یەکێتی لەسەر حسابی پارتی شەڕی بودجەی بردەوە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 12ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پەرلەمان بودجەی سێ ساڵی پەسەندکرد
  • “بێ متمانەیی” ناونیشانی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێرە
  • دەستەی دەستپاکی لە ماوەی شەش مانگدا 309 ملیار دینار دەگەڕێنێتەوە

شەرقولئەوسەت

  • دادگای عێراقی سزای زیندانی بۆ 51 کەسی گرووپێک دەردەکات، سەرکردەکەیان گوتویەتی “من جوبرەئیلم” و موقتەدا سەدریش بە ئیمام مەهدی دادەنێن
  • خامەنەئی رەزامەندە لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بەجۆرێک کاریگەری نەکاتە سەر “ژێرخانی ئەتۆمی”
  • خواستێکی عەرەبی – چینی هەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان

قودسی عەرەبی

  • بودجە ناکۆکی نێو ماڵی کوردی قوڵکردەوە
  • ئێران و ئەمریکا رەتیدەکەنەوە نزیکبووبێتنەوە لە رێککەوتن لەسەر بابەتی ئەتۆم
  • عادل عەبدولمەهدی “خۆپیشاندانی تشرین” بە پیلانگێڕی ناودەبات و روبەڕوی رەخنە دەبێتەوە

عەرەب

  • یەکێتی لەسەر حسابی پارتی شەڕی بودجەی بردەوە
  • کوردی سوریا دادگایی هەزاران ئەندامی “داعش” دەکەن بە شێوازی دادگای ئاشکرا
  • ئاگربەستی سودان وەک خەوێک بوو زوو تێپەڕی، سودانییەکان دووبارە لەگەڵ دەنگی هێرشەکان هەستان لەخەو

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەرپرسانی باڵای پارتی پارێزگارانی بەریتانیا داوا لە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆوەزیرانی پێشوو دەکەن بێدەنگ بێت و دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی دوربکەوێتەوە
  • دوای دورکەوتنەوە لەپۆستەکەی وەک سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا، نیکۆلا ستێرجیۆن، بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی، بۆماوەی 7 کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا
  • بەرپرسانی ئۆکراین بانگەشەی ئەوە دەکەن لە هێرشە پێچەوانەکەیاندا، سێ گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە

عەرەب نیوز

  • لەیەکەم رۆژی کۆنفرانسی چین و عەرەب لە سعودیە چەند گرێبەستێک بە بەهای 10 ملیار دۆلار واژۆکران
  • دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستە 24 کاتژمێرییەکەی سودان شەڕ و پێکدادان لەو وڵاتەدا دەستیپێکردەوە
  • بەرپرسانی میسر دەڵێن سێ گەشتیاریی بەریتانی، دوای گڕگرتنی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی دەریای سوردا، بێسەروشوێنن

واشنتن پۆست

  • بەرپرسانی پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا رەخنە لە دادگای وڵاتەکە دەگرن بەوەی کە ترەمپ مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵدا دەکرێت
  • چالاکییەکانی مرۆڤ بوونەتە هۆی هێنانەدی سەردەمێک لە ئاگرکەوتنەوەی سەخت لە دارستانەکاندا
  • لافاوی بەنداوەکەی ئۆکراین ژیانی خەڵکی ناوچە زیانلێکەتووەکانی لەسەروبەندی جەنگدا خراپترکردووە

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • چین و سعودیە بەڵین دەدەن پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەر کاتێکی دیکە بەهێزتر بکەن
  • بەگوێرەى راپرسییەک، گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا خەڵکی لە سەنگافورە، کۆریای باشور و فلیپین نیگەران کردووە
  • هیندستان و ئەمریکا پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوانیان بەهێزتر دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەریی چین و روسیا لاواز بکەن

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • سەرۆکی پارتی سەرکەوتن: ئەندامانی ئاکەپە مزگەوتەکانیان کردووەتە باخچەی پشتەوەی ماڵەکانیان
  • لە هەرێمی کوردستان دوو “چاوشی” پسپۆڕی سوپای تورکیا کوژران
  • لە کۆتایی هەفتەدا 10 هەزار هاوڵاتی بولغازی سەردانی شاری ئەدرنەی تورکیایان کردووە

ئاکشام

  • دروستکردنی 456 هەزار و 770 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە بەردەوامە
  • ئەردۆغان بۆ کلچدارئۆغلۆ: لە 13 ساڵدا 12 هەڵبژاردنت دۆڕاندووە
  • لە ئەنقەرە لافاو دروستبوو و بە دەیان دوکان و ماڵ زیانیان بەرکەوت

حوریەت

  • یانەی تۆپی پێی فەنەرباخچە بووە یەکەمی لیگی کشتوکاڵی تورکیا
  • ئەردۆغان: گەلەکەمان جەهەپەی لە هەڵبژاردنەکاندا خستە ژێرخاک
  • لە پێنج مانگدا لە هەموو تورکیا 445 هەزار ئۆتۆمبێلی کیلۆمەتر سفر کڕدراون

میللیەت

  • سونا کان کەمانژەنی بەناوبانگی تورکیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
  • قسەکانی کلچدارئۆغلۆ کە گوتی ئێمە نەدۆڕاوین لەنێو جەهەپەدا روبەڕوی رەخنە بووەوە
  • لەرێڕەوی ئاوی ئەستەنبوڵدا باجی سەر کەشتیە بیانیەکان زیادکرا

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • سەرۆکی دادگای تاران: ساڵی رابردوو 300 بەڕێوەبەری حکومی بەهۆی گەندەڵیەوە دادگایی کراون
  • ماوەی ئەرکی سەربازی لە ئێران کەم دەکرێتەوە
  • خامنەئی: لەگەڵ رێککەوتنداین، بەڵام نابێت دەست بۆ بنکە ئەتۆمیەکان ببرێت

ئێعتێماد

  • لە 20 ساڵی رابردوودا بەشێکی زۆری چەکی سوپای عێراق کەوتووەتە دەستی گروپەکانەوە
  • لە ئێران مردن لە لەدایکبوون زیاتر بووە
  • نەتانیاهۆ: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە رێککەوتن چارەسەر ناکرێت

ئەفکار

  • خامنەئی: پێشەسازی ئەتۆمی کلیلی پێشکەوتنی ئێرانە
  • نرخی ئۆتۆمبێڵ لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
  • لە 18 رۆژدا 31 هەزار و 973 حاجی ئێرانی سەردانی مەککەیان کردووە

ئیتلاعات

  • ساڵانە بەهۆی کەشوهەوا پیسەوە 13 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدەدەن
  • 80%ی هۆکاری پیسی کەشوهەوای تاران ئۆتۆمبێلە کۆنەکانن
  • فەخری زوروش هونەرمەندی بە ئەزمون و دێرینی ئێران کۆچی دواییکرد

هەواڵی زیاتر

Back to top button