بەریتانیا پێشەوایەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 8ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رادەگەیەنێت بەریتانیا پێشەوایەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات
  • شازادە هاری بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا لەبەردەمی دادگا ئامادەبوو بۆ سكاڵاکردن لە رۆژنامەی میرەر سەبارەت بەو تۆمەتانەی لەدژی مێگانی هاوسەری ‌هەڵبەسترابوون
  • هێزەکانی ئۆکراین لە سێ لاوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانى روسیا، هێرشەکان وەک سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانە دەبینرێن

ساوس چاینە مۆرنیگ پۆست

  • بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لە بازارەکانی جیهاندا، هەناردەی بەرهەمەکانی چین کەمیکردووە و چین هەوڵدەدات لەناوخۆدا بەرهەمەکانی ساغ بکاتەوە
  • نیویۆرک پێش شاری هۆنگ کۆنگ کەوتەوە و بە فەرمیی بوو بە یەکەم شاری جیهان لەڕووی گرانیی تێچووی ژیانەوە بۆ خەڵکی بیانی
  • سیناتۆرەکانی ئەمریکا داوا لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای تیکتۆکی چینی دەکەن شێوازی پاراستنی داتاکانی بەکارهێنەرانیان لە ئەمریکا بۆ روونبکاتەوە

واشنتن پۆست

  • دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی کەنەدا، ئەمریکا دەخنکێنێت و بۆنەکانی وڵاتەکە هەڵدەوەشێنێتەوە
  • سەرەڕای کۆتاییهاتنی رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، هێشتا بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دەستبەرداری جێبەجێکردنی رێنماییەکان نەبوون
  • بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دوای چەندین هەڵەی گەورە لە بەرنامەکان و ناڕەزایەتی کارمەندەکانی لە کارەکەی دورخرایەوە

عەرەب نیوز

  • ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا پابەندە بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا
  • حوسییەکانی یەمەن دەستیان بە ئەنجامدانی چەند هێرشیکی نوێی زەمینی و درۆنیی کردووە لە وڵاتەکەدا
  • لە دوای هەوڵی ناتانیاهۆ بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتی دادوەریی، کامالا هاریسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: دیموکراسییەتی ئیسرائیل پێویستی بە دادگایەکی سەربەخۆیە

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ: هەوڵەکانمان بۆ گۆڕانکاری بەردەوامە
  • ئەردۆغان لەبارەی شەڕی ئوکراینەوە لەگەڵ پوتین و زێلێنیسکی قسەی کرد
  • نەعمان کورتولموش بە کۆکردنەوەی 301 دەنگ کرایە سەرۆکی پەرلەمان تورکیا

سەباح

  • بەهۆی راگەیاندنی نۆ رۆژ پشووە کەرتی گەشتیاری لە تورکیا جموجوڵی تێکەوت
  • لە مانگی تشرینی دووەمدا یەکەم تورک دەچێتە بۆشایی ئاسمان
  • کلچدارئۆغلۆ: حکومەت پسوڵەی سێ مانگی کارەبای بەسەر یەکەوە لەسەر زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە حساب کردووە

یەنی شەفەق

  • لە ئەستەنبوڵ نەخۆشخانەیەکی منداڵان دروستدەکرێت کە خانەوادەکانیان دەتوانن لەگەڵیان بمێننەوە
  • 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی دوو هەزار و 500 لیرە
  • سوید ئەندامێکی پەکەکە رادەستی تورکیا دەکاتەوە

ئاکشام

  • بەرپرسێکی فەتحوڵاچییەکان دوای شەش ساڵ لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا
  • تەرمی ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کە لە لافاوەکەی ئاماسیا بێسەروشوێن ببوو، دۆزرایەوە
  • ویلیام بورنس سەرۆکی سی ئای ئەی بە نهێنى سەردانی دورگەیەکی نزیک لە تورکیا کردووە

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئەفکار

  • رەئیسی: پێویستە رای گشتی لە گۆڕینی کاتژمێری کار لە شەشی بەیانیەوە رازی بکرێت
  • بڕیارە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەمریکای لاتین بکات
  • تالیبان لەبارەی بەردانەوی ئاوی رووباری هێرمەند بۆ ئێران نەرمی نواندووە

جمهوری ئیسلامی

  • مەترسی بێئاوی لە ئیران جددیە
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: رێککەوتنی ئێران و سعودیە لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە
  • پێدەچێت ئێران و ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەبارەی پرسی ئەتۆمی رێکبکەون

ئیتلاعات

  • تەنیا 11%ی زەویەکانی ئێران بۆ کشتوکاڵ دەشێن
  • بانکی جیهانی: ئەمساڵ ئابوری ئێران بە رێژەی 2.2% دەبوژێتەوە
  • ئێران نیگەرانە لە چالاکیە ئەتۆمییەکانى ئیماڕات

پیشرۆ

  • لە ئێران بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتی بایۆتیک زیادی کردووە
  • ئێران 33 تڕلیۆن مەتر چوارگۆشە گازی سروشتی هەیە
  • بەرهەمی شیرەمەنی لە ئێران گران دەبێت

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button