مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانى ئەمڕۆ 27ى تشرینى یەکەمى 2022

سەباح

  • ئەمڕۆ.. دەنگ بە کابینەکەى سودانى و بەرنامەى حکومەتەکەى دەدرێت
  • پێشبینى دەکرێت سودانى 16 وەزارەت پێشکەش بکات و ئەوانەى دیکە بە وەکالەت بەڕێوەببرێن
  • پەرلەمان پێداگرە لەسەر دەرکردنى یاسا بۆ داخستنى کەلێنەکان و کۆتاییهێنان بە گەندەڵى

شەرقولئەوست

  • رۆژنامەکە وێنەیەکى دوێنێى خۆپیشاندانەکانى سەقزى بڵاوکردووەتەوە کە کچە کوردێک پەنجەى سەرکەوتنى بەرزکردووەتەوە
  • لە چلەى ژینا ئەمینیدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، ئێران دەهەژێنن
  • عێراق.. ئەمڕۆ حکومەتەکەى سودانى دەچێتە بەردەم پەرلەمان بۆ وەرگرتنى متمانە

قەبەس

  • حکومەتى کوەیت دەیەوێت “دادپەروەریی” لە سیستمى موچەدا دروست بکات و جیاوازى زۆر نەهێڵێت
  • مامۆستایەکى پەروەردەى ئیسلامى لە کوەیت کە خەڵکى میسرە، تۆمەتبارە بە “بێزارکردنى سێکسى” چەندین منداڵ
  • بە تۆمەتى وەرگرتنى 500 دینار وەکو بەرتیل، ژنە فەرمانبەرێکى کوەیت بە چوار ساڵ زیندانى و دەرکردنى لە کار سزادرا

قودسى عەرەبى

  • ئێران: پۆلیس بە توندى روبەڕوى گردبوونەوە فراوانەکانى چلەى ژینا بووەوە.. ئینتەرنێت بچڕا
  • مالیزیا ئەو ژنەى دەستگیرکرد کە سەرپەرشتى تۆڕەکەى مۆسادى دەکرد و پلانیان بۆ فڕاندنى فەڵەستینییەکان دانابوو
  • عەسائیبى ئەهلى حەق کازمى تۆمەتباردەکات بە هێنانى کاڵاى ئیسرائیلى بۆ عێراق

هەواڵی زیاتر

Back to top button