بەتۆمەتى شاردنەوەى چەند فایلێکی نهێنی لە گەرماودا ترەمپ دادگاى دەکرێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 10ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی بەریتانیا تۆمەتباری کرد بەوەی بەشداریی چەند ئاهەنگێکی کردووە لە سەردەمی کۆرۆنادا، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو دەستی لە پەرلەمانتاریی کێشایەوە
  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تۆمەتبارە بەوەی چەند فایلێکی نهێنی تایبەت بە چەکی ئەتۆمیی لە گەرماودا شاردووەتەوە
  • دوای ئەوەی چەند منداڵێک بەهۆی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە بۆماوەی 40 رۆژ ونبوبوون، بە زیندوویی لە دارستانەکانی ئەمازۆندا دۆزرانەوە

چاینە دەیلی

  • چین ئامادەیە پەیوەندەییەکانی لەگەڵ ئەفریقای باشووردا بەهێز بکات
  • شرۆڤەکارە بەناوبانگەکانی جیهان دەنگۆکانی ئەمریکا لەبارەی پێشکەوتنەکانی چین  رەتدەکەنەوە و یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهان ناوی دەبەن
  • بەهای دۆلاری ئەمریکی لە جیهاندا رووی لەدابەزینە بەهۆی ئەوەی ئەمریکا وەکو چەک لە دژی وڵاتانی دیکە بەکاری دەهێنێت

عەرەب نیوز

  • ئۆکراین لە دەستپێکی هێرشی پێچەوانە بۆ سەر هێزەکانی روسیا، تانکە نوێیە رۆژئاواییەکان لە بەرەی پێشەوەی جەنگدا بەکاردەهێنێت
  • بەهۆی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و لوبنان لەسەر سنوری نێوان وڵاتەکانیان، نەتەوەیەکگرتووەکان دوای ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەکات
  • بۆیەکەمجار لە مێژووی تورکیادا ژنێک دەبێت بە سەرۆکی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە

یوئێس ئەی تودەی

  • دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جگە لەوەی تۆمەتبارە بە بردنە دەرەوەی فایلە نهێنییەکانی کۆشکی سپی، تۆمەتباریشە بەوەی نیشانی میوانەکانی داون
  • بەگوێرەى داهێنانێکی نوێی پزیشی کارکردن لەسەر جیناتەکانی مرۆڤ دەبێتە هۆکارێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شێرپەنجە
  • بەردەوامیی دوکەڵی ئاگریی دارستانەکانی کەنەدا کێشەی تەندروستیی بۆ هاوڵاتییانی ئەمریکا دروستکردووە

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئەخبار سەنعەت

  • فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و وەزیری بەرگری تورکیا لەبارەی هاوکاری سەربازی قسەیان کرد
  • وەزارەتی ناوخۆى ئێران: کۆمەڵگەی ئێران قەیرانی کەمی گەنجی هەیە
  • بەنداوەکانی ئێران بەگوێرەی ساڵی رابردوو زیاتر ئاویان گلداوەتەوە

ئازەربایجان

  • رەنگە ئێران و سعودیە لە بواری وزەی ئەتۆمیدا پێکەوە کار بکەن
  • داهاتی ناوخۆی ئێران بەگوێرەی ساڵی رابردوو 45% زیادی کردووە
  • ئەمساڵ 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ دەریاچەی ورمێ دابین کراوە

پیشڕۆ

  • حکومەت دەیەوێت ئینتەرنێت بگەیەنێتە هەموو گوندەکانی ئێران
  • دەوڵەت پرۆژەیەکی بۆ روبەروبونەوەی گەمارۆدانی سەر ئێران ئامادەکردووە
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: چالاکیە موشەکیەکانمان بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی مافێکی رەوایە

کەیهان

  • ئەمساڵ لە ناوچەکە بارانێکی زۆری هاوینە دەبارێت
  • ئێران هەموو جۆرە رێککەوتنێکی کاتی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە
  • مافیاکانی میوزیکى ئێران بازرگانی بە کچانەوە دەکەن

 

رۆژنامە تورکییەکان

سوزجو

  • داوا دەکرێت جەژنانەی خانەنشینان 15 هەزار لیرە بێت
  • کلچدارئۆغلۆ: دیار نییە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی جەهەپە هەڵدەبژێرمەوە یان نا
  • 200 یۆرۆییەک یەکسانە بە 24 دانە 200 لیرەیی

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • 200 زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیادا هەن کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد ناکرێن
  • لە 17ی ئەم مانگەدا گەورەترین فیستیڤاڵای ژنان لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت
  • لە گەڤەڕ چاوشێکی پسپوڕ کە منداڵێکی کردە ژێر ئۆتۆمبێڵەوە و گیانی لەدەستدا ئازاد کرا

تورکگون

  • میت لە منبج ئەندامێکی هەواڵگری یەپەگەی دەستگیر کرد
  • ئەگەری هەیە بەشێکى زۆری ئەندامانى جەهەپە و پارتی باش دەستلەکاربکێشنەوە
  • 12 کەس بە تاوانی بە قاچاخهێنانی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی وڵات لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران

جومهوریەت

  • دابەزینی بەهای لیرە مەترسی لەسەر کەرتی دەرمان دروستکردووە
  • کارمەندە حکومیەکان دەڵێن، ئەو رێژە هەڵاوسانەی کە حکومەت ئاشکرای دەکات راست نییە
  • خوێندکاران لە ئەستەنبوڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی خوێندنگا تایبەتەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button