وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کراوە دەبێت تا کاتی پەسەندکردنی بودجە

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ى حوزەیرانى 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • وەرزی یاسادانانی پەرلەمان کراوە دەبێت تا کاتی پەسەندکردنی بودجە
  • “بازرگانی بە مرۆڤەوە” هەرەشەیە لەسەر عێراق
  • عێراق پابەندی خۆی دوپاتکردەوە بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت

شەرقولئەوسەت

  • 8 ئێزیدی خەڵکی شەنگال لە دەستی داعش رزگارکران لە سوریا
  • دەرچوونی سزای لەسێدارەدان بۆ 6 کەس بە تۆمەتی تیرۆرکردنی هاوکار جاف، رەنگە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەیەکجاری تێکبدات
  • عێراق و سوریا پەیوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر

قودسی عەرەبی

  • رێککەوتنی سیاسی لە نێوان و پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت کراوە بۆ تێپەراندنی بودجە
  • بەهێزکردن و پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بووە بە ئەولەویەتی کارەکانی بەغداد
  • ئەمریکا و سعودیە دووبارە داوای ئاگربەستێکی دیکە دەکەن لە سودان

زەمان

  • سودانی: ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیری سوریاوە
  • هۆشداریدەدرێت لە هاتنی شەپۆلێکی گەرما بۆ عێراق لە رۆژی پێنجشەممەوە
  • رزگاربوویەکی ئێزیدی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی عێراق لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سەرەتایی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • سعودیە دەیەوێت لەرێگەی کەمکردنەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەوە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرز بکاتەوە
  • پێکدادانى سێ شەمەندەفەرەکەى هیندستان کە بەهۆیەوە زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا، بەهۆی ئاماژەی هەڵەی ترافیک لایتێکەوە بووە
  • خەریکە هاوردەی کاڵای کەمتێچووی چین لە ئاسیاوە بۆ ئەمریکا بۆ نیوە دادەبەزێت و واشنتن کەمتر پشت بە بەرهەمە چینییەکان دەبەستێت

ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست

  • وەزیری بەرگری تازەى چین هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا و بەشێک لەوڵاتان بەوە تۆمەتبار دەکات شەڕی بەوەکالەتی بۆ دەکەن
  • بەگوێرەى پۆلیسی شاری هۆنگ کۆنگ، ژنێک پێی راگەیاندوون مێردەکەی هەر سێ کچەکەى کوشتووە
  • پێشبینی دەکرێت دوای قەیرانی قەرزی ئەمریکا، دراوی یووانی چین کۆنترۆڵى بازاڕەکانی جیهاندا بکات

واشنتن پۆست

  • قەیرانەکانی کەشوهەوا خەریکە ئاوەکانی رۆژئاوای ئەمریکا وشکدەکات
  • وەک پاڵپشتی رۆژئاوا بۆ هێرشی پێچەوانەی ئۆکراین لە روسیا، ناتۆ راهێنان بە فیرقە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دەکات
  • بەهۆی ‌هەڵفڕینی فرۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا بۆ رێگریی لە فڕینی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ڤێرجینیا، دەنگێکی گەورە لە ئاسمانی واشنتن بیسترا

عەرەب نیوز

  • لە سەروبەندی بەردەوامیی شەڕی سودان، ئەمریکا و سعودیە داوای تازەکردنەوەی ئاگربەستی لایەنە شەڕکەرەکانی وڵاتەکە دەکەن
  • شرۆڤەکاران دەڵێن، کابینە تازەکەى ئەردۆغان جەخت لە ئاڵەنگارییە ئابوری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتەکە دەکاتەوە
  • کەریم بنزێما، ئەستێرەی بەناوبانگی هێرشبەری فەرەنسا، دوای وازهێنانی لە ریاڵ مەدرید پەیوەندیی بە یانەی ئیتیحادی جەددەی سعودیەوە دەکات

رۆژنامە تورکییەکان

حوریەت

  • سەرۆکی ناتۆ داوای لە ئەردۆغان کرد ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا قبوڵ بکەن
  • عەلی یەرلیکایا وەزیری نوێی ناوخۆی تورکیا: بەگوێرەی یاساکان دەجووڵێینەوە
  • پەرلەمان پاکێجی جەژنانە بۆ کارمەندان ئامادە دەکات

سوزجو

  • گفتوگۆی سینان ئۆغان و نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەنگی دایەوە
  • یڵماز تونچ وەزیری نوێی داد: کار بۆ دەستورێکی بنەڕەیی مەدەنی دەکەین
  • نوسەرێک: ئەردۆغان کابینە باری نائاسایی هەڵوەشاندەوە

ئاکشام

  • سکرتێری ناتۆ: سوید بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا
  • محەمەد شیمشەک: وەزیری نوێی گەنجینە و دارایی: هەڵاوسان دەکەینە یەک ژمارەیی
  • هێزی کۆماندۆی تورکیا رەوانەی کۆسۆڤاکرا

بیرگون

  • نرخی هۆتێلەکان فڕیوە و گەشتی هاوینەی هەرزان بووەتە خەیاڵ
  • ئیدی وڵاتانی ئەوروپا ڤیزە بە هاوڵاتیانی تورکیا نادەن
  • تورکیا بووەتە زبڵدانی پاشماوەکانی ئەوروپا

هەواڵی زیاتر

Back to top button