هێشتا ترەمپ دەتوانێت خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید بکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 9ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلى تەلەگراف

  • هێرشى پێچەوانەى هێزەکانى ئۆکراین دەستیپێکرد.. تانکە رۆژئاواییەکان بەکاردەهێنرێت
  • قەیرانى کەرتى تەندروستیی بەریتانیا بەردەوامە و پێشبینى دەکرێت لە هاوینى ئەمساڵدا خراپتر بێت
  • داوا لە ترەمپ دەکرێت رۆژى سێشەممە لە بەردەم دادگاى فیدراڵى ئامادەبێت بە تۆمەتى بردنە دەرەوەى بەڵگەنامەکانى کۆشکى سپى

واشنتن پۆست

  • ئامانجى هێرشە پێچەوانەکانى ئۆکراین بۆ گرتنەوەى ئەو شوێنانەیە کە روسیا لە هێرشەکانى ساڵى رابردوودا داگیریکردوون
  • دووکەڵى ئاگرى دارستانەکانى کەندا هێشتا لە ئەمریکا بەردەوامە و کەشوهەواى وڵاتەکەى خستووەتە دۆخێکى مەترسییەوە
  • سەربارى تۆمەتبارکردنى بۆ جارى دووەم لەلایەن کۆشکى سپییەوە، هێشتا ترەمپ دەتوانێت خۆى بۆ پۆستى سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید بکات

چاینا دەیلى

  • شى جینپینگ سەرۆکى چین داوا دەکات زیاتر پەرە بە بەرهەمهێنانى وزەى خاوێن بدرێت
  • نوێنەرى چین لە ئەمریکا داوا دەکات پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات بهێنرێنە سەر رێگە راستەکە
  • بەگوێرەی راپرسییەک دەرکەوتووە زۆرینەى هاوڵاتییانى ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدان یەکێتى ئەوروپا رۆڵێکى بێلایەن بگێڕێت لەنێوان ئەمریکا و چیندا

عەرەب نیوز

  • هەندەرانى یانەى “ئیتیحاد”ـى سعودى پێشوازییەکى گەرم لە کەریم بنزیمە دەکەن
  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت چاکسازییەکانى کەرتى دادوەریی ئیسرائیل هەڕەشەن بۆسەر فەڵەستین
  • سعودیە داوا لە وڵاتانى رۆژئاوا دەکات هاوڵاتییە “داعشییە” دەستگیرکراوەکانیان لە سوریا بگێڕنەوە بۆ وڵاتەکانى خۆیان

 

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • لە کۆبوونەوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە ریاز، جەخت لە هاوهەڵوێستى ئەمریکا و وڵاتانى کەنداو کرایەوە لەبەرامبەر دۆسییەکانى ناوچەکەدا
  • خێرسۆن نقووم دەبێت و زێلێنسکى ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەسەردەکاتەوە
  • رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى دانراوە بۆ فرۆشتن

قودسى عەرەبى

  • ئەمریکا دەستوەردان دەکات بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى
  • وەزیرى دەرەوەى سعودییە دەڵێت، ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل هیچ سودێکى نییە بەبێ ئاشتى لەگەڵ فەڵەستین
  • وەزیرى دەرەوەى عێراق: سێ هەزار “تیرۆرست”مان لە سوریاوە گەڕاندووەتەوە و زۆرینەمان دادگاییکردووە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button