سەرەڕای ناکۆکییەکان دواجار مادەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند کرا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 11ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سەرەڕای ناکۆکییەکان دواجار مادەی 14ی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند کرا
  • دوای جێگیرکردنی نرخی دۆلار لە بودجەدا، نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆ دابەزی
  • دەستەی دەستپاکی جەنگێکی بێ وچانی دژی گەندەڵی دەستپێکردووە

شەرقولئەوسەت

  • عێراق رازی بوو بڕی 2.5 ملیار یۆرۆ قەرزی گاز و کارەبا بداتەوە بە ئێران
  • تورکیا ئەو راپۆرتانە رەتدەکاتەوە کە باس لە خراپی تەندروستی دەکەن
  • عێراق یادی “سپایکەر” دەکاتەوە

زەمان

  • بودجە بۆ هەزاران دامەزراندن تەرخانکراوە بۆ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ
  • پلەی گەرما لە 11 پارێزگای عێراق 40ی تێپەڕاندووە
  • دوو پارێزگاری پێشووی بەغداد لەلایەن دەستەی دەستپاکی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی

قودسی عەرەبی

  • پێکهاتەیەکی سیاسی نوێ لە عێراق دروستبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزبەکانی دەسەڵات
  • چاوەڕوانی ئاگربەستێکی یەک رۆژە دەکرێت لە خەرتوم
  • ئیدارەی ئەمریکا پشتگیری هێرشێ پێچەوانەی ئۆکراین دەکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تایمز

  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەکەوتووە زانایانی شاری ووهانی چین، پێش ئەوەی کۆرۆنا بڵاوببێتەوە، ڤایرۆسێکی گۆڕاویان دروستکردووە
  • بۆ بڵاوکرنەوەی هۆشیاریی لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە، تەندروستی بەریتانیا داوا دەکات رێنمایی پشکنین لەسەر کلێنس و جلی ژێرەوە بنوسرێت
  • دوای وازهێنانی لە پەرلەمانتاریی، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەلایەن پەرلەمانتارەکانی دیکەی پارتی پارێزگارانەوە پشتی تێدەکرێت

واشنتن پۆست

  • لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانی ئۆکراین، چەکە رۆژئاواییەکان مەترسی لەسەر پوتینی سەرۆکی روسیا دروستدەکەن
  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتیدا بەردەوام پێشێلی یاساکانی پاراستنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی کردووە
  • مەترسییەکانی سەر ژیانی کرێکارانی دەرهێنانی کانزا لە ئەفریقای باشور هەمیشە پشتگوێ دەخرێن

سەندەی مۆرنینگ پۆست

  • بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوان، بچوکبوونەوەی شارە گەورەکانی چین گۆڕانی دیمۆگرافی لەو وڵاتەدا دروستدەکات
  • ئەمریکا بۆی دەرکەوتووە کە چین لانیکەم لە ساڵی 2019ەوە، بنکەیەکی سیخوڕیی لە کوبا هەبووە
  • ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا و تویتەر دەڵێت شاری شەنگەهای چین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە باشترین کوالیتی دروستدەکات

عەرەب نیوز

  • هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە دژی چاکسازییەکانی کەرتی دادوەریی توڕەن و خۆپیشاندان لە وڵاتەکەدا بەردەوامە
  • شا سەلمانی پاشای سعودیە میوانداریی لە هەزار کەس لە حاجیانی فەلەستین دەکات کە کەسوکاریان بوونەتە قوربانی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل
  • حوسییەکانی یەمەن بۆ ئازادکردنی 17 کەس لە ئەندامەکانیان، داوای باج و سەرانە لە رێکخراوەکانی یەمەن دەکەن

رۆژنامە فارسییەکان

ئێعتێماد

  • بەختیار عەلی بۆ ئێعتێماد: ئایین و سیاسەت ڕۆڵی گەورە دەگێڕن لە ئاڵۆزکردن و تەمومژاویکردنی مانای تاواندا
  • رەئیسی: ئێران لەدژی شەڕی ئوکراینایە
  • خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئێران روبەروی بێکاریەکی گەورە بووەتەوە

ئەفکار

  • ئەمریکا لە هاوپەیمانی ئێران، روسیا و چین زۆر ترساوە
  • بەرهەمهێنانی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئێران 81٪ زیادی کردووە
  • پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ لە ئێران 12 ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێندرێت

ئیتلاعات

  • سێ ملیار دۆلاری ئێران لە عێراق دەگەڕێندرێتەوە
  • ماکرۆن: ئێران لایەنێکی دیاری چارەسەری قەیرانی ئوکراینە
  • فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران: ئەمریکا بەهێزترین وڵاتی جیهان نییە

جمهوری ئیسلامی

  • ئێران و ئەمریکا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە عەمان دانوستان دەکەن
  • ئیسرائیل هەوڵ دەدات ئارامی باکوری ئەفریقا تێکبدات
  • ئێران لە 11 مانگی رابردوودا بە بەهای 357 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی نێو ماڵی هەناردەی دەرەوە کردووە

رۆژنامە تورکییەکان

سەباح

  • لە یاری کۆتایی نێوان مانچستەر سیتی و ئەنتەر میلاندا داهاتی ئەستەنبوڵ 100 ملیۆن یۆرۆ بوو
  • لە ئیزمیر شارەوانی جەهەپە باڵەخانەی ناکوالیتی دروست کردووە
  • هێزی تایبەتی ئیتاڵیا کەشتیەکی تورکیا لە دەستی قاچاخچیەکان رزگار کرد

سوزجو

  • ئەڵمانیا دوای پزیشکەکان پەرستیارە تورکەکانیش وەردەگرێت
  • داوا دەکرێت موچەی کارمەندان لە تورکیا بکرێتە دۆلار
  • لە تورکیا تێچووی گەشتێکی یەک حەفتەیی بۆ دوو کەس گەیشتووەتە 35 هەزار لیرە

تەقویم

  • ئەگەری هەیە پارتی گەلی کۆمار دابەش ببێت
  • ئەردۆغان فەرمانی لێکۆلینەوەیەکی وردی لە تەقینەوەکەی کارگەی دروستکردنی موشەکداوە
  • رۆژی سێشەممە موچەی کارمەندە حکومیەکان زیاد دەکرێت

ئاکشام

  • ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک بۆ یەکەمجار سەردانی قوبرس و ئازەربایجان دەکات
  • ئیبراهیم کالن بۆ یەکەم جار وەک سەرۆکی میت وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە
  • لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر پارکێکی سۆماڵ 22 منداڵ کوژران

هەواڵی زیاتر

Back to top button