سبەى وادەى دەنگدانە لەسەر بودجە.. یەکێتى رازییە و پارتى ئاماژە بە بایکۆتکردن دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 7ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سبەى وادەى دەنگدانە لەسەر بودجە.. یەکێتى رازییە و پارتى ئاماژە بە بایکۆتکردن دەکات
  • پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ هەرێمى کوردستان 150 هەزار تۆن زیاتر گەنم بەرهەم بهێنێت
  • سەرۆکى دەستەى دراوە داراییەکان پێشبینى دەکات پاش پەسەندکردنى بودجە بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار دابەزێت و نرخەکەى جێگیربێت

مەدا

  • سبەى پەرلەمان دەنگ بە یاساى بودجە دەدات، هەواڵەکان باس لە ئەگەرى رێککەوتن دەکەن لەگەڵ هەرێمى کوردستان
  • سودانى: 9%ـى عێراقییەکان لەنێو زبڵخانەکاندا دەژین
  • لێبوردنى نێودەوڵەتى داواى ئاشکراکردنى چارەنووسى 643 فڕێنراو لە حکومەتى عێراق دەکات

قودسى عەرەبى

  • لێدوانێکى دزەپێکراوى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى عێراق کە ستایشى رژێمى سەدام دەکات، مشتومڕى ناوەتەوە
  • هەرسهێنانى بەنداوەکەى ئۆکراین هێرشى پێچەوانەوەى وڵاتەکە دوادەخات
  • تاران باڵیۆزخانەکەى لە ریاز کردەوە

شەرقولئەوسەت

  • حکومەتى عێراق هەنگاوى زیاترى بڕى لە جەنگى بودجەدا
  •  رۆژێکى دوور و درێژى هەڵبژاردن لە کوەیت.. پێشبینى دەکرێت رێژەى بەشدارى لە 53% بووبێت
  • کەریم بنزیمە تاوەکو ساڵى 2026 پەیوەندى بە یانەى “ئیتیحاد”ى سعودییەوە کرد

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • بەهۆی تەقاندنەوەی بەنداوەکەی ئۆکراین، کارەساتی ژینگەیی روویداوە و زێلێنسکیش دەڵێت، روسیا بۆئەوە تەقاندوویەتەوە تا پێشڕەوییەکانی سوپاى ئۆکراین رابگرێت
  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، چەند رۆژێک پێویستە بۆئەوەى زیانەکانی هەرەسهێنانی بەنداوەکەی ئۆکراین دەردەکەون
  • داهێنەرانی زیرەکی دەستکردی ChatGPT دەڵێن نازانن زیرەکی دەستکرد مرۆڤایەتی رزگاردەکات یان لەناوی دەبات

چاینە دەیلی

  • شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوادەکات چارەسەری پرسی بەبیابانبوونی دارستانەکانی وڵاتەکە چارەسەر بکرێت و ئاسایشی ژینگە بپارێزرێت
  • چین تاکە وڵاتە لە دەرەوەی کیشوەری ئەمریکا بووەتە هۆی رەخساندنی زیاتر لە یەک ملیۆن هەلی کار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • کۆمپانیا چینییەکان وەک بەشێک لە پرۆژەی رێگای ئاوریشمی، گەشەسەندنی سەوز لە عێراقدا بنیاد دەنێن

واشنتن پۆست

  • دوای تەقاندنەوەی بەنداوەکەی ئۆکراین، لافاو لە چەندین شارۆچکەی ئۆکراین دروستبووە و بە هەزاران کەس بێ ماڵوحاڵ بوون
  • پێش هێرشەکەی ئۆکراین بۆسەر بۆری گواستنەوەی گازی سروشتیی لە روسیاوە بۆ ئەوروپا، ئەمریکا بە پلانەکەی زانیوە
  • بەهۆی بەردەوامی شەڕ، هەڵاوسان و رێژەی سوو، ئابوریی جیهان لە پاشەکشەدایە

عەرەب نیوز

  • دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و ناکۆکی، ئێران باڵیۆزخانەی خۆی لە سعودیەدا کردەوە
  • دروستکردنی موشەکی بالیستی خۆماڵیی لەلایەن ئێرانەوە وڵاتانی رۆژئاوای لەبارەی توانا سەربازییەکانی ئەوڵاتەوە نیگەران کردووە
  • لە سەردانێکیدا بۆ سعودیە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە لەبارەی پەیوەندییە دوولایەنەکانیان کۆبووەوە

رۆژنامە تورکییەکان

یەنی شەفەق

  • ئەمریکا گروپێکی 25 کەسی پەکەکە بە هەلیکۆپتەر لە شەدادەوە بۆ سلێمانی گواستووەتەوە
  • بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە تورکیا لەگەڵ پشووی فەرمی هەفتانە، نۆ رۆژ پشوو راگەیەندرا
  • چاغاتای کلچ وەک راوێژکاری یەکەمی ئەردۆغان دیاریکرا

سوزجو

  • پرۆفیسۆرێکی بواری سیاسەت: دەسەڵات چینی مامناوەندى لەناوبردووە
  • سنوری هەژاری لە تورکیا 12 هەزار لیرەی تێپەڕاند
  • ئەندامانی تۆڕێکی مامەڵەکردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ کە خەڵکی سوریان لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران

سەباح

  • ئەردۆغان: کۆتایی بە قسە و باسی گرانی لەنێو هاوڵاتیاندا دەهێنین
  • نەعمان کورتولموش کاندیدی دەسەڵات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان سەردانی پارتە سیاسیەکانی کرد
  • لە لافاوەکەی دەریای رەشدا دووکەس گیانیان لەدەستدا و کچێکی گەنجیش بێسەروشوێنە

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • لە تورکیا و باکوری کوردستان لە ماوەی مانگی ئایاردا 62 ژن کوژراون
  • قوبرس کوردێکی رادەستی ئەڵمانیا کرد کە 10 ساڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە لە زینداندا بوو
  • لە ساڵی 2022 لە زیندانەکانی تورکیادا 78 زیندانی سیاسی گیانیان لەدەستداوە

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئارمان ئێمرۆز

  • بە ئامادەبوونی رەئیسی موشەکی هایپەرسونیکی نوێ بەناوی (فەتاح) تاقیکرایەوە
  • 60ی ئەو منداڵانەی لە ئێران کار دەکەن ئاوارەن
  • حکومەت بەڵێنێکی نوێی بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەدات

کەیهان

  • موشەکە نوێکەی سوپای پاسداران بە ناوی فەتاح لە 400 چرکەدا دەگاتە ئیسرائیل
  • ئوکراینا: پێدەچێت ئێران بەرلە شەڕی ئێمە و روسیا درۆنی رەوانەی روسیا کردبێت
  • نرخی یەکەی نیشتەجێبوون 25٪ کەمی کردووە

رویداد ئێمرۆز

  • ئێران بەبێ چارەسەری تەواوەتی هیچ رێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ رۆژئاواییەکان واژۆ ناکات
  • ئەمریکا پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە سعودیە دەکات
  • ساڵانە 35 ملیۆن تۆن خواردەمەنی لە ئێران لەناودەچێت

ئیتلاعات

  • ساڵانە 185 هەزار تۆن پلاستیک لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت
  • عەبدوڵلاهیان: کەس ناتوانێت ئێران گۆشەگیر بکات
  • سینەمای ئێران رۆڵی لە وڵاتانی ناوچەکەدا زۆر کەمە

هەواڵی زیاتر

Back to top button