین خەریکە دەگاتە بەدیهێنانی ئامانجەکەی بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە وڵاتەکەیدا
  • بەگوێرەی وتەی شارەزایانی تەندروستیی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • دەتوانرێت سود لە “رێگەى پەرەپێدان” وەربگیرێت بۆ هەناردەکردنى گەنمى هەرێمى کوردستان بۆ بازاڕەکانى جیهان
  • عێراقییەکان یادى دامەزراندنى حەشدى شەعبى دەکەنەوە کە پاش فەتواکەى عەلى سیستانى دامەزرا
  • لە بودجەدا 50 ملیار دینار بۆ بوژاندنەوەى زۆنگاوەکانى باشوورى عێراق تەرخانکراوە

شەرقولئەوسەت

  • پەرلەمانى عێراق بودجەى پەسەندکرد و ناکۆکییەکانى لەگەڵ هەولێر قوڵکردەوە
  • ئەمڕۆ ترەمپ لە بەردەم دادگاى میامى ئامادە دەبێت و داوا لە لایەنگرانى دەکات خۆپیشاندانى ئاشتییانە بکەن
  • یەکێتى ئەفریقیا: قەیرانى سودان هەڕەشە لە تەواوى ناوچەکە دەکات

قودسى عەرەبى

  • بەرپرسێکى عێراقى کەمپى هۆل “بەسەرچاوەى پشتیوانى تیرۆر” وەسفدەکات
  • لوبنان: کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکان پێش دانیشتنەکەى سبەینێى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک
  • بۆجارى یەکەم.. سەربازێکى رووسى لە پارێزگاى حەلەب کوژراو و چوار سەربازی دیکە برینداربوون

عەرەبى جەدید

  • پێشبینى دەکرێت نرخى نەوت داببەزێت
  • دادگاییکردنى ترەمپ وەکو جەنگ وایە
  • ئێران رێککەوتنى ئەتۆمى کاتى رەتدەکاتەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

ئاکشام

  • ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لەبارەی زیادکردنی موچەی کارمەندان کۆدەبێتەوە
  • ئەردۆغان: پێویستە جیهان دان بە قوبرسی تورکیدا بنێت
  • لە ئەستەنبوڵ گەشتیارێکی روسی کوژرا

سوزجو

  • ئەمڕۆ 40 سەرۆک شارەوانی جەهەپە لەگەڵ کلچدارئۆغلۆ کۆدەبنەوە
  • لە سوریا یەپەگە چەکدارانی داعش دادگایی دەکات
  • لە کەناڵ ئەستەنبوڵ دەست بە دروستکردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون دەکرێت

سەباح

  • لە ئیزمیر حکومەت پرۆژەی شارەوانی جەهەپەی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون راگرت
  • رۆناڵدینۆ بە سەردانێک گەیشتە ئەستەنبوڵ
  • داواکاری هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە لە جێگەی کلچدارئۆغلۆ لەنێو جەهەپەدا زیاد بووە

میللی گازەتە

  • 16ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی دێت
  • تەنیا 4.8%ی جوتیارانی تورکیا لە چینی گەنجن
  • لە جیهاندا 160 ملیۆن منداڵ کار دەکەن

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • موچەی کارمەندانی پاککەرەوەی تاران 40% زیاد کرا
  • ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و فەنزێلا 416% زیادی کردووە
  • فەرماندەی گشتی پۆلیسی دژی مادەی هوشبەری شاری زەرەندیەی پارێزگای مەرکەزی ئێران کوژرا

جمهوری ئیسلامی

  • رەئیسی سەردانی فەنزوێلا، نیکاراگوای و کۆبا دەکات
  • کەرتی دەرمان لە ئێران روبەڕوی قەیران دەبێتەوە
  • 80%ی ئەو منداڵانەی لە شەقامەکانی ئێراندا کار دەکەن بیانین

ئیتلاعات

  • حزبوڵلای لوبنان: تاوەکو ئێسرائیل هەبێت، حزبوڵلا بەهێزتر دەبێت
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ رێککەوتنێکی کاتی ئەتۆمی ئەنجام نادرێت
  • 25 هەزار خانووی چۆڵ لە تاران هەیە

ئێعتێماد

  • کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی بواری باڵاپۆشی بەبێ بەشداری هیچ ژنێک ئەنجامدرا
  • لە تاران هێرش کرایە سەر مەلایەک و بە سەختی بریندار کرا
  • موحسین رەزایی یاریدەدەری رەئیسی بۆ کاروباری ئابوری دەستی لەکار کێشایەوە

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button