فەرەنسا رێگری لە نیوەی ئەو کۆچبەرانە کردووە کە ویستوویانە بگەنە بەریتانیا

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 6ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • دواى رێککەوتنە 480 ملیۆن پاوەنییەکەی نێوانیان، فەرەنسا رێگریی لە نیوەی ئەو کۆچبەرانە کردووە کە ویستوویانە لە رێگەی بەلەمەوە بگەنە بەریتانیا
  • توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریخستووە “ئەو منداڵانەی شیری دایکیان خواردووە، نمرەکانیان دووهێندەی ئەوانی دیکەیە”
  • راوێژکارێکی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران دەڵێت، زیرەکیی دەستکرد هێندە پێشدەکەوێت دەتوانێت لەماوەی دووساڵدا زۆربەی مرۆڤەکان لەناوبەرێت

چاینە دەیلی

  • یەکخستنەوەی بازاڕەکانی چین و راکێشانی کەرتی بیانی، ئابوری وڵاتەکە بەهێزتر دەکات
  • بەرپرسێکی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان رەخنە لە رۆژئاوا دەگرێت و هەوڵەکانی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکارییە ژینگەییەکان بەرز دەنرخێنێت
  • بە ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دێتەوە بەرباسی کۆبوونەوەکانی تورکیا، سوید و فینلەندا

واشنتن پۆست

  • هێزەکانی ئۆکراین لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان دەستیان بە هێرشی پێچەوانە کردووە و لە پێشڕەویدان
  • بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی ئەمریکا کە بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ مۆسکۆ لە ساڵی 2001ەوە دەستگیرکرابوو، لە تەمەنى 79 ساڵیدا لە زیندان گیانی لەدەستدا
  • بەنداوێکی گەورەی ئۆکراین بەهۆی تەقینەوەوە هەرەسیهێناو مەترسی دروستبوونی لافاوی لە باشوری وڵاتەکە دروستکردووە

عەرەب نیوز

  • روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەسەر هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرایندا سەرکەوتووە
  • پەرلەمانی لوبنان 14ـی حوزەیرانی وەک رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی تازەى وڵاتەکە دەستنیشانکرد
  • منداڵێکی تەمەن دوو ساڵى فەلەستینى دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بریندارکرا، گیانی لەدەستدا

رۆژنامە تورکییەکان

سەباح

  • لە ناوچەکانى دەریای رەشی تورکیا بەهۆی لافاوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
  • مانگی داهاتوو موچەی ملیۆنان کارمەند و خانەنشینی تورکیا زیاد دەکرێت
  • دەزگای ئاماری تورکیا: هەڵاوسان بۆ رێژەی 39.59٪ دابەزیوە

حوڕییەت

  • هاکان فیدان: لە سیاسەتی دەرەوەدا پێداگیری لەسەر سەربەخۆیی تورکیا دەکرێتەوە
  • هەدەپە کۆنگرە دەبەستێت و هاوسەرۆکی تازە هەڵدەبژێردرێن
  • یاشار گولەی وەزیری نوێى بەرگریی تورکیا: روبەروبونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت

سوزجو

  • کلچدارئۆغلۆ: ئەردۆغان لای من سەرۆکی پارتەکەیەتی
  • نرخی هەر پاکەتێک جگەرە پێنج لیرە بەرز بووەوە لە تورکیا
  • ئیبراهیم کالن کرایە سەرۆکی میت

تورکییە

  • ئایهان بیلگەن گوتەبێژی پێشووی هەدەپە: هەدەپە دەبێتە دوو بەش
  • کلچدارئۆغلۆ رێکخستنی جەهەپەی بە خۆیەوە بەستووەتەوە و کورسی سەرۆکایەتی پارتەکەی مسۆگەرکردەوە
  • لە ترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، گواستنەوەی مەڕوماڵات لە شارێکی بۆ شارێکی دیکە بۆ جەژنی قوربان قەدەغەکرا

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئیتلاعات

  • سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: لە پرسی ئەتۆمی ئێراندا پێشکەوتن هەیە
  • ئێران و وڵاتانی کەنداو هاوپەیمانی دەریایی پێکدەهێنن
  • لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی ئێران دەکات

ئێعتێماد

  • تەرمی ژنێکی ئەفغانی لە گۆڕەپانى ئازادی تاران دۆزرایەوە
  • باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئێران لە سعودیە دەکرێنەوە
  • بلینکن: ئێران مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل

ئافتاب

  • ئەمساڵ ئێران روبەڕوی وشکەساڵییەکی زۆر دەبێتەوە
  • لەمڕۆوە دەوامی ئاسایی کارمەندان لە ئێران لە شەشی بەیانییەوە دەستیپێکرد
  • رێژەی بەکارهێنانی دەمامک لە ئێران بۆ 14.4٪ دابەزیوە

شەهروەند

  • یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەنقەرەی کرد
  • گوتەبێژی حکومەتی ئێران: دەمانەوێت گەنجانی بەهرەمەند بگەڕێنینەوە وڵات
  • سێ هەزار حاجی ئێرانی لە مەککە و مەدینە سەردانی نەخۆشخانەی مانگی سوری ئێرانیان کردووە

هەواڵی زیاتر

Back to top button